ئایا ئه‌و روتی و دیمه‌نه وروژێنه‌رانه‌ی ئافره‌ت له‌كلیپه‌كاندا نیشان ده‌درێ خۆشه‌ویستی یه؟
راسته هونه‌ره‌كه‌م گوزارشت له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كات به‌ڵام ئایین موڵكی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نیه من گۆرانی بۆهه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌ڵێم نه‌ك حیزب
ئه‌مرۆ خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن كه‌له‌وپه‌ری ره‌فاهیه‌ت ده‌ژین به‌ڵام ئاسوده‌نین، چونكه لایه‌نی رۆحیان سفره
ئالان عومه‌ر
لوقمان سه‌دیق هونه‌رمه‌ندێكی ده‌نگخۆش و به‌توانایه و له‌بواری هونه‌ری دینی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانی بێژ خزمه‌ت ده‌كات و له‌م دیمانه‌یه‌ی نوچه‌نێت ئامانجه‌كانی خۆی له‌هونه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته روو ره‌خنه له كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی كوردستان ده‌گرێت.
ئالان: له كاری هونه‌ریدا تۆ خزمه‌ت به‌هونه‌رێك ده‌كه‌ی كه له‌خزمه‌تی دیندایه مه‌به‌ستت چییه؟
لوقمان: بێگومان هه‌ركارێكی هونه‌ری به‌تایبه‌تی كاری موزیك وگۆرانی په‌یامێكی ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌یه بۆخه‌ڵك كهلهرێگایهوه ده‌توانێت هه‌موو بیروو بۆچوونه‌كانی به‌ره‌و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ئاراسته‌بكات وه‌منیش له‌و روانگه‌یه‌وه كهدهبینم لهناوئێمهی كورددا گۆرانی ئایینی یان ته‌واشیح فه‌رامۆش كراوه چ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه چ له لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بۆیه من حه‌زده‌كه‌م خزمه‌تێك به‌وبواره بكه‌م و وه‌كو ستایلێكی تایبه‌ت به‌خۆم ئیشی تیابكه‌م به‌تایبه‌تیش كه ئه‌گه‌ر بزانین ئهمجۆرهگۆرانیه بۆگوێگرو هونه‌رمه‌نده‌كه‌ش خێری دونیا‌و قیامه‌تی تێدایه. وهلهوبوارهشداژێرخانێكی هونه‌ری باشمان له‌كۆنه‌وه بۆبه‌جێ ماوه به‌ڵام كه‌سانێكی خه‌مخۆری ده‌وێ كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی رێكیان بخه‌ن وتۆماریان بكه‌ن.
ئالان: هه‌ر هونه‌رمه‌نده‌و ده‌یه‌وێت خزمه‌ت بهبڕوایهك بكات، هه‌یه به‌هونه‌ره‌كه‌ی ته‌نها خزمه‌تی عه‌شقی نیوان دوو ئینسان ئه‌كات، هه‌شن وه‌ك تۆ ده‌یه‌وێت گۆرانی بۆ عه‌شقی خوا‌و مرۆڤ بڵێت. لایه‌نه ره‌سمییه حكومهیهكان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خزمه‌تی هونه‌ریان كردووه ئایا وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌و جۆره هونه‌رانه‌ی تریان كردووه خزمه‌تی ئه‌وانه‌شیان كردووه كه هونه‌ر بۆ عه‌شقی خوا‌و مرۆڤ ده‌كه‌ن؟
لوقمان: لهراستیدامن وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك هیچ كاتێك دژی خۆشه‌ویستی نێوان مرۆڤه‌كان نه‌بووم ونابم، چونكهمهحاڵه ژیان به‌بێ خۆشه‌ویستی بچێته سه‌ر به‌ڵام كام خۆشه‌ویستی ؟ و چۆن؟ ئایا ئهورووت و قوتی وئهودیمهنه وروژێنه‌رانه‌ی ئافره‌ت كه له‌كلیپه‌كاندا نیشان ده‌درێ ئهوهخۆشهویستی یه؟ بێگومان نه‌خێر. ئێمه رۆژانه له‌كلیپه‌كاندا به‌چاوی خۆمان ده‌بینین كه‌بازرگانی و سوكایه‌تی به‌چه‌ندین ووشه‌ی پیرۆز‌و گه‌وره‌ی وه‌ك عه‌شق و وه‌فاو به‌ڵێن وچه‌ندان ووشه‌ی تر ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ده‌بینین كه‌وا چۆن ئافره‌ت وه‌كو كاڵایه‌كی بێ نرخ ده‌كرێته كه‌ره‌سته و سیناریۆی كلیپه‌كانی پێ پرده كرێته‌وه. وه‌هه‌روه‌ها له‌رێی كلیپهكانهوه نه‌وه‌كانمان فێری ئه‌وه ده‌كرێن كه‌خۆشه‌ویستی رابواردنێكی كاتی نێوان كور‌و كچه‌و پاشان به‌خیانه‌ت ودووركه‌وتنه‌وه لهیهكتركۆتایی دێ. من پێموایه كه‌پێویسته له‌رێی كلیپهكانمانهوه نه‌وه‌كانمان فێری ره‌وشت به‌رزی بكه‌ین و فێری ئه‌وه‌یان بكه‌ین كه‌چۆن رێز له‌یه‌كتری بگرن فێری خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌یان بكه‌ین ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی دروودی خوای لێ بێ فێرمان ده‌كه‌ن و به هۆیه‌وه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و ئاسوده‌یی هه‌نگاوده‌نێ.
ده‌رباره‌ی هاوكاری كردنی لایه‌نه حكومیه‌كانیش بۆهونه‌ری گۆرانی ئاینی. من وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك حه‌زم كردوه كاره‌كانم له‌رێی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریه‌وه به‌رهه‌م بهێنم، به‌ڵام تائیستاهیچ ده‌زگایه‌كی حكومی هاوكاری نه‌كردووم هه‌رچه‌نده كهسهردانیشم كردوون وداوای هاوكاریم لێ كردوون. رۆژانه‌ش له‌میدیاكان گله‌یی و گازانده‌ی هونه‌رمه‌ندانمان گوێ لێ ده‌بێ كه له‌حكومه‌ت ودهزگاپهیوهندیدارهكانی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش مانای وایه هاوكارییه‌كه به‌وشێوه فراوانه نیه كه هه‌مووكه‌سێك بگرێته‌وه.
ئالان: زۆركات كه كه‌سێك گۆرانی بۆ دین ده‌ڵێت هونه‌ر بۆ عه‌شقی خوا ده‌كات به حزبی بون سه‌یری ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به لاگیری لایه‌نه ئیسلامیه‌كان ناوی ده‌به‌ن، ئایا به‌بڕوای تۆ هونه‌ر كردن بۆ عه‌شقی خوا بۆچی به ئیسلامی بون مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت؟؟ ئه‌مه تاپۆكردنی عه‌شقی خوا نییه به‌ته‌نها له‌سه‌ر لایه‌نه ئیسلامیه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌و شێوه‌یه بیر ده‌كه‌نه‌وه؟
لوقمان: به‌بروای من له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆرهگۆرانیانهتهنها له میدیا ئیسلامیه‌كان په‌خش ده‌كرێن وگرنگیان پێ ده‌درێت بۆیه‌زۆرجار هونه‌رمه‌نده‌كه به‌چاوی لایه‌نگریان ئه‌ندامی حیزبه ئیسلامیه‌كان سه‌یری ده‌كرێت. راسته لایه‌نه ئیسلامیه‌كانیش تیپی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه كهسرودی ئاینی ده‌ڵێن به‌ڵام زۆر هه‌ڵه‌یه هه‌ركه‌سێك له‌بواری گۆرانی ئایینی ئیشی كرد به‌وچاوه سه‌یری بكرێت. چونكه ئایین موڵكی هیچ لایه‌نێك نی یه وئه‌م جۆره گۆرانیانه‌ش له‌كۆنه‌وه لهتهكیهو خانه‌قاو مزگه‌وته‌كاندا له‌كاتی مه‌ولود خوێندنه‌وه‌و بۆنه ئاینیه‌كاندا ووتراوه‌و ده‌وترێت. به‌داخه‌وه من زۆرم پێ ناخوشه كه تائێستاش كه‌سانی وا زۆرن كه‌به‌م شێوه‌یه بیرده‌كه‌نه‌وه. من هه‌رچه‌نده تائیستاش له‌هه‌موو ئهوچاوپێكهوتنانهی كه‌له‌گه‌ڵمدا ئه‌نجامدراوه چ له‌لایه‌ن میدیا ئیسلامیه‌كان چ له‌لایه‌ن میدیاكانی تر بێلایه‌نی خۆم راگهیاندوهكهچی ئیستاشی له‌گه‌ڵدابێ هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن ههربهچاوێ گومان سه‌یری كاره هونه‌ریه‌كانم ده‌كه‌ن. به‌بیرم دێ له سالی 2007 كاتێك یه‌كه‌م گۆرانی ئاینیم له‌یه‌كێك لهكهناله ئیسلامیه‌كان په‌خش كرا هه‌رئه‌وكاته چه‌ندین ته‌له‌فۆنم له‌لایه‌ن براده‌رانی خۆم پێ گه‌یشت كه زۆربه‌یان پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ ده‌كردم كه‌ئایا تۆش بوویته فڵان لایه‌ن؟ به‌ڵام من لێره‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵیم كه راسته هونه‌ره‌كه‌م گوزارشت له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كات به‌ڵام ئایین موڵكی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نیه‌و من گۆرانی بۆهه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌ڵێم نه‌ك حیزب وه‌چ خۆم چ هونه‌ره‌كه‌شم موڵكی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نین . پێموایهكه هونه‌رو سیاسه‌ت دوو شتی زۆرجیاوازن له‌یه‌كتری و هونه‌رمه‌ندیش ده‌بێ كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ.
ئالان: له كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردیه‌كان به‌جیا له كه‌ناڵه ئیسلامیه‌كان گۆرانی بۆ هه‌موو عه‌شقێك ده‌بیسترێت، به‌ڵام له ره‌مه‌زاندا نه‌بێت گۆرانی بۆ عه‌شقی مرۆڤ به‌خوا نابیسترێت هۆی ئه‌مه چییه؟ ئایا ده‌كرێت بڵێین عه‌شقی مرۆڤ بۆ خوا ته‌نها له ره‌مه‌زاندا بونی هه‌یه؟
لوقمان: بهداخهوهئهمه زۆربه‌زه‌قی دیاره له‌میدیاكاندا هۆیه‌كه‌شی بۆئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه یا ئه‌وه‌تا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لهتهنسیقی ته‌له‌فزیۆنه‌كان ئیش ده‌كه‌ن كه‌سانی پسپۆر‌و ئه‌كادیمی نین یانیش بهبهرنامهرێژی ئه‌و شته په‌یره‌و ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر هه ڵه‌یه، چونكه ئه‌و كه‌ناڵانه ته‌نها گرنگیان به‌لایه نی ماددی مرۆڤ داوه‌و لایه نی رۆحیان فه‌رامۆش كردوه له‌كاتێكدا كه‌پێویسته زیاتر گرنگی به‌لایه‌نی رۆحی بدرێت ئه‌وه‌تا به‌چاوی خۆمان ده‌بینین كه‌ئه‌مرۆ خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن كه‌له‌وپه‌ری ره‌فاهیه‌ت ده‌ژین به‌ڵام ئاسوده‌نین، چونكه لایه‌نی رۆحیان سفره كاتێك په‌نا بۆ ئهوگۆرانیانهش ده‌به‌ن كه باس له بێوه‌فایی و خیانه ت و به‌جێ هێشتن و جوانی ئافره‌ت وئه‌و شتانه ده‌كه‌ن له‌خه‌م و خه‌فه‌ت زیاتر هیچی تر قازانج ناكه‌ن بۆیه هێنده‌ی تر لایه‌نی ده‌رونیان تێك ده‌چێ لهكاتێكداكهپێویسته گۆرانی ده‌روونی مرۆڤ ئاسوده بكا‌و لایه‌نی رۆحی تێربكا، من لێره‌وه سوپاسی كه‌ناڵه ئیسلامیه‌كان و هه‌ندێك له كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌م كه گرنگی به‌گۆرانی ئایینی ده‌ده‌ن و داواش له‌كه‌ناڵه‌كانی تر ده‌كه‌م كه چیتر ته‌نها له‌مانگی ره‌مه‌زان گۆرانی ئایینی لێنه‌ده‌ن، چونكه خواپه‌رستی ته‌نها له مانگی ره‌مه‌زاندا نیه به‌ڵكو خوای گه‌وره عیباده‌تی به‌رده‌وامی له ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌وێ. ئه‌گه‌ر سه‌یری كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی وه‌كو رۆتانا بكه‌ین كه تایبه‌ته به‌موزیك و گۆرانی ده‌بینین كه رۆژانه له‌گه‌ڵ گۆرانی جۆربه‌جۆر گۆرانی ئاینیش په‌خش ده‌كه‌ن وه‌كو گۆرانیه‌كانی سامی یوسف وایهاب توفیق و چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی تر.
كێ هاوكاری تۆ ئه‌كات بۆ كاره‌كانت ؟خۆت؟ حكومه‌ت؟ لایه‌نه ئیسلامیه‌كان؟ یان كێ؟
لوقمان: من تائێستا زۆربه‌ی كاره‌كانم له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم ئه‌نجام داوه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیریه‌وه هیچم بۆنه‌كراوه. ده‌رباره‌ی لایه‌نه ئیسلامیه‌كانیش من تائیستا له‌هیچ لایه‌نێك هاوكاری ماددی نه‌كراوم بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی كاری هونه‌ری ته‌نها له‌كاتی وێنه گرتنی كلیبهكانم كه‌ناڵی ئاسمانی سپیده به‌تایبه‌تی شه‌خسی كاك بوخاری جمیل بهكامێراوكهل وپه‌لی روناكی یارمه‌تیان داوم لێره‌وه سوپاسی به‌رێزیان ده‌كه‌م و له‌سه‌رئاستی تاكه كه‌سیش هه‌ندێك دۆست وبراده‌ری خۆم كه‌حه‌زیان له‌كاری هونه‌ریه هاوكارییان كردووم وه‌كو وێنه‌گر عبدالله ابراهیم و ده‌رهێنه‌ری به‌توانا كاك هونه‌ر محمد كه لێره‌وه سوپاسیان ده‌كه‌م.