له به‌رهه‌مێکی زۆر تایبه‌تی شانۆی ( درانگ ) له شاری دهن هاخ، له شوێنی ئاگرکوژێنه‌وه وه‌ک شانۆ، شانۆگه‌ری پێخه‌ف که نزیکه‌ی مانگێکه نمایشه‌کانی ڕۆژانه به هۆڵێکی پڕ له جه‌ماوه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو. ئه‌مڕۆ پێش هاتنی جه‌ماوه‌ر نمایشێکی تایبه‌ت بۆ میدیا کوردیه‌کان پێشکه‌ش کرا. ئێمه وه‌ک چرا تیڤی له‌م نمایشه ئاماده‌بووین و توانیمان دیدارێکی هونه‌ری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ سیروان جه‌مال ده‌رباره‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه ئه‌نجام بده‌ین. شانۆگه‌ری پێخه‌ف باس له دیارده‌ی پیربوون ده‌کات و ژیانی نۆ به‌سالاچوو له ماڵی به‌ساڵاچووان بۆمان ده‌خاته ڕوو. هه‌ر کاراکته‌رێک له پیره‌کان بیره‌وه‌ریه‌کانیان بۆمان ده‌گێڕنه‌وه و هه‌ریه‌کیان له‌پاڵ ڕۆڵه‌که‌ی خۆی ئه‌کته‌رێکی گه‌نج ده‌بینین که گوزارشت له گه‌نجێتی پیره‌که ده‌کات.
video