ماوه‌ێکه گۆرانی گوتن له باشووری کوردستان بۆته مۆدێل و له شاری هه ولێر به تایبه‌تی خه‌ریکه رێژه‌ی گۆرانی بێ‌ژان هێنده‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی شاره‌که‌ی لێدێت؛ زۆری ئه‌م هه‌موو گۆرانی بێژه‌ش سه‌ری له بینه‌ر و گوێگر شێواندووه به وه‌ی که له هه‌ر ناوێک دوو تا سێ گۆرانی بێژ هه‌یه و نا توانن به ئاسانی گۆرانی بێژێک ته نها به ناو بناسینه‌وه ؟؛؛
دڵنیام که ئێوه‌ی هونه‌ر دۆستیش ئه‌و راستیه باش ده‌زانن که ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئه‌مڕۆی مۆسیقای کوردی تیایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت ڕه‌وشێکی خراپه و کاری گه‌ری سلبی بۆ ئاینده درووست ده‌کات و پێویست به وه ده کات که هه‌ر چی زوه پێش له‌م زۆری و بۆریه بگیرێ ؟؟ لێره‌وه داوا له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌که‌م هاوکاربن تا هونه‌رمه‌ندان بتوانن نوێنه‌ریان له په‌رله‌ماندا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن یاسایه‌ک بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا بنوسنه‌وه‌و کۆتای به‌م هه‌رایه بهێنرێت.
خۆشه‌وی هیرانی