ماندووبوونی خۆم و کارە جوانەکانم، ھۆکار بوون تا خەڵاتی لاوی ساڵ وەربگرم”
لۆکە زاھیر بەشێکی تەمەنی منداڵی لە ئەورووپا بەسەر بردوووەو پاشان کوردستانی کرد بە دەروازەیەک بۆ ممارەسەکردنی کاری ھونەری، لۆکە تاڕاددەیەکی باش توانیویەتی لە باوەشی نیشتیمانەکەیدا کۆمەڵێک کاری جوان پێشکەش بکات، ھاوکات بە دەست نیشانکردنی باشترین خانمە گۆرانیبژی ساڵی ٢٠١٠ ھەڵبێژردرا ئەوەیش خۆی لەخۆیدا سەرکەوتنی کارەکانی (لۆکە) دووپات دەکاتەوە.
* لۆکە کچێکی شۆخ و شەنگ و ھەڵسووکەوت جوانە جیا لە ھونەرمەندانی تر و ھەموو کات بزەی لەسەر لێوانە و، ئایە ئەو خاتوونە تەنیا لە سەر شاشە وایە.
ـ سروشتی من وایە کە ھێمن و لەسەر خۆم، ھاوکات ھەمیشەیش بە جوانی بۆ ھەموو شتێک بیر ئەکەمەوە.
* لۆکە خاوەن سەلیقەو داھێنانێکی جوانە لە دەنگی خۆیدا، ئایا ھەوڵی نەداوە جگە لەبواری گۆرانی گوتندا لە بوارێکی تریشدا داھیًَنان بکات؟
ـ من دەستی نووسینی شعرم ھەبوو بەڵام ئێستا ھەموو کاتەکانم تەنھا بۆ گۆرانی ووتن تەرخان کردووەو، ڕاستیش وایە مرۆڤ ھەوڵ بدات لە بوارەکەی خۆیدا داھێنان بکات و ھەنگاوی باش بنێت.
* لۆکە خۆیی ڕوویەکی جوانی گەشی ھەیە ئایا تا چەند پێتوایە جوانی بۆ ئافرەت کاری گەر دەبێت بۆ ھونەرەکەی؟
ـ ڕاستیەکەی جوانی دەستکەوتێکی گەورەیە لەلایەن یەزدانی مەزن ئەگەر پێت ببخەشێێ بێگومان جێی خۆی دەگرێ و کاریگەری خۆشی ھەیە بەڵام من دەنگ بە خاڵی یەکەم دەزانم بۆ ھونەرمەندی گۆرانی بێژ
* چۆنبوو بیرت لەوە کردەوە کەیەک ئەلبوم بەرھەم بێنی لەشیًوەی مەقام؟
ـ لەگەڵ مامۆستا ھەڵکەوت زاھیر لەبیری ئەوادا بووین بەرھەمێک بکەین جیاواز بێت و ھاندەرم بوو بۆ ئەم ھەنگاوەش وەک ھەنکاوەگانی پێشوو کاری جوانی بۆ کۆدوم خۆش بەختانە سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا, توانیشم وەک ھەستێکی ژنانە مەقامەکان بڵێم وئەدای بکەم وە کارێکی نۆێ بوو کە بە شێوەی مەقام لەچوار چێوەی ئەلبومێک بە شعرو تێکستی نۆێو ھەروەھا بەکارێنانی شاعرە گەوروەکانی وەک ( پیرەمێرد و گۆران)
جگە لە مامۆستای بەڕێز. کاک (حەمە سەعید حەسەن) بە دوو شیعری جوان ھاوکاری کردم , ھەروەھا مامۆستا ھەڵکەوت زاھیریش خۆی تێکسێکی نووسی و مامۆستا حەمەسەعید ئیبراھیم وچەتۆ حەسەن سوپاسی ھەموو لایەکیان ئەکەم.
* ھونەر یەکێکە لە کۆڵەکانی کۆمەڵگاو زۆر جار دەتواندرێت شۆڕەشێکی پێ بەرپا بکریًت، وە ھەندێک لە ھونەرمەندان تا ڕادەیەک توانیویانە ئاوەڕۆیەکیان بۆ ئابوری کوردستان بکەنەوە بەوەی کە خەرجی سێدەکانیان لە دەرەوە خەرج دەکەن و دواتر بۆ داھاتەکەشی دەگەڕێنەوە کوردستان داوای دڵسۆزیو ڕیًَز لێگرتن دەکەن لە ھەوادارانیان لە ناوەوەی کوردستان؟
ـ ھونەر ھەستیارترین شتە لە ناو کۆمەڵگا دا بەداخەوە ئەو پایەو بایەخەی نییە تا ئێستا ھونەمەندی کورد وەک ھونەمەندانی دەرەوەی کوردستان گرزەانی ژیانیان نییەو ھیچ کۆمپانیایەک نییە بتوانێ ئەرک لە ھونەمەند کەم بکاتەوە لە بواری دارای و کارکردندا تەناھا من مامۆستا ھەڵکەوت زاھیر دەبینم کە خزمەتێکی زۆری بۆ ھونەری کوردی کردووەو چەندین گەنجی وەک ئێمەی پێگەیاندووەو توانیوویەتی ھونەری کوردی بەدەرەوەی وڵات بناسێنی و ھەنگاوی پرۆفشوناڵ بنێ کارکردنیش لە دەوەری وڵات ئاساییە بەھۆی نەبوونی ئەو پێداویستیانەی کارەکانی پێدەکرێت بە ڕای من ڕێز گرتن لە پایەی ھونەری ئەرکێکی حکومەتە بۆ ھونەمەندان , ھەواداران ھەمیشە ھەنگاوی دلِسوزی مەعنەوی دەنێن بۆ ھونەمەندان بەڵام ھیوادارم وەک سیستەم بواری ھونەری چاک بکرێت خۆزگە نموونەی وەک مامۆستا ھەڵکەوت زاھیر زۆر دەبوو کە دڵسۆزانە خزمەت دەکات خاوەنی زۆرترین لایەنگرە لە کوردستاندا.
* لاسایی کردنەوە لای (لۆکە) چمانایەک دەبەخشێت؟
ـ ھەستێکە لەمرۆڤێک سەرسامی بە مرۆڤێکی دیکە
* بە جل و بەرگی کام وڵات زۆر سەر سامی؟
ـ ھەموو جل و بەرگێکی جوان
* زیاتر سەیری کام لە کەناڵە کوردیەکان دەکەی.؟
ـ زۆر بەکەمی سەیریان دەکەم چونکە بەرنامەکانیان بەگشتی بە باشی نابینم, کەمتر بایەخ بە بواری ھونەری دەدرێت
* حەزت دەکرد لە کام خانما گۆرانی بێژی کورد دەچی؟
ـ حەز دەکەم تەنھا لۆکە بم
* چ ھەستێکت ھەیە کە بە دەست نیشان کردنی باشترین خانمە گۆرانی بێژی ساڵی (٢٠١٠) دەست ھەڵبژێردرای؟
ـ ھەستێکی خۆشە بێگومان ماندوو بوون و ھەوڵەکانمان قەدر زانینی بۆ کرا زۆر خۆشحاڵی کردم سوپاس بۆ ھەموو لایەک و بەتایبەت بۆ برای بەڕێز کاک تەھا بەرواری بۆ دانانی ئەم بیرۆکەیە بۆ گەنجان لە کوردستاندا ھەوروەھا کاک ئەمیر داود بۆ درێژەدان و ماندووبوونیان بۆ ئەم بیرۆکەیە لەگەڵ ڕێزی بێ پایانم بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
جگە لەوەی سوپاسێکی بێ سنور بۆ مامۆستا ھەڵکەوت زاھیر بە ھۆی بوونی ئەو ماندوو بوونی ئەو بەڕێزەیە کەمن ئەتوانم بەردەوام بم لەکارەکانم
زیاتر حەزت لە کام مۆدێلی قژە؟
ـ ئەوەی کە ئەیبینن
* چ شتێ زۆر لۆکە توڕە دەکات.؟
ـ ناڕاستی و خیانەت
زۆربەی کاتەکانی ڕٍۆژانە بەچیوە بەسەر دەبەی لە کوردستان؟
و/ پرۆڤەو گۆێگرتن لە موزیک
گەر کوڕێک بێت و ڕستەو خۆ ھەستی خۆیت بۆ بکاتەوە لەو کەتەدا چ کار دانەوەیەک دەبێت بۆی؟
ـ ئاساییەو ڕێزی لێ دەنێنم
* ئەو وشەیەیی زۆر بە کاری دەھێنی؟
ـ ئەوەوێت زۆر جار مامۆستا ھەڵکەوت زاھیر کە خەریکی میلۆدی دانانە کە گۆێم لێدەبێ پێی دەڵێم ( ئەمەوێ) ئەڵێ چی ئەلێم ئەو میلۆدییە
* شارەزایت لە ھیچ ئامێرێکی موزیک ھەیە.؟
ـ حەز بە فێربوونی عود دەکەم و ناوە بەناوە لەگەڵ پیانۆ خەریکم
* نزیکترین ھاوڕێی (لۆکە) کێیە؟
مامۆستا ھەڵکەوت زاھیر و دایکم
کارۆخ مەلائەسعەد
Sam_gr_music@hotmail.com
٠٧٥٠٧٧٦٧٠٣٦