دواى نیوهرِۆى 21/12/2009 له رِیَو رِهسمیَكدا به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانى كورد ، ستۆدیۆى (میلۆدى) سهرلهنوىَ به بهرگیَكى تازه‌وه كرایه‌وه. رِیَورِهسمهكه بهبرِینى شریتى ستۆدیۆكه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندى گه‌وره (هۆمه‌رى دزه‌یى) كرایه‌وه و پاشان به یاوه‌رى هونه‌رمه‌ندانى ئاماده‌بوو گشت به‌شه‌كانى ستۆدیۆى به‌سه‌ركرده‌وه و هه‌روه‌ك گوىَ ى بۆ (Test) یَكى نیَو ستۆدیۆكه شل كرد كه‌بریتى بوو له گۆرانیه‌كى رِهسهنى كوردى و بۆیه هونه‌رمه‌ند (هۆمه‌رى دزه‌یى ) له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌م كاره‌ى به كاریَكى زۆر باش له‌قه‌ڵمدا.
ستۆدیۆى میلۆدى 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه هونه‌رمه‌ندان كاروان رِهمهزان و هیَمن حسیَن و ئاكۆ عومه‌ر كاره‌كانى بهرِیوه ده‌چوو و له‌و ماوه‌یه‌دا خزمهتیَكى به‌رچاوى هونه‌رمه‌ندانى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستانى كردووه و لهئیَستاشدا سهرلهنوىَ بهبهرگیَكى تازه‌وه نۆژه‌نكرایه‌وه