ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له شه‌وی 4 ی ئابی ( ئۆگۆستی) 2019 له كاتژمێر یازدهونیو یه‌كێك له خێزانه‌كه‌مان په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین وتی بارودۆخی ته‌ندروستی شه‌هاب تێكچووه‌و ناجێگیره و یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندیمان به كاك شۆرشی برامانكردو داوامانكرد هه‌رچۆنێك بێت دوو بلێتمان بۆ سلێمانی ئاماده بكات و له رۆژی 5 ی ئاب من و دایكی ئاری به فرۆكه به‌ره‌و سلێمانی رۆیشتین و له 6 ی ئاب گه‌یشتین و بۆ ماوه‌ی 6 كاتژمێر له ته‌نیشتی شه‌هاب بووین و ئه‌وكات دڵه گه‌وره‌كه‌ی وه‌ستاو گریان و هاواری براو خوشك و كور‌و و خزمان به‌رز بووه‌وه‌و و فرمێسك له چاوان هات و ئێمه‌ش به دڵێكی برینداره‌وه كۆڵه‌كه‌یه‌ك و ئه‌ستێره‌یه‌كی ده‌ره‌وشاوه‌ی خێزانه‌كه‌مان زۆر خۆشه‌ویست { شه‌هاب عه‌بدولره‌حمان قادر زه‌نگه‌نه} له ده‌ستدا كه كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی رێزدارو خۆشه‌ویست بوو.
به‌ڵی شه‌هاب ، له مناڵی و ته‌مه‌نی مێرمنداڵی و لاوییدا له ناو خێزانه گه‌وره‌كه‌مان پێكه‌وه ئه‌ژیاین و ، ئه‌وه‌نده بیره‌وه‌ریمان هه‌یه له نووسینێك ناتوانین یادی هه‌مووی بكه‌ێنه‌وه‌و له : بانهبۆره ، خانه‌قین ، نه‌فتخانه ، حیلله ، ده‌ربه‌ندیخان و سلێمانی و، ئه‌و بیره‌وه‌رییانه ته‌واوی مێژووی ژیانمانه و، ژیانتان پر بوو له خه‌سڵه‌تی باش له‌رووی مرۆڤدۆستی وئه‌خلاقی به‌رزی پیاوانه و، ههڵسوكهوتان له گه‌ڵ كه‌سانی تردا پر بوون له خۆشه‌ویستی و لوتف و، دڵ نه‌رم و یارمه‌تیده‌ری هه‌ژارو برسی و خاوه‌نی ئه‌وانه‌ی كه پێویستییان به یارمه‌تی بووه‌و، ئێوه شاخێك بوون بۆ یارمه‌تی و پشتگیری خه‌ڵكانی تر به بێ چاوچنوكی و منه‌ت بۆیه هه‌رچی جوانی هه‌یه له ئێوه‌دا به‌رجه‌سته بوو بوو.
بیره‌وه‌ریمان زۆره‌و نازانم له كوێوه ده‌ست پێبكه‌م ؟ بیره‌وه‌ری منداڵی و مێرمنداڵی و لاوێیدا ، بیره‌وه‌ری خۆشی رۆژانه ، زۆرانبازی له باخچه گه‌وره‌كه‌مان له نه‌فتخانه ، من غازی دژبه ئێوه‌و برای گه‌وره‌مان عه‌بدولجه‌بار یادی به‌خیر یان یاری تاوڵه و فوتبۆڵ له گه‌ڵ براو هاوریكانمان و، هه‌ر كات بیری ئه‌و رۆژه خۆشانه ئه‌كه‌مه‌وه پێخۆشحاڵ ئه‌بم چونكه له گه‌ڵ ئێوه‌دا ئه‌ژیام و له ماڵه گهورهكهو له ژێر ئامۆژگاری باوكه رێپیشاندهرهكهمان فێری زانست ئه‌بووین و، له بیره‌وه‌رییه‌كاندا رۆژانی تاڵش هه‌یه، رۆژانی سه‌خت و ئازار‌و ناخۆشی و، ئه‌و رۆژه‌ی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حوسه‌ێن به فرۆكه‌ی جه‌نگی له هه‌ڵه‌بجه‌یدا ئێوه له‌وی له ریزه‌كانی شۆرشی كوردیدا پێشمه‌رگه بوون بۆ داكۆكی له مافی ره‌وای گه‌لێكی بێوه‌ی و، به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه دڵی خێزانه‌كه‌مان به تایبه‌تی دڵی من و دایكی ئاری زۆر سه‌خڵه‌ت بوون و بیرمان لای ئێوه‌و قوربانییه بێتاوانه‌كان بوو، كه له سلێمانی سه‌ر له نوێ یهكترماندی خۆشییهكه زۆر بوو ، دۆستایه‌تی و برایه‌تی من تۆ له‌و كاتانه‌دا تا دووا هه‌ناسه زۆر بته‌و بوو.
جێی ئاماژه‌یه من له ئیوه بۆ چه‌ندین ساڵ دابرام و دوور كهوتمهوهو، ئه‌م جاره‌یان نۆره‌ی من بوو له دژی دیكتاتۆریدا تێبكۆش‌م وخێزانه‌كه‌م كه خوشكتانه له گه‌ڵ پێنج گوڵاله ، پێنج منداڵ به‌جێبهێڵم و، بارودۆخی عێراق زۆر دژوار بوو، راونان و گرتن، جه‌نگی كاولكاری عێراق و ئێران ، هه‌ڵسوكه‌وتی شێتانه‌ی رژێم له داگیركردنی كوێت و، پاشان هێرشی تۆقینه‌ری ئهمریكاو كاره‌ساته گهورهكهو ، گه‌ماروودانی ئابووری و، چۆڵبوونی بازاره‌كان له خواردن به‌ڵام له پاش ئه‌و هه‌موو ناخۆشیانه و له پاش 14 ساڵ من و خێزانه‌كه‌م یه‌كمان گرته‌وه : هاوسه‌ره‌كه‌م ومنداڵه‌كانم { لاوه‌كان} و، ئه‌وان شه‌وو رۆژ باسی پیاوه‌تی ئێوه ئه‌كه‌ن له یارمه‌تیدانیان به هاوكاری كه‌سوكارو چاودێریكردن و تا هنوكه به باشی باسی ئیوه ئه‌كه‌ن ، ئێوه‌ی دانا و ئازا‌و چه‌ڵه‌نگ وله سه‌رخۆو بێده‌نگ و قه‌ت گوێتان به بارودۆخی ناخۆش و ژیانی سه‌خت و مه‌ترسی له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكه‌ر نه‌داو ئێوه‌ی قاره‌مان خێزانێكی شیوعیتان به‌خێو كردووه.
ئه‌ی كۆچكردووی گه‌وره ئێوه خاوه‌نی خسڵه‌تی زۆرن : راستگۆیی ، ده‌ستپاكی، له خۆبوردوو، خه‌ڵكتان فێری دڵسۆزی كرد‌و، له گه‌ڵ خه‌ڵكی تر به خۆشه‌ویستی و لوتف مامه‌ڵه‌تان كردووه ، گوێتان لێیانگرتووهو رێی راست و رێی سه‌ركه‌وتنتان بۆ دیاریكردووه‌و به‌و كارانه‌ش رێز‌و متمانه‌ی ئه‌وانتان به ده‌ستهێناوه و، بوون به خۆشه‌ویست له لای هه‌ركه‌سێك ئێوه‌ی ناسیوه.
به‌ڵێ شه‌هاب ، سیفات و ره‌وشتی ئێوه هه‌مه چه‌شنه بوون ، یارمه‌تیدان و به‌خشینی بێ سنوورتان هه‌بووه، ئه‌خلاق و موراڵی به‌رزتان و راستگویی له گه‌ل خودی خۆتداو كه‌سانی تر ، ئێوه له درۆ‌و هاشهوهوشه و لوت به‌رزی و خۆ به‌زلزانین دوور بوون.
شه‌هاب ئێوه به‌رپرسیارێتی خێزانێكی گه‌وره‌تان هه‌ڵگرت و، هه‌مووكات ویستوتانه خه‌ڵكی تر كامه‌ران و به‌خته‌وه‌ر بن و، هه‌میشه پاڵپشتی سته‌ملێكراوان بوون و كور‌و كچه‌كانم ئه‌گێرنه‌وه ئێوه یارمه‌تی میسرییه ههژارهكانتانداوهو، وتووتانه ئه‌مانه هه‌ژارن له میسره‌وه هاتوون و ره‌نج ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خێزان به‌خێو بكه‌ن.
ئێوه هه‌موو كات خۆراگر بوون له قسه‌كردن و رێزگرتنی به‌رامبه‌ره‌كه‌تان و، كه‌مدوو، قسه‌كانتان حێی خۆیان گرتووه‌و ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری مرۆڤایه‌تیتان ده‌ر ئه‌خات، سیفاتی ئه‌خلاقی به‌رزو و په‌روه‌رده‌ی باش كه جێی شانازیمانه و، ژیانی ئێوه ژیانی كاركردن بووه له پێناو ژیانێكی بێگه‌رد.
كۆتا كاتژمێره‌كانی ژیانتان زۆر سه‌خت و ئازاربه‌خش بوون، زۆر قورس و زیاتر ئاڵۆز بوون كاتێك له ناو گریان و هاواری گوڵه بهجێماوهكانتان : ره‌نج ، رۆژ ، رێبوار‌و ، ره‌وه‌ندو دایكیان و براو خوشكان و خزمان دڵه گه‌وره‌كه‌تان وه‌ستا و، ئێمه‌هه‌ر هه‌موو یادتان ئه‌كه‌ینه‌وه‌و بۆتان ئه‌گرین و روحتان شاد‌و ئاسووهده بێت ، ئه‌وه‌ی جێیداخه به هۆی په‌تای كۆرۆنا نه‌مانتوانی له یادی وبیرهێنانه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵ له سلێمانی بین كه له 6 ی ئه‌م مانگه ساڵ پر ئه‌كاته‌وه.
5/8/2020