به‌پێی ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس ئەمرۆ شه‌ممە (3) تهمووز 2010 رایگەیاند : سكرتێری لێژنه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی و مافی ڕۆژنامه‌نووسان رای گه‌یاند له ماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵ 2010دا له هه‌رێمی كوردستان 87 حاڵه‌تی توندوتیژی دژی ڕۆژنامەنووسان تۆمار كراوە، هاوكات ئاشكرای كرد سه‌رۆكی هه‌رێم لە رێگه‌ی نوێنهرێكهوە بڕیاری داوته له‌مه‌ودوا به‌رژدی پشتیوانی له ڕۆژنامه‌نووسان بكات
ئه‌نوەر حوسێن به‌ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگه‌یاند “سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ڕۆژی یەكشهمی داهاتوو ڕاپۆرتی لێژنه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی و مافی ڕۆژنامه‌نووسان رادەگهیهنێ كه له ماوەی دوو ساڵی رابردوودا راپۆرتی شه‌ش مانگی ڕابردوو دەبێته پێنجه‌مین ڕاپۆرتی له‌سه‌ر دۆخی ڕۆژنامه‌گریی له كوردستان.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك راپۆتێك له‌بارەی دۆخی رۆژنامه‌وانیی لە هه‌رێمه‌كه‌یان بڵاودەكەنهوە
سكرتێری لێژنه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسان و مافی ڕۆژنامه‌نووسان “ڕاپۆرتی شەش مانگی رابردوو لە 1 كانوونی دووەم/یهنایەر ئه‌مساڵه‌وە تا كۆتای مانگی حوەزیران/یۆنیۆ له خۆ دەگرێ و تێیدا 87 پێشێلكاری جۆراوجۆر لە جۆری تیرۆر، هه‌وڵی رفاندن و لێسه‌ندنی كامێرا تۆمار كراوە، بەداخه‌وە خراپبوونی دۆخی ڕۆژنامه‌گه‌ری له هەرێمی كوردستان روو له هەڵكشانه”.
“له 87 حاڵه‌تی تۆمار كراوی شه‌ش مانگی رابردوو چل حاڵه‌تی پێوەسته بهبانگهشەی هه‌ڵبژاردنی په‌رلەمانی عێراقەوە” حوسێن وای گوت.
له 7 ئادار/مارسی رابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رلەمانی عێراق به‌ڕێوەچوو كه مانگێك به‌ر لە هه‌ڵبژارنه‌كه پروپاگه‌ندەی لایه‌نه‌كان دەستی پێ كرد.
ئه‌و ئه‌ندامەی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان گوتی “هه‌فتەی ڕابردوو سه‌رۆكی هه‌رێم نوێنه‌رێكی ناردە لای سه‌ندیكا و لێژنه‌ی داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان و به‌ڵێنی ئه‌وەی دا كە لەمەودوا به‌رژدی پشتیوانی له ڕۆژنامه‌نووسان بكات و راپۆرته شه‌ش مانگیەكان به‌وردی وەربگرێ
س:ئاکانوس