چەند هەڵبژاردەیەک لەشیعرەکانی شاعیری جوانەمەرگی فەرەنسا فیدیریکۆ غارسیا لۆرکا
کە بەهۆی تەنها چەند ووشەيەک گوولەباران کرا.
لۆرکا .. یەکێکە لە هەرە ناودارەکانی ئیسپانیا . لە ساڵی ١٩١٩ لە مەدرید دەژیا جگە لە شیعر، خەرێکی نوسینی شانۆ بووە ، دوایی لە گەڵ وێنەکێشی بەناوبانگ سلفادور دالی دەبێتە هاوڕێ کە بۆ یەکەم کتێبی شانۆی لۆرکا ئەو دیکۆری بەرگی کتێبەکەی بۆ دە کێشێت.
بەناوبانگترین کتیبی شیعری لۆرکا .. هۆنراوەی گۆرانیە قەرەجەکانە ، کاتی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا لە لایەن سوپای دکتاتۆر فرانسیسکۆفرانکۆ دەستگیردەکرێ دوایش گولە باران دەکرێت .
باوکی دوین
1
هۆنراوەی ئەمبارۆ
بۆچی وا
لە ژورەوە
بەجلێکی
سپی ڕەنک
دانیشتووی
وێنەی
ئازارم
ئەکێشی
گوێت
لە دەنگی
خوڕەی ئاوە
چۆلەکەگان
سەما دکەن
بەسەر سەرتا
دێن و دەڕۆن
تۆش
لە سەرخۆ
چەند پیتێک
لە بەردەمتا
هەول ئەدەی
لە سەر
پارچە قوماقشێک
بیچنیت
ئەمبارۆ
تۆ چەند
تەنیای
بەجلێکی
سپییەوە
ئاخ بتوانم
چەند
زەحمەتە
کە پێت
بڵێم
خۆشم ئەوێی
2
دوا خەون
ئە مەوێ
چەند چرکەیەک
چەند ساتێک
چەند سەدەیەک
بنووم
بە ومەرجەی
کە بزانن
من نەمردوم
من هاوڕێی
بچوکی
بای
رۆژئاوام
من
درێژکراوەی
تارمایی
فرمێسکی
خۆم و
گەلم