ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
هه‌موو ساڵێك له 14 ی شوباتداشیوعییهكان هاورێ و كه‌سانی به شه‌ره‌ف و نیشتمانپهروهرو پێشكه‌وتنخواز یادی تاوانێكی گهورهوئهكهنهوه، یادی له سێداره‌دانی هاورێیان یوسف سه‌لمان { فه‌هه‌د} دامه‌زرێنه‌ری حزبی شیوعی عێراق و هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی دیاری محه‌مه‌د زه‌كی به‌سیم {حازم} و حوسه‌ێن محه‌مه‌د ئه‌لشبیبی {سارم} و هه‌روا یادی كوده‌تا قیزهوهنهكهی 8 ی شوباتی ره‌شی 1963 ئه‌كه‌نه‌وه كه بووه هۆی شه‌هید بوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی تیكۆشه‌ر، نه‌مران : حوسه‌ین ئه‌حمه‌د ئهلرزی { سه‌لام عادل} سكرتێری یه‌كه‌می حزب و هاورێیانی سه‌ركرده جۆرج ته‌لۆ، جه‌مال حه‌یده‌ری، محه‌مه‌د ساڵح ئهلعهبهلی، نافع یونس، حه‌مزه سه‌لمان، محه‌مه‌د حوسه‌ێن ئه‌بو العیس، حه‌سه‌ن عه‌وێنه، عه‌بدولره‌حیم شه‌ریف، طالب عه‌بدولجه‌بار، سه‌بیح سباهی، ئه‌لیاس حه‌نا، مه‌تی ئه‌لشیخ ” نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی ناسراو ئه‌بو سه‌عید، داود ئه‌لجه‌نابی، زه‌عیم روكنی فرۆكه‌وان جه‌لال ئه‌لئه‌وقاتی ” فازل عه‌باس ئه‌لمه‌هداوی، فازل ئه‌لبه‌یاتی، ماجد محه‌مه‌د ئه‌مین، مه‌هدی حه‌مید، ته‌ها شیخ ئه‌حمه‌د، وه‌سفی تاهیرو حه‌سه‌ن خدر ئه‌لدوری و ئه‌م كهساییهتییانه جێ په‌نجه‌یان دیاره له دامه‌زراندنی حزب وبنیاتنانی قه‌واره‌كه‌ی و رێكخستنی رێكخراوه‌كانی و داكوتانی نه‌ریته شۆرشگیرییهكهی و، به هه‌موو توانایانه‌وه چالاكی و تیكوشانی حزبیان له ساڵانی دامه‌زراندندا پێشخست و شكۆی حزبیان پاراست و له پێناویدا شه‌هید بوون و لاپه‌ره‌ی پرشنگداریان له مێژووی حزبدا تۆماركرد‌و خوێنی خۆیان به‌خشی و، ئێمه شیوعییه‌كانی عێراق و كوردستان و به‌م بۆنه پرتاوانه سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه دائه‌نوێنین و هه‌میشه یادیان زیندووه‌و به‌رز رائهگرین.
ئه‌و تاوانه درندانه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی كۆنه‌په‌رست و حكومه‌ته‌كه‌ی حزبی به‌عس درهه‌ق به حزبی شیوعی عێراق و بزوتنه‌وه‌ی نێشتمانی عێراق و ئه‌و سه‌روه‌رییانه‌ی شه‌هیدانی نه‌مر سه‌رله به‌یانی رۆژی14 شوباتی 1949 سه‌ربه‌رزانه سه‌ركه‌وتن به سه‌ر داری سێداره له پێناو پاراستنی بیروباوه‌رو به‌ها به‌رزه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل كه گیانی خۆیان له پێناویداو به‌خشی بۆ عێراقیكی سهربهخوو ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری دابین بكات و خه‌ڵكه‌كه‌ی به ئاسووده‌یی ژیانێكی پر له كامه‌رانی له نیشتمانێكی ئاسووده‌و سه‌ربه‌ست به‌رێبكه‌ن.
.لیستی شه‌هیدانی شیوعی درێژه‌ی هه‌یه و لێره‌دا باس له‌و دوو كه‌سایه‌تی ئه‌كه‌م ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه زیانمان به‌سه‌ربردووه.
شه‌هید حه‌مزه سه‌لمان :
پێش 60 ساڵ له‌لایه‌ن دایره‌ی ئه‌منی ده‌ربه‌ندیخان گیرام و ناردمیان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی لیوای ( پارێزكای ) سلێمانی و له پاش ئازاردانێكی درندانه له كۆتایی ساڵی 1961 ره‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌من له به‌غدا كرام و یه‌كه‌م ده‌سكه‌وتم زلله‌یه‌كی به هێز بوو له‌لایه‌ن جه‌بری پۆلیسه‌وه و وتی تۆ مستهفاییت ( مه‌به‌ستی مسته‌فا بارزانی ) بوو منیش وتم نه‌خیر شیوعیم و منیان برده قاوش ( ژوری شیوعییه‌كان) و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێشوازیم لێكراو، له پاش كاتژمێرێك بردمیان بۆ لیدان و لێپرسینه‌وه وسوكایه‌تی پێكردن و له پاش چه‌ند كاتژمێرێك گێرامیانه‌وه بۆ زۆری شیوعییه‌كان و ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه یه‌كێك له زیندانییه‌كان هات و چه‌ندین پرسیاری لیكردم و وتی لێره زیندانی به‌عسی و قه‌ومی و پارتی و زیندانی تر هه‌یه‌و ، پاشان بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه هاورێ حه‌مزه سه‌لمانی پارێزه‌ره و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراقه.
له مانه‌وه‌م هه‌ندێ هاوری و كه‌سایه‌تیم ناسی وه‌ك فوئاد زه‌لزه‌له ، فه‌رید ئه‌بو ئهلجام، محه‌مه‌د ئه‌لسایغ و بێژه‌ری رادیۆی به‌غدای به‌ناوبانگ و ناسراو حافز ئه‌لقه‌بانی و كه‌سانی تریش، به‌ڵێ هه‌موو رۆژێك به‌یانیان به رۆبه قاوهیهكهی به‌ری پاریزه‌ره گه‌نم ره‌نگه‌كه بابی كۆریاو وه‌ساب و سلام { حه‌مزه سه‌لمان} دللهیهكی قاوه‌ی پێ‌بوو ئه‌یوت لاوان هه‌ستن له خه‌و وهه‌میشه لێوی به‌خه‌نده بوو هێمن و ئارام و گوێ رایه‌ڵ و باش گوێێ له هاورێیان و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌گرت.
حه‌مزه سه‌لمانی پاریزه‌ر شیوعییهكی ناسراوو سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ترس بوو، ترسی خستبووه دڵی ئه‌و جه‌للادانه‌ی كه له زیندانی نوگره ئه‌لسه‌لمان بۆ ته‌لاری كۆتایی ( قصر النهایه) ی به‌غدا گواستیانه‌وه و له‌ویدا هه‌رشه‌ی لێی ئه‌كه‌ن و لێی ئه‌پرسن : ئایا له مردن ناترسێت؟ ئه‌ویش ئاوریان لێیئهداتهوه و ئه‌ڵێت كوا مردن ؟ من به دوای ئه‌گه‌رم، حه‌مزه سه‌لمان خاوه‌نی چه‌ند خه‌سڵه‌تی پاش بوو وه‌ك دڵسۆزی بۆ كێشه‌ی هه‌ژاران و زه‌حمه‌تكیشان و نیشتمان و خۆشه‌ویستی هاورێیان و تیگهڵ بوونی له گهلیانداو چالاكانه به‌رگریكردن له پیروباوهری و شیوعییه‌ت.
شه‌هید محه‌مه‌د ناسر حوسه‌ێن ئه‌لحه‌داد :
له شاری كرفه له ساڵی 1968 له چایخانه‌یه‌كی میللی له نزیك فلكهكهی حه‌بیب ئهلرهعاش دانشتبووم و چاوه‌روانی هاتنی كوره لاوی شیوعیم ئه‌كرد بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركێكی حزب وهاوری كریكار بوو له كارگه‌ی پێڵاوی میللی ( الاحذیه الشعبیه) به‌ڵام نه‌هات و جێی سهرسوۆمانم بوو وابۆیچووم له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه گیراوه چونكه ئه‌و كاره واته نه‌هاتنی له‌و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌و بۆیه به په‌له گهرامهو بۆ ماڵ و ئه‌و كات له گه‌ڵ دایكم پێكه‌وه ئه‌ژیاین له گه‌ره‌كی سه‌را له خانووكهی هادی حه‌نتوش له دووری چه‌ند مه‌ترێك له ماڵی موحسن ئه‌لحه‌كیم و یهكسهركهوتمه پێچانه‌وه‌ی هه‌ندی كاغه‌زو به‌ڵگه‌نامه و خۆ ئاماده‌كردن بۆ رویشتن بۆ لای هاورێیانی جۆتیاران له دێهاته‌كانی ئهلبوحداری ( علوه الفحل) یان سادات و موێهی له ناحیه‌ی عه‌باسییه بۆ خۆ شاردنه‌وه‌و لاییان بمێنمه‌وه‌و له‌و كاته‌دا له دهرگایانداو زوو چوومه سه‌ربان بۆ راكردن و خۆده‌ربازكردن و دایكم ده‌رگای كرده‌وه‌و بانگی كردم و وتی هاورێیانی حزبن و، هاتمه خواره‌وه‌و ده‌ستی چه‌پی هاورێم دی به له‌فافی سپی پێچراوه‌ته‌وه‌و پێش ئه‌وه‌ی بڵێم كهفارهتت بێت و سه‌لامه‌ت بێت زوو به زوو داوای لێبوردنی كرد‌و وتی بۆیه دوواكهوتم تووشی كێشه بووم و ده‌ستم به‌ر كه‌وتووه‌و تووشی برین بووم و چوومه ته‌واری و له‌وی رامكردووه‌و به‌بێ روخسه‌تی پزیشك پیش ئه‌وه‌ی بێم بۆ ئێره چوومه چایخانه‌كه‌ی نزیك فلكه حهبێب ئهلرهعاش و ئێستا ئاماده‌م بۆ هه‌موو كارێك و منیش ده‌ست خۆشیم لیكرد بۆ ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی و هه‌روا داوام لێ‌كرد بگه‌رێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فورات..
له پاش كرده‌وه دوژمنكارییهكهی عه‌زیز ئه‌لحاج و كه‌رتكردنی حزب له 17/9/1967 ریكخراوه‌كان دووچاری كێشه‌و و كه‌موو كوری بوونه‌وه و ئه‌و كاره‌ش كاریكرده سه‌ر رێكخراوی شاری ئهلكوفه و بێبه‌ش نه‌بوو له ئازار‌و گیروگرفته‌كان و مۆركی به سه‌ر كاری شیوعییه‌كان دیاربوو، رۆژانه ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت هاورێیان و پیشكهوتنخوازانیان له شاره‌كه‌دا ئه‌گرت و هێرشیان ئه‌كرده سه‌ر دێهاته‌كان و هه‌موو ئه‌و كارانه بۆ ئه‌وه بوون له توانی شیوعییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه‌و هاوری محه‌مه‌د زۆر چالاكانه كاروباری رێكخراوه‌كه‌ی جێبه‌جێ ئه‌كرد.
هاوۆێ محه‌مه كرێكاری كۆمپانیای پێڵاوی میللی بوو ، له سه‌ره‌تای ساڵی 1968 هاته ریزی حزب و له گه‌ڵ هاتنی رێكخراوه‌كه‌ی شاری كوفه په‌ره‌ی سه‌ندو هاورێ چووه ناو قوتابی و مامۆستا‌و كرێكار‌و جوتیاران و. روویكرده هه‌موو لایه‌ك : عه‌باسییه ، ئهلبوحداری ( علوه الفحل) و موێهی و كفل و هتد… پاش سێ مانگ هاورێیان پێشنیازیان كرد ببێته ئه‌ندام و به داخه‌وه ئه‌و كات هاوری مه‌هدی ئه‌لخه‌یات كه محه‌مه‌د له رێێ ئهوهاته ریزی حزبه‌وه قایل نه‌بوو هاورێ محه‌مه‌د بكرێت به ئه‌ندام و، له كۆتاییدا محه‌مه‌د بوو به ئه‌ندام و هاوری مه‌هدی خه‌یات وازی هێناو ئه‌بوو شانازی بكردبا یه‌كێكی وه‌ك ته‌و بلیمه‌ته‌ی بۆ حزب هێناوه و ، له پاش شه‌ش مانگ هاوری كرا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی قاعده‌و حزب بۆ خوێندن ناردی بۆ وڵاتێكی سۆسیالیستی و له پاش ته‌واوكردنی خوێندن و له كاتی گه‌رانه‌وه‌یدا بۆ وڵات له گه‌ل هاورێیاندا و ژماره‌یان 11 هاورێ بوون له لایه‌ن عیسا سواری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی گیران و تا ئێستا بێ سه‌رو شوێنن بۆیه پێویسته هه‌ر هه‌موو داوا بكه‌ین په‌رده له سه‌ر ئه‌و تاوانه بێفه‌ره لابدرێت.
یادی شه‌هیدانی نه‌مر به‌رزو شكۆدار بێت و رووره‌شی و مردن بۆ دوژمنانی شیوعییه‌ت.
12/2/2021