ئه‌حمه‌د ره‌حه‌ب
هه موو ساڵیك له 22 ی نیسان مرۆڤایه تی پێشكهوتنخوازو حزبه شیوعییه كان و چه په كانی دنیا به بۆنه ی له داێك بوونی بلیمه تی بێهاوتا كه كه‌س شان له شانی نادات ڤلادیمیر ئیلیچ لێنین ئاهه‌نگ ئه‌گێرن و، لێنین پاڵپێونه رێكی به‌هێزه بوو بۆ به‌رده‌وامبوونی خه بات و تێكۆشان دژ به دیكتاتۆریه ت و ره‌گه‌زپه‌رستی دڵره‌قی ده‌مارگیریی نه‌ته‌وایه‌تی وسه‌ركێشیی ئاینی له پێناو ئازادی و دیموكراتییه‌ت..
لێنین شۆرشگێرێكی بێوێنه بوو، مرۆڤێكی رۆشنبیر زیره كانه راستییه كانی بارودۆخی روسیای خوێنده‌وه و، به قوڵی ئیمپراتۆرییه‌تی تزاری وچۆنێتی ده‌سه‌ڵاتی و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینه هارێنراوه‌كان و جه‌نگه‌كانی و داگیركردنی خاكی وڵاتانی تری خوێنده‌وه و، لێنین سوودی له كێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان وه‌ررگرت و، ده‌رباره‌یان زانیاری كۆكرده‌وه زه‌مێنه‌یه‌كی باشی بۆ هه‌موو رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كان گونجاند و، چالاكانه له پێناو یه كگرتنیان له ژێر ئاڵای چینی كرێكار‌و به پشتگیری شیوعییه كان كاری بۆیان كرد.
به‌ڵێ، هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا { 22 ی نیسان } خه‌ڵكانی دڵپاك و به‌شه‌ره‌فی جیهان له دایكبوونی سه‌ركرده‌ی چینی كرێكاری روسیا‌و ومامۆستای مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتنخواز و دامه‌زرێنه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخستنی كرێكاران و دوسه‌ڵاته‌كان { سوڤیتات} لێنین وه‌بیر ئه‌هێننه‌وه ، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی كه‌موێنه بوو توانی له سه‌ر رێچكه و رێبازی كارل ماركس و فردریك ئێجلز بروات و له گه‌ڵ بیروباوه‌ره‌كه‌یان به‌رده‌وامبێت و، ئه‌و رابه‌ری چینی كرێكارانی دنیایه و، له‌مباره‌یه‌وه فه‌یله‌سوف و سیاسه‌تمه‌داری ئه‌ڵمانیا كه به دیموكرات سوشیال ناسراوه ( كارل كاوتسكی) دوژمنی سه‌رسه‌ختی فلادیمیر ئێلیچ ئۆلیانۆف { لێنین } ئه‌ڵێـت : :
لێنین كه‌سایه‌تییه‌كی بێهاوتاو به‌هێز بوو له مێژوودا وێنه‌ی كه‌مه و،ئه‌توانم بڵێم یه‌ك كه‌س له خاوه‌نداریه‌كانی ده‌سه‌ڵات و پیاوانی ئه‌مرۆ له شێوه‌ی لێنین هه‌یه و ئه‌ویش بسماركه و، ئه‌م دوو كهساییهتییه سیما‌و خه‌سڵه‌تی هاوبه‌ش و هاوشێوه‌یان هه‌یه به‌ڵام ئامانجه كانیان وه‌ك یه‌ك نییه و دژوارن ، ئامانجی بسمارك كاركردنه له پێناو به‌هێزكردنی خودی خۆی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی بنه‌ماڵه‌ی شازاده‌ی ئه‌ڵمانیا هۆهێنزولێرن Hohenzollern به سه‌ر ئه‌ڵمانیادا ، به‌ڵام ئامانجی لێنین شۆرشی پرۆلێتاریا بوو ، ئه‌م جیاوازیه‌ش وه‌ك جیاوازی نێوان ئاو‌و ئاگره و، ئامانجی بسمارك بچوك بوو ، ئامانجی لێنین ( گه‌وره بوو، زۆر گه‌وره‌تر) و لێنین زۆر زیره‌ك بوو ، بۆیه ده‌ركه‌وت و سه‌ركه‌وتوو بوو به سه‌ر بسمارك و، هه‌روا لێنین به شێوه‌یه‌كی باش و زۆر چالاكانه و به توانا‌و لێهاتوویی له بواری تیووری ده‌ركه‌وت و، قه‌ت ئاره‌زووی نه‌بووه ده‌سه‌ڵاتێكی تایبه‌تی به‌ركه‌وێت و، به ته‌واوه‌تی به پێچه‌وانه‌ی بسمارك كه كاتی ته‌واوین نه‌بوو تیووری بخوێنێته‌وه و ، هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی بوو له پێناو خودی خۆی به‌كارێهێناو ، بۆ ئاگاداری لێنین زۆر به توندی له كتێبه‌كه‌ی به ناونیشانی { شۆرشی پرۆلێتاریاو لاده‌ركاوتسكی} هێرشی كرده سه‌ركارڵ كاوتسكی.
فلادیمیر ئیلیچ ئۆلیانوڤ { لێنین} ــ له 22/4/1870 له شاری سیمبرسك ــ ئۆلیانۆڤیسك له دایك بووه و، له‌مرۆدا ماڵه پچوكه‌كه‌ی بووه‌ته موزه‌خانه و، وه‌ك ئاوێنه مێژووی ژیانی له منداڵی و مێرمنداڵی و لاوێتی ئه‌خاته‌روو.
بیر‌و هۆشى سیاسى وکۆمەڵایەتى لە زانکۆ کاتێک چووە کۆلیجى یاسا لە زانکۆى شارى قازان پەرەى سەندو, ئێستا قازان پایتەختى کۆمارى تتارستانە لە روسیا , بەڵام بەهۆى بەشداربوونى لە خۆپیشاندانەکانى قوتابیان لە زانکو دەرکرا و, لە پاش لە سێدارەدانى ئەلکسەندەرى برای کە بەشدار بوو‌و لە رێکخراوى هەوڵدان بۆ کوشتنى تزار ئەلکسەندەرى سێیەم و, لێنین جاریکى تر گەرایەوە بۆ قازان و, چووە ناو کۆمەڵەیەکى مارکسى , لە ساڵى 1893 چوو بۆپایتەختى روسیا ئەو کات سانت پترسبۆرگ { لێنینگراد} و, دەستیکرد بە نووسینى کتێب سەبارەت بە ( ئابوورى مارکسى و مێژووى جوتیاران و کرێکاران) لە روسیا و, لە بەر چالاکى سیاسیانە لێنین گیراو دوورخرایەوە بۆ سیبیریاو, سەرەراى هاتووچۆ گەشتى بۆ وڵاتانى تر , لێنێن چالاکانە بەردەوام و پەیوەست بوو لە تێکۆشانداو, هاوکات کاریکردووه‌و ورەوو روحییەتى گەل بەهێز بێت تا سەرکەوتنى شۆرشى مەزنى ئۆکتۆبەر لە ساڵى 1917 و, لێنین دەسەڵاتى گرتەدەست. لێنین تیوریست و سیاسەتمەدارێکى بەتواناو فەیلەسوف و رۆژنامەوان ونووسەرێکى دره‌وشاوه بوو و, لە پاڵ ئەوەى رۆژنامەى ئایسکرا { بڵیسە} ى دەرئەکرد زۆر کتێب و نامیلکەى نووسیوەو , لە ساڵى 1902 کتێبە بەناوبانگەکەى چى بکەین ؟ دەرکردو لێنین ئەڵێت کتێبەکە دەربارەى پرسە گرنگەکانى بزووتنەوەکەمانە و, بەشى یەکەمى لە بارەى دۆگماى بیروباوەرەو ئازادى رەخنەگرتنه و, لە بەشى پینجەم وــ کۆتایى پرۆژەى رۆژنامەیەک بۆ سەرانسەرى روسیا و, لە ساڵى 1916 کتێبى ( ئیمپریالیزم بەرزترین قۆناغەکانى سەرمایەدارییە) و , کتێبى { دەوڵەت و شۆرش 1917} لە سەر رۆشنایى و زانیارەکانى کارڵ مارکس و فردریک ئێنجلز ده‌رباره‌ی دەوڵەت و ئەرکەکانى پرۆلێتاریا لە شۆرشدا و, چەندین کتێبى تر دەربارەى نەخۆشى چەپگرایى منداڵانە لە شیوعییەتداو , لێنین خوێندنەوەیەک لەبارەى دەمدرێژى هەندى لە چەپەکان بەپێى لێکدانەوەیەکى ورد لە سەر سەنگ و هێزو ئەمرازە کاریگەرەکانى سەر ژینگەى گشتى پێشکەش ئەکات بە پشتبەستن بە حەماسەتى کارى شۆرشگێرانە و تێکۆشان لە پێناو گۆران‌دا.
لێنین کتێبی تریشى دەرکرد سەبارەت بە بزووتنەوەى جوتیاران و قوتابیان و لاوان و رۆشنبیران هتد…..
هەندى لە ده‌م پیس و پۆگه‌نه‌كانی ئیسلامیەکانى تاریکستان کە هەردەم ئامادەن بۆ کوشتن و خوێنرشتن و چاوەروانن بچنە بەهەشت و ژیان لە گەڵ حۆریەکان بە سەربەرن و هەندێک لە رۆشنبیرانى گومرا بە وشەى خراپ باسى لێنین ئەکەن , بەڵام خۆیان ناتوانن هیچ کارێک بکەن و, لە گێژاوى دەمبەتاڵى و رارا ئەژین, بەڵام دەمهه‌راشن و بۆڵەبۆڵکەرو حەزیان لە چەلەحانییەو وشە و رستەى بریقەدار بەکار رئەهێنن و, ئەیانەوێت و هەوڵ ئەدەن هەرچى خراپەیە بیدەنە پاڵ ئەو زەمانە لێنین تیایا ژیاوە, زەمانى { تێکۆشانى لێنینى مەزن}.
ئەمرۆ ئەبینین هەرچى خەڵک هەیە لە گەنجان و پیرو گەورەساڵان ولە خانەنشین ونیشتەجێى ئاوایى و دێهاتەکان و شارەکان لە مێ و نێر بە چاوى رێز‌و گەورەوى تەماشاى لێنین ئەکەن , ئەو لێنینە توانى شۆرشى مەزنى پۆلشەفى . شورشى ئوکتۆبەرى زیندو لە روسیا و پاشان لە یەکێتى سۆڤێت هەژارى نەهێڵێت و, جوتیارو کرێکاران بە خۆشى و بەختەوەرى بژین.
جاروبار کۆنەپەرستان و دوژمنانى شیوعییەت باسى لادان ولابردنى مەزارو ئارامگاى لێنینى مەزن لە گۆرەپانى سوور لە مۆسکۆ ئەکەن, بەڵام بە پێچەوانەى ئەو گۆمانلێکراوانە جەماوەرى بەرفراوانى گەلى روسیا لە گەڵ مانەوەى مەزارو ئارمگاى لێنینن لە شوێنى خۆێداو دەستکارى نەکرێت و بیپارێزن.. هاوڵاتیانى مۆسکوو روسیا سەرۆکە سەرخۆشەکەیان ( بوریس یەلتسن) لە بیرە هەموو رۆژێک پەیتا پەیتا فەرمانى دەر ئەکرد بۆ لابردنى مەزارو ئارامگاى لێنین و رۆژانە چەندین کەرەت ریسوا‌و عارى بۆ ئەمایەو تووشى هیستیریا ئەبوو چونکە شیوعییەکان و هێزە چەپەکان و جەماوەرى خەڵک دژى فەرمان و خواستەکانى سەرۆک بوون , لە چاوپێکەوتنێکى رۆژنامەوانى لە گەڵ رۆژنامەى کاریرادیلاسیرى ئیتالى سەرۆکى رۆسیا ڤلادیمیر پوتن راگەیاند مەزارو ئارامگاکە لە شوێنى خۆى لە گۆرەپانى سوور ئەمێنێتەوە و کەس دەستى بۆ نابات و هاوڵاتیان ئەوەیان ئەوێت و, ئێمەش ناتوانین دژ بە ئارەزووى ئەوان بین و, پوتن وتى : پزووتنەوەى چەپ لە رۆسیا ئایندەیەکى باشى هەیە و. هەروا بزووتنەوەى سوشیال دیموکراتى و, حزبی شیوعی روسیاى چالاک کە بەرەوپێش ئەروات.
بەپێى چوارچێوەى یاسایى لێنین بێهاوتاو بە توانا بوو لە هەموو بوارەکانى ژیان و, لە تەمەنى لاوی‌دا زۆر زیرەک و بەتوانا بوو, ئەیزانى و دەوروپشتى ئەخوێندەوەو , لێرەدا تەنها بەڵگەنامەیەک لە بەر دەستدایە جەخت لە سەر زیرەکى ئەکات, بەڵگەنامەکە نمرەکانییتى لە ئامادەیى : نمرەى دەرچوون { تخرج} ژمارەى بەڵگەنامە 468 , یاسا‌و لاهوت 5, زمانى روسی و سلاڤى5 , عێلمى مەنتق 4, زمانى لاتینى 5 زمانى یۆنانى 5, ماتماتیک 5, میژوو 5 , جۆگرافیا 5 , فیزیا 5, زمانى ئەڵمانى 5 , زمانى فەرانساوى5 و, بە هۆى ئەو نمرە باشانەو لەو کاتەدا لێنین خەڵاتى وەرگرت و ئه‌و نمرانه زیره‌كی و بلیمه‌تی لێنین ده‌رئه‌خه‌ن.
لێنین بەشداریکرد لە رێکخراوى قوتابیان لە قازان و, رێکخستنى خەڵک لە شارەکان و, بایەخدان بە دەرکردنى رۆژنامەیەکی رۆژانە و, رێنەمایکردنى کرێکاران و جوتیاران و زەحمەتکێشان و, بەرەنگاربوونە لە گەڵ تزارەکان , ئەوانە هەمووى نیشانەى بلیمەتى لێنینە و, ئەوانە هێزو ئێرادەو توانى سەرکردەى مەزن لێنین دەر ئەخەن.
تێبینى : بەرزترین نمرە بۆ هەر رشتەیەک 5 پێنجه.
هەرچەند لە سەر لێنین بنووسرێت کەمەو کۆتایى نایەت. ئەم سەرکردە مەزنە لە رۆژى 21/1/1924بە هۆى فیشەکێک بەر ملى کەوت کۆچى دوایى کرد. شکاوە بێت ئاڵاى سەرکرده‌ی پرۆلێتاریا لێنێن.
22/4/2020