له گوندی گه‌ره‌وانی خواروو سه به‌شاری رواندز كۆتایی به خوڵێك هات كه 35 فێرخواز به‌شداری تیدا كردبوو. كاتژمێر5ی ئێواره‌ی 1_8_2010 له گوندی گه‌ره‌وانی خواروو به ئاماده‌بوونی وێنه‌ری دام و ده‌زگاكانی حكومی و حیزبی شاری رواندز و كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی گونده‌كه كۆتایی به خولێك هات كه له لایه‌ن كتێبخانه‌ی گوندی گه‌ره‌وان بۆ قوتابیانی گونده‌كه رێكخرابوو. سه‌ره‌تا وتاری به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه‌و وێنه‌ری قایمقامی رواندزپێشكهش به ئاماده‌بووان كرا، كه باس له رۆلی كتێبخانه‌و سوودی خۆله‌كه‌ی ده‌كرد،دواتر خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌شداربووانی خول دابه‌شكران.
زریان عبدالرحمان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی گوندی گه‌ره‌وان له باره‌ی ئه‌م خوڵه ، وتی:” ئه‌م خوله له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له گه‌نجه خۆبه‌خشه‌كانی گونده‌كه‌مان به‌رێوه ده‌چوو، بیرۆكه‌كه‌شی له لایه‌ن رێكخراوی (wadi) وادی ئه‌لمانی بوو ، مامۆستایانی گونده‌كه ئه‌م خولانه‌یان به‌رێوه ده‌برد كه پێكهاتبوو له خولی زمانی ئینگلیزی و زمانی عه‌ره‌بی و كۆمپیوته‌ر كه‌تیدا 35 فێرخواز به‌شداریان تیداكردبوو خه‌ڵاته‌كه‌ش له لایه‌ن قایمقامی رواندز دابینكرابوو هه‌روه‌ها كۆمه‌له‌ی دۆستانی كتێبیی رواندزیش به خه‌لاتی كتێب به‌شداریان تیداكرد ، ئیستاش 35 فێرخوازی تر ناوی خۆیان نوسیووه بۆ خولی داهاتوو ..””
هه‌روه‌ها زریان له باره‌ی كه‌م و كوریه‌كانی كتێبخانه وتی” داواكارین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاوڕێكی باش له ئێمه بداته‌وه كتێبخانه‌یه‌كی باشمان بۆ بكاته‌وه تاكو بتوانین خولی جۆراو جۆر بكه‌ینه‌وه و گرنگی به گه‌نجان بده‌ین له گشت بواره‌كانه‌وه ،چونكه قوتابخانه‌كه‌مان بچووكه‌و ناتوانین وه‌ك پێویست كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ین”.
ياسين برايم _ رواندز