کارۆخ مەلا ئەسعەد: لە دەستپێکی ساڵی تازەدا (ھەڵکەوت زاھیر) ھانی (لۆکە) و(میرا)ـیدا بەجال و بەرگی سەربازیەوە بانگەشەی سەربەخۆبوون و، یەکسانیو داد پەروەری بکەن.”
خانمە گۆرانیبێژ (لۆکە زاھیر) ھاوتا لەگەڵ گۆرانیبێژی لاو (میرا) بە “ھەولێر”ـیان ڕاگەیاند بانگەیشەی سەربەخۆبوونمان کردووە، ھاوکات (سەربەخۆبوون) یەکەم چالاکی و بەرھەمی ساڵی تازەمانە”
ھەردووک ناوبراو لەبارەی وردەکاریەکانی ئەو کارە تازەیەن دەڵێن: ” سەربەخۆبوون) ناونیشانی گۆرانیەکەمانەو، پۆشینی ئەو جلە سەربازیانەیشمان ھێمای یەکسانیو دڵسۆزیو خۆشەویستیمان بۆ ھەموو سەربازێکە.”
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیاندا گوتیان: ” ئەو گۆرانیە ئاوازی (ھەڵکەوت زاھیر)ـرەو، تێکستەکەیشی لەلایەن (مەحمەد حاجی قادر) نوسراوە:”
زیاتر باسیان لەو کارەتازەیە کردوو ھێمایان بۆ دروستکردنی کلیپی گۆرانیەکە کرد،
بەشایەنی باسی دەزانن کە ئەو کلیپە لەناوەوی ھەولێر وێنەی گیراوەو، (مەحمەد جەمیل) دەرھێنەری کردووە، ھەروەھا ئاوازدانەر (ھەڵکەوت زاھیر)ـیش گەڵاڵە بوونی سینارێۆکەی بەرھەم ھێناوە.”