ئه‌مستردام – ژنان هه‌تا ئێستاش له ته‌مه‌نێکی گه‌وره‌دا دووگیان ده‌بن.زۆربه‌ی ژنان له ده‌وروبه‌ری 1970 دا خێزانیان پیکه‌وه نابوو پێش 30ساڵیان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نێکی گهنچدا منداڵیان ببێت به حاڵه‌تێکی تایبه‌ت و ناوازه سه‌یر ده‌کرێت .ڕۆژنامه‌نووس هێسته‌ر ده ڤارد له ته‌مه‌نی 26ساڵیدا دوومنداڵی هه‌بوو له‌درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا باس له باشی و خراپیه‌کانی ده‌کات.
من 22ساڵبووم که دووگیان بووم ،ڕاوبۆچوونی خه‌ڵک به‌رامبه‌رم وه‌ها بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی که ژێر ته‌مه‌نی ههژدهساڵبم “ئۆی کچێ ،تۆ زۆر زوو پیایدا گه‌شتوویت ،دیاره بێ پلان بووه ” ڕاستی بڵێم پلانی خۆم نه‌بوو به‌م شێوه‌یه پلانم دانابوو .یه‌که‌م کارکردن ،پێکه‌وه‌ژیان، سه‌فه‌رکردن ئه‌نجا له ده‌وروبه‌ری 30ساڵی یه‌که‌م منداڵمم ببێت هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی ئێستا وه‌ها پلانی خۆیان داناوه ،به‌ڵام هاتنی منداڵه‌که‌شم زۆر پێ خۆش بوو له هه‌مووشتێک زیاتر .من و یورۆن په‌یوه‌ندیه‌کی باشمان هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مان زانی هه‌روه‌ها زۆر تاکیدبووین له به‌جێ هێنانی ئه‌م ئه‌رکه .
ژیانێکی بێ خه‌م ؟
تائێستاش له گوێم‌دا ده‌زرنگێته‌وه کاتێک که وویستمان هه‌واڵی دووگیانیهکهمی پێبڵێین. دایکم ووتی” زۆرم پێ ناخۆشه که ژیانی بێ خه‌میت به‌م زوانه له‌ده‌ست ئه‌چێت ” هه‌روه‌ک تا ئه‌و کات هیچ خه‌مێکم نه‌بووبێت !به‌ڵام ڕاستی کرد. له‌و ساته‌ی که ڤاوتهرم بۆ یه‌که‌م جار له ئامێزگرت،ئه‌وجا زانیم که ئه‌مه له هه‌موو شته‌کانی تر گرنگی زیاتری ده‌وێت .ئه‌م فاتووره‌یه‌کی به‌رز نیه خه‌مت بێت چۆن ده‌فعی که‌یت یان سه‌یاره له‌کارکه‌وتن،یان ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هاوڕیه‌کت .ئه‌مه منداڵمه ! ئه‌گه‌ر شتێکی به‌سه‌ربێت ژیانم هه‌رگیز وه‌ک پێش بوونی لێ نایه‌ته‌وه.
من له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تادا زۆر بیری خراپ به مێشکمدا ئه‌هات هه‌ندێ له‌م پرسیارانه‌م له خۆم ده‌کرد …وه‌ک ئه‌گه‌ر ڤاوته‌ر له باوهشمابێت و له‌سه‌ر پلیکانهبکهومه خواره‌وه؟ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی خراپێ گرت؟ ئه‌گه‌ر سه‌یاره لێمان بدات؟ ئه‌م چاودێرکردن و گرنگی دانه زیاد ڕه‌وانه نه‌بوو به‌ڵکو ئه‌مه ئه‌و حاله‌تی هه‌ستی دایکایهتیهیه که شیوازێکی ستانداردی هه‌یه بۆ گشت دایکان له هه‌ر تهنمهنێکدابن. له کاتێکدا هاوڕێ کانم خه‌می دۆزینه‌وه‌ی جوانترین کراس بوون که بۆ ئاهه‌نگ له‌به‌ری که‌ن ،من خه‌می ئاماده‌کردنی شته‌کانی منداڵه‌که‌م و عه‌ره‌بانه‌یه‌ک بووم، ئه‌م دوو دنیایه زۆر هیلاکی ده‌کردم دنیای هاوڕێ بێ منداڵه‌کانم و دنیای ماڵ و منداڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که من منداڵم هه‌بوو زیاتر هاوڕیهتم له‌گه‌ل ئه‌و کاسانهدا ده‌کرد که له کاتی وه‌رزشی دووگیانی‌دا ناسیبوومن یان له دایه‌نگه‌ی منداڵه‌که‌مه‌وه ئاشنایان ببوم ،هه‌موو ئه‌و دایکه‌کانه شی که ده‌بوومه هاوڕێیان ده‌ساڵ له خۆم گه‌وره‌تربوون.
به‌بێ حساب بۆکردن
له‌ساڵانی سه‌رتادا بوون بهدایکیم زۆر به‌لاوه خۆش بوو : قسه‌کردن له‌باره‌ی ئێشی سک و غازاتی کوڕه‌که‌م و یه‌که‌م ووشه‌ی که ده‌ست به فێربوونی قسه ده بوو و کڕینی که‌لوپه‌لی له بازاری منداڵان ته‌نها باس بوون که زۆر خۆشحالدهبووم باسیانبکهم بۆ هاوڕی وکهسهکانم. هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی قه‌دیمم دا که هه‌موویان هێشتا بێ منداڵ بوون په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر که‌مم مابوو ،به‌ڵام زۆر جار هه‌ستم ده‌کرد که بۆ که‌مێکیش بێت ئه‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه ژیان پێش ڤاوته‌ر له‌گه‌ڵیان بم بێ خه‌م بچمه‌ده‌ره‌وه ، یان که له‌ده‌رگاکه ڕۆشتمهدهروه بێ ئه‌وی دڵم لای منداله‌که‌م بێت ئه‌وه‌بکه‌م که خۆم ده‌مه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ هیچ شتێک و هیچ که‌سێک بکه‌م .ئه‌مه خه‌تای کوڕکه‌م نه‌بوو که ژیانم وه‌ها گۆڕابوو ،کوڕه‌که‌م باشترین و جوانترین کوره‌که که من هه‌مه، به‌ڵام من له ناخمدا هه‌ستم ده‌کرد که هۆکاری دودڵیهکهم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هۆیه‌یه که من هێشتا ئاماده‌نه‌بووم بۆ ئه‌و جۆره ژیانه‌ی که ئه‌وکات ههڵمبژاردبوو .
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری ڤراوی هۆڵه‌ندیه‌وه وه‌رگێڕاوه
گه‌شاوه جاف
May, 2012 له‌نده‌ن /