پرۆژه‌ى وێستگه به شانۆگه‌رى (زۆر نزیكتر سه‌یرم بكه) ى كارۆخ ئیبراهیم ئه‌نجام ده‌درێت، دواى ئه‌وه‌ى ساڵى رابردوو (2011) گروپى گه‌نج بۆ شانۆ پرۆژه‌ى (وێستگه)ى به شانۆگه‌رى (قه‌برستان) به درێژایى شه‌قامى 60 مه‌ترى شارى هه‌ولێر ئه‌نجامدا، بۆ ئه‌مساڵیش (وێستگه) به شانۆگه‌رى (زۆر نزیكتر سه‌یرم بكه) له نووسین و ده‌رهێنانى
شانۆكار (كارۆخ ئیبراهیم) له رێكه‌وتى (26/4/2012) له (په‌یژه‌كانى چوارڕیانى شێخى چۆلى) كاتژمێر (5:30 ئێواره) ده‌ستپێده‌كات و له (شه‌قامى 30 سى مه‌ترى) تێده‌په‌رێت تا به‌رده‌م (ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران)، هه‌ریه‌ك له (ئه‌رسه‌لان یاسین، بژار سه‌عدى، هه‌ردى ئه‌نوه‌ر، سایه حسێن، گه‌ردى جیهانگیر، لادێ تاهیر، رابه‌ر شێرزاد، بێگه‌رد جیهانگیر، جووتیار ره‌فعه‌ت، شوان كاوه، په‌یام كاكل، رێوان ره‌شاد، دیار عه‌بدولڵا) وه‌كو ئه‌كته‌ر و موزیكژه‌ن به‌شدارن، له‌مباره‌یه‌وه شانۆكار (كارۆخ ئیبراهیم) ووتى” گه‌نج بۆ شانۆ له پرۆژه‌ى وێستگه‌ى ئه‌مساڵدا، پرسێكیتر ده‌كاته ته‌وه‌رى جه‌ده‌ل و گفتوگۆى نێوان ئێمه‌و وه‌رگر، بۆیه هه‌وڵه‌كانمان هه‌ڵگرى په‌یام و ئامانجێكى جیاوازتره، ره‌نگه ئێمه هه‌ست كردنمان به داهاتوو هه‌نگاوه‌كانمان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى ته‌ندروست بڕوات” هه‌رچى له باره‌ى ئه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى نمایشه‌كه چیه؟ كارۆخ ووتى” ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى به دواى ده‌رگایه‌ك ده‌گه‌ڕێت، له ئه‌نجامى ئه‌و گه‌ڕانه تووشى كۆمه‌ڵێك ده‌رگا ده‌بێت، كه هه‌ر یه‌كێكیان هه‌ڵگرى كۆمه‌ڵێك پرسیار و وه‌ڵامه، بینه‌رو وه‌رگر هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى به دواى ده‌رگاكه ده‌گه‌رێن”.