له کوێت دانێم!
عه‌رشی چ سوڵتانێ ده‌شێ
بۆ پایه‌ی تۆ؟
کام کۆشکی به‌رزی دنیا
نزم نییه بۆ سایه‌ی تۆ؟
له کوێت دانێم!
ناو مه‌رقه‌دی کام پیاو چاک،
چاکه بۆ تۆ؟
له کوێت دانێم!
ناو گه‌نجینه‌ی چ قارونێ، پاکه بۆ تۆ؟
له کوێت دانێم!
پاڵ کام چیا
بێ ترسه بۆ په‌رژینی تۆ؟
قه‌دی کام دار،
ڕۆخ کام ده‌ریا
خۆشی ده‌دا به ژینی تۆ؟
له کوێت دانێم!
له‌سه‌ر تووکی چ باڵدارێ،
نه‌رمه بۆ تۆ؟
له کوێت دانێم!
له‌به‌ر خۆری کام وه‌رزی ساڵ،
گه‌رمه بۆ تۆ؟
له کوێت دانێم!
چاو ده‌گێڕم له هیچ لایێ
تاقه گوڵم
گوڵدانێکی شایانی تۆم پێ شک نایێ
به‌س ناو دڵم.
هیوا سه‌عید- هه‌ولێر