كارۆخ مەلائەسعەد: گۆرانیبێژ (لۆكە زاهیر) بە هەوادارانی دەنگی ڕادەگەیەنێت: لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا كارێكی تازەیان بۆ بەرهەم دەهێنێت و كارەكەیش دوا ناكەوێت بەڵكوو لە نزیكترین كاتدا بڵاو دەكرێتەوە، چونكە ئێستا سەرقاڵی كارە نوێیەكەیەتی. وەك گوتیشی لە هەفتەی داهاتوو ئەو كارە بەرهەم دێنێت.
(لۆكە) بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” گوتی: ” ئێستا لە هەوڵی بەرهەمهێنانی كارێكی تازەدام، ڕەنگە لەم یەك دوو هەفتەی داهاتوودا كارەكەم تەواو بێت و پێشكەشی ئازیزەكانمی بكەم، چونكە ماوەیەكی زۆرە هەوادارەكانم داوای كاری تازەم لێ دەكەن و بەپەرۆشن بۆ بەرهەمەكانم.”
ئەو گوتیشی: “كارە تازەكەم كلیپكردنی گۆرانیی (دوێنی)ـە. كە ئەو گۆرانییەیش میلۆدییەكەی هی ئاوازدانەر (هەڵكەوت زاهیر)ـە و هۆنراوەكەیشی، (ڕەنج سەنگاوی) بۆی ئامادە كردووم، كە لێرەوە سوپاسی هەردووكیان دەكەم. نابێت ئەوەیشمان بیر بچێت، كە (شاهۆ تەییب) وەك دەرهێنەری كلیپەكە بەشدارە.”