لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی (سەرۆک بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ٦٠ ساڵەی دامەزراندی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ھەریەک لە ھونەرمەندان (عەبدواقەھار زاخۆی و لۆکە زاھیر و میرا و مۆنیکا) گۆرانیان بۆ ئەم یادە گوت.
سەرەتا سرودێک لە ژێر ناوی ( بۆ کوردستان) لە تێکستی (د.ئاراس عەبدولکەریم) و لە ئاوازی ھونەرمەند (ھەڵکەوت زاھیر) پێشکەش کرا دواتر ھەریەک لە ھونەرمەندانی ناو براو گۆرانیەکانی خۆیان پێشکەش کرد و پاشان گۆرانی بێژی بەناوبانگی لوبنانی (حەسنا ) بەشداری لەم یادە کردوو گۆرانیەکی پێشکەشی ئامادە بوان کرد
جێگای ئاماژە پێدانە ساڵانە ھەردوو یەکێتی قوتابیان و لاوان یادی ئەم رۆژە دەکەنەوە
فۆتۆ : ئازاد لەشکری