شاره‌وانی ستۆكهۆڵم به‌شی كاروباری هونه‌ری له‌رۆژی 23/1 /2010 به‌به‌شداری هه‌ندێك له گه‌لانی دنیا پێشانگایه‌ك بۆ چۆنیه‌تی كهلهتورو جلوبه‌رگی بوك و زاوای میلله‌تان ده‌كاته‌وه له‌و پێشاگایه‌دا نیان مسته‌فا قادر له كۆمه‌ڵه‌ی كه‌لتوری تێكه‌ڵاو هاوشانی كهلهتوری نه‌ته‌وه به‌شداره‌كان كهلهتوری كوردی نمایش ده‌كات.
نیان مسته‌فا قادر به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌لتوری تێكه‌ڵاو له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كوردییه‌و كار ده‌كات بۆ تێكه‌ڵكردنی كه‌لتوری كوردی به كهلهتوری میلله‌تانی دنیا له باره‌ی به‌شداریكردن و چۆنیه‌تی كاره‌كانیان بۆ به‌شداری له پێشانگای بوك و زاوای میلله‌تان رایگه‌یاند “له‌و پێشانگایه‌دا ئێمه هاوشانی هه‌ریه‌ك له میلله‌تانی سلۆڤاكیا و پۆڵۆنیا و ئایسلاند و ژاپۆن و سوید به‌شداری ده‌كه‌ین هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌جوانترین شێوه كهلهتوری له‌مێژنه‌ی كورد بگوازینه‌وه ناو ئه‌و كه‌لتوره بهشداربووانهو زیاتر به ئاماده‌بوانی پێشنگاكهی بناسێنین”.
نیان زیاتر له‌باره‌ی كاره‌كانی ئه‌و پێشانگاوه كه له ستۆكهۆلمی پایته‌ختی وڵاتی سوید سازده‌كرێت وتی”سه‌ره‌تاو له‌رۆژی 23/1/2010 به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك به‌شێوه‌ی نواندن پێشاندان و رێكخستنی تارای بوك و زاوا پێشكه‌ش ده‌كرێت و ده‌بێت دوو كاراكته‌ر رۆڵی بوك و زاواكه ببینن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو خۆی تارای بوك و زاوای میلله‌تان پێشان به ئاماده‌بوان بدرێت ئێمه‌ش به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردن و ناساندنی تارای بوك و زاوای كورد وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌مێژوی خۆماندا هه‌بووه ئاماده‌ییمان كردووه كه كچ و كوڕێكی جوان و لێهاتوو ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه‌كه‌مان ئه‌و نمایشه ده‌كه‌ن, رۆژی یه‌كه‌م به ئاماده‌بونی میوانانی پێشانگا و ئه‌و میلله‌تانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن نمایش و پێشاندان و رێكخستنی تارای بوك و زاوای میلله‌تان به‌رێوه ده‌چێت, دواتر له رۆژی 27/1/2010 دوباره‌ی چالاكیه‌كه ده‌كرێته‌وه به پێشكه‌شكردنی موحازه‌رات له‌سه‌ر كه‌لتورو تارای بوك و زاوای میلله‌تان له‌لایه‌ن به‌شداربووه‌كانه‌وه, هه‌ر هه‌مان رۆژیش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردن و رێكخستن و نمایشی تارای بوك و زاوای میلله‌تان چه‌ند ۆركشۆپێك پێشكه‌ش ده‌كرێت و له ۆرك شۆپه‌كه‌دا خه‌ڵكێكی باش به‌شداری ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر دروست بون و رێكخستنی ئه‌و تارایه له‌لای میلله‌تانی دنیا”.
به‌ڵام نیان نیگه‌ران بوو له‌وه‌ی كه له‌وكه‌سانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن وه‌ك میوان و وه‌ك به‌شداربوانی ۆرك شۆپه‌كان زۆرینه‌یان سویدین به‌به‌شداری میلله‌تانی تری به‌شداربوو به‌ڵام كورده‌كان نه وه‌ك میوان و نه‌وه‌ك به‌شداری ۆرك شۆپه‌كان ئاماده‌ییان نیه. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو وڵاتانی دنیا وه‌ك دانپێدانانێكی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌نی ئاڵا نییه ناچارن به‌ناوی عێراق به‌شداری بكه‌ن” به‌داخه‌وه له زۆربه‌ی چالاكیه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان وه‌ك ئه‌م پێشانگایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ولاته‌كه‌مان تا ئێستا له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دانپێنراو نیه‌و خاوه‌نی ئاڵایه‌كی ره‌سمی نین به‌پێی یاسای جیهان ناچارین به‌ناوی عێراقه‌وه به‌شداری بكه‌ین ئه‌مه وه‌كو كورد مایه‌ی خهمو نیگه‌رانیمانه به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵخۆشمان ده‌كات ئه‌وه‌یه به‌ناوی هه‌ركوێ به‌شداری بكه‌ین كار ده‌كه‌ین بۆ ناساندنی كه‌لتوری دێرینی میلله‌تی كورد و كاره‌كانمان به‌ئاراسته‌ی ناساندنی كه‌لتوری ره‌سه‌نی كورده و له‌و باره‌یه‌شه‌وه تا ئێستا توانیومانه سه‌ركه‌وتوبین و دڵخۆشین به‌وه سه‌ره‌نجی زۆرێك لهمیللهتانمان به‌لای كهلهتوری وڵاته‌كه‌مان “كوردستان” راكێشاوه راسته له‌م پێشانگایه‌ش ئێمه كه به‌ناوی عێراق به‌شداری ده‌كه‌ین به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه كه‌لتوری كوردی ده‌ناسێنین”.
شایه‌نی باسه نیان مسته‌فا قادر جگه له‌وه‌ی وه‌ك دیزایهنهرێكی لێهاتوو خاوه‌نی دیزاینی نوێی جلوبه‌رگی كوردییه له‌ئاستی سویدیش وه‌ك دیزاینه‌رێكی ده‌ستره‌نگین ناسراوه و كاری بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی كهلهتوری وڵاتی سویدیش كردووه له‌زۆربه‌ی ڤیستیڤاڵه كهلتوریهكانی میلله‌تانی دنیاش نیان نه‌یهێشتووه كه‌لتوری میلله‌تی كورد له‌و باره‌یه‌وه بێ وجود و بێ ره‌نگ بێت.