به مه‌به‌ستنی گرنگی دان به بواری شانۆ ، رۆژانی 28 _29 _3_2012 له هۆلی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره له شاری رواندز كاتژمێر 4ی ئێواره شانۆگه‌رییه‌ك له ژێر ناونیشانی (فریشته‌ی كوژراو) نمایش ده‌كرێت .ئه‌م شانۆگه‌رییه له نووسین و ده‌رهێنانی مامۆستا (ئاواره عبدالره‌حیم )ه ، له نواندنی (مامۆستا ده‌رباز دڵشادو مسته‌فا كه‌ریم وپهریسا سه‌لاح)ه.
ئاواره عبدالره‌حیم له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری رواندزی نوێ وتی”شانۆگه‌ریه‌كه واقیعیه‌و باس له زه‌مه‌نی ئێستای كوردستان ده‌كات كه تیدا دیارده‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن له كۆمه‌ڵگای ئێمهوكاریگهرهكانی كه‌لتووری پیاوسالاری و هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه‌ی له نێوان ره‌گه‌زی نێر‌و مێ هه‌یه وههبوون و دروستكردنی به‌رده‌وامی ئه‌و گومانانه‌ی له سه‌ر ئافره‌ت هه‌یه و چه‌وساندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بچووكترین مافه‌كانی خۆی و ئه‌مه په‌خته‌ی وناوه‌ڕۆكی شانۆگه‌ریه‌كه‌یه “