فه‌یسبووک یه‌کێکه له پێگه هه‌ره گه‌وره‌کانی جیهان و له لایه‌ن سه‌دان میلیۆن به‌کارهێنه‌ر ڕۆژانه سه‌ردانی ده‌کرێت و ئاڵوگۆڕی نامه و زۆر بابه‌تی هه‌مه جۆری تێدا ده‌بینرێت. ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره سه‌رنجی ڕاکێشاین چه‌ند وێنه‌یه‌کی ڕووت بوون له‌لایه‌ن به‌کارهێنه‌رێکی کورد خرابووه سه‌ر فهیسبووکهوهو وێنه‌که‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ لۆکه زاهیر !؟.
له وێنه‌که‌دا بینیمان به ده‌یان که‌سی نه‌شاره‌زا بێ ئه‌وه‌ی له وێنه و ده‌ستکاریکردنی وێنه به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست خۆیان ههڵقورتاندۆته نێو باسه‌که‌وه و به ڕاست و چه‌پ هێڕش ده‌که‌نه سه‌ر که‌سانێک و تفه‌نگ به تاریکیه‌وه ده‌نێن. ئێمه لێره به پێویستی ده‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی که‌سێکیان به‌م شێوه‌یه پیشانی خه‌ڵک ده‌درێت نه‌که‌ونه هه‌ڵه‌وه و ئارام بن. چونکه سه‌دان خه‌ڵکی تر به‌م شێوه‌یه وێنه‌که‌ی شێوێندراوه و به‌م هۆیه‌شه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌ی بۆته قوربانی. له‌م وێنه‌ی که ده‌بینین ( تکای کلیک بکه سه‌ری به گه‌وره‌یی بیبینه ) ئێمه هه‌ڵبه‌ته وێنه‌که‌مان قرتاندووه له به‌ر نه‌گونجانی بۆ بڵاوکردنه‌وه، وێنه‌که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به لۆکه زاهیره‌وه نییه و ته‌نها له ڕێگای فۆتۆشۆپه‌وه ده‌م و چاوه‌که‌ی هه‌ڵگیراوه‌و خستویانه‌ته سه‌ر وێنه‌ی ئافره‌تێکی ڕووت. من به کارێکی زۆر نه‌شیاو ده‌زانم و ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌که‌ی ئه‌م خانمه نییه پێویست ناکات به‌م شێوه‌یه وێنه‌که‌ی بشێوێندرێت، له هه‌مان کاتیش به پێویستم زانی وه‌ک بابه‌تێک بڵاوی بکه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی زانیاریان نییه له سه‌ر هونه‌ری ده‌ستکاریکردنی وێنه با لێره‌وه بزانن که که‌سانێک هه‌ن ده‌توانن به‌م شێوه‌یه پیشانت بده‌ن.