زانا دزەیی:ھەردوو ھونەرمەندی لاو لۆکە و میرە بە سروودێک باسی شۆڕشی ھەماوەندەکان دەکەن بەناوی سروودی “ھەماوەند”. کە لەم ھەفتەیەدا کلیپەکە بڵاودەبێتەوە.
لەوبارەیەوە ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر، کە ئاوازدانەری سروودەکەیە رایگەیاند “ئەم سردووە بەدەنگی ھەردوو ھونەرمەند لۆکە و میرە تۆمار کراوە، لەئاوازی خۆم و تێکستی ئاراس کەریم، کە باس لەمێژووی کورد دەکات، بەتایبەت شۆڕشی ھەماوەندییەکان”. ئەم سروودە لەلایەن شاھۆ تەیب کلیپ کراوە، کە بڕیار وایە لەم ھەفتەیەدا بڵاوبێتەوە.