دانیشتبوم سه‌یری که‌ناڵێکی ئاسمانیم ده‌کرد، له یه‌کێک له هه‌واڵه‌کان باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که هه‌ندێک له‌لایه‌نی هه‌لبژاردن گۆڕستانه‌کانیش به‌کار دێنن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئارامیان له مردوان
هه‌ڵگرتوه…….:…………………،ئه‌گه‌ر راستیتان ده‌وێ من ئه‌مه به‌کارێکی ئاسایی ده‌زانم چونکه ئه‌و مردوانهش وهکوئێمه مافی د
هنگدانیان هه‌یه کهدهنگیش ئه‌ده‌ن پێویسته بزانن ژماره‌ی کاندیدو ژماره‌ی لیسته‌کان چه‌نده ،ئه‌ی ناڵێن به‌ده‌یان هه‌زار مردوناویان نهسڕاوهتهوهو مافی ده‌نگدانیان هه‌یه،
با ئه‌وانیش ده‌نگ بده‌ن به‌ڵکو ئه‌وه خوایه به‌ده‌نگی ئه‌م مردوانه هه‌ندێک لایه‌ن سه‌رکه‌ون ،
به‌لام پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی که‌به‌ده‌نگی مردوه زیندوکان و زیندوه مردوه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێ دوای سه‌رکه‌وتن له‌یادیان نه‌که‌ن و
بۆ هه‌ر مردوێک به‌ده‌ل حه‌جێک بکه‌ن و گۆڕستانه‌کانیش له شاڵاوی راگواستن بپارێزن و هه‌ر کاندیدێکی په‌رله‌مان که به‌ر له هه‌ڵبژاردن وێنه‌ی له‌سه‌ر دیواری گۆڕستانه‌کان هه‌بوه به‌مه‌به‌ستی ریکلامکردن دوای بونی به ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌به‌رده‌رگای ژووره‌که‌ی خۆی وێنه‌یه‌کی گۆڕستان هه‌ڵواسێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو کات مردنی له‌یاد بێ و له‌خزمه‌تی خهلکدابێ چونکه زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتیان ئه‌که‌وته ده‌ست مردن له‌یاد ده‌که‌ن هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر مێزه‌که‌ی به‌رده‌میشی ئه‌م هۆنراوه ی مه‌حوی شاعیر بنوسێت کاتێ که‌ده‌ڵێ؛
ئه‌وی ئه‌مڕۆ به‌ده‌وری ته‌ختیایه هه‌لهه‌له‌ی مه‌خلوق
له‌ده‌وری نه‌عشیا سوبحه‌ی ده‌بینی وه‌لوه‌له‌ی مهخلو