ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
وانه‌كانی ژیان
له مانگی تموز هاوری عه‌بدوڵلای مه‌لا فه‌ره‌ج { مه‌لا عه‌لی} رۆژانه له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاورێیان ئه‌چوون بۆ سه‌ر سیروان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی شوێنێكی گونجاو بكرێت به باره‌گای حزب و، ئێواره‌یه‌ك وتم به هاورێ مه‌لا عه‌لی حه‌ز ئه‌كه‌م به‌یانی له گه‌لتان بێم بۆ سه‌ر سیروان و، بۆ رۆژی داهاتوو له گه‌ڵ هاورێیان رۆیشتین وله ته‌نكاییه‌ك له سیروان په‌رینه‌وه‌و ده‌ستمان كرد به به‌رد هێنان و، له شوێنێكی دیاریكراواد به‌رده‌كانمان بۆ ناو روباری سیروان فرێئهدا.
له هاوری مه‌لا عه‌لی نزیك بوومه‌وه‌و هه‌ردووكمان پێكه‌وه وه‌ك بڵێت ته‌وقیت كراوین دامانه قاقای پێكه‌نین و سه‌یری یه‌كترمان كرد‌و وتی ئه‌زانم چی ئه‌ڵیت و، وتم ئه‌م به‌زمه چییه؟ كێ ئه‌م نه‌خشه‌یه دارشتووه؟ چه‌ند زیره‌كه !، له‌ولاوه دوكتور نه‌جمه‌دین به بۆڵه بۆڵ هات وتی : به‌چی پێئه‌كه‌نن؟ مه‌لا عه‌لی وتی هاوری سیروان له شێره كوله ئه‌ترسێت و، دكتۆر یه‌كسه‌ر وتی كوا شێره‌كوله؟ منیش به هێمنی وتم دوكتۆر گیان من مه‌له‌وانم و ئه‌زانم ئه‌م شوێنه بۆ پرد ده‌ست نادات و ئه‌گه‌ر باران ببارێت ئه‌كه‌وێته ناوراست ئاوه‌كه‌و باشتروایه شوێنێكی تر بدۆزنه‌وه‌و، ئه‌مه روباری سیروانه جۆگه‌له ئاوی بیستان نییه و، دوكتۆر تۆره بوو ئێمه‌ی به‌جێهێشت و، مه‌لا عه‌لی وتی : سێ چوار رۆژه ئه‌ڵێم ئێره باش نییه‌و ئه‌و هه‌ر ئینكاری ئه‌كات.
له پاش پشوویه‌كی كورت دوكتۆر وتی مه‌لا عه‌لی با سه‌ره‌وه‌خوار برؤین، زۆر دوور نه‌كه‌وتینه‌وه ته‌نگه به‌رێكمان دۆزییه‌وه‌و ئه‌م به‌رو ئه‌وبه‌ری سیروان كه‌متر له دوو مه‌تر بوو، ئاوه‌كه بناغه‌ی به‌رده‌كانی هه‌ڵدری بوو ئاوه‌رۆیه‌كی زۆر تیژی دروست كردبوو، بریاردرا پردله‌وی درۆست بكه‌ین.
له رۆژی داهاتوو ته‌وراس و ته‌وه‌رو قازمه‌و خاكه‌نازمان برد بۆ سه‌رچه‌م، له‌وی بووین به دووبه‌ش، به‌شێك به هه‌ڵكه‌ندن و دروستكردنی نیمچه دیوارێك له هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ی سیروان و، به‌شی دووه‌م برۆن بۆ چه‌می گریانه و دار چناری سور بێنن و، من له‌گه‌ڵ داربرین چووم و، گریانه چه‌مێكی گه‌وره‌و پر بوو له سوره‌چنارو، به‌ده‌م قسه‌كردن له ماوه‌یه‌كی كورتدا دوو داری گه‌وره‌مان برییه‌وه‌و، به داره لۆس و به 12 كه‌س ئه‌م به‌رو ئه‌وبه‌ری داره‌كه‌مان گرت و به سێ چوار قۆناغ دارێكمان گه‌یانده هه‌زار به‌س و، زۆر هیلاك بووین و داره‌كه زۆر قورس بوو، به‌و جۆره‌ی ئێمه كۆمه‌ڵێك له هاورێیان چوون و ئه‌وانیش دارێكی قورس و گه‌وره‌یان هێناو، له رۆژی سێیه‌مدا پردمان دامه‌زراندن.
له 16/8/1979 سه‌دام حوسه‌ێن به‌یانی ژماره 109 ساڵی 1979 لێخۆشبوونی بۆ سه‌ربازو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی راگهیاندو ،ژماره‌یه‌ك له هاورییان سوودیان لێوه‌رگرت و گه‌رانه‌وه ناو شار‌و دێهاته‌كانیان و، له پاش شه‌ری پاوه 23/8/1979 ــ 28/8/1979 ده‌ستمان كرد به گواستنه‌وه له به‌له‌بزان بۆ سه‌ری سیروان و، من هاوری نه‌ژاد ته‌وفیق برای شه‌هید هێمن دوشكایه‌كمان هه‌بوو زۆر قورس بوو دووقۆڵی هه‌ڵمانكرت و له پاش هیلاكییه‌كی زۆر گه‌یاندمانه شوێنی خۆی و، ئه‌و كات بار‌مان قورس نه‌بوو یه‌كی به‌تانییه‌كی سه‌ربازیمان هه‌بوو، كه‌ممان دوو قاتی جلی هه‌بوو.
هه‌زار په‌س رووته‌ن بوو داری نه‌بوو. ئێمه له چه‌می گریانه‌وه زۆر نزیك بووین، كه‌پرێكی شركه‌مان دۆوست كردبوو به‌شی نووستنی سێ چوار كه‌سی ئه‌كردو ئه‌وانی تریش له به‌ر هه‌تاو یان له نزیك ئاوی سیروان ئه‌مانه‌وه‌و، دووای شه‌ركه‌ی پاوه چوار پێشمه‌رگه‌ی دیموكرات كه‌وتنه لای هاورێیان و له لای ئیمه دانران و ئیواران به كۆمه‌ڵ ئه‌چووین بۆ گۆمه‌كه‌ی سیروان نزیكی چه‌می گریانه‌و ، به جه‌لاتین و كه‌پسول بۆمبی پچوكمان دروست ئه‌كردو هه‌ڵمان ئه‌دا بۆ ناو گۆمه‌كه‌و ماسی سه‌ر ئاوه‌كه ئه‌كه‌وت و منیش له‌و كاره زۆر شاره‌زا بووم و ماسیم ئه‌گرت و، یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات ناوی كه‌مال بوو هاواری ئه‌كردو به ناوی باوكم ره‌جه‌ب بانگی ئه‌كردم و ئه‌یوت ره‌جه‌ب، ره‌جه‌ب ئه‌وه ماسییه‌كی گه‌وره‌یه‌و، هاورێ مه‌لا عه‌لییش قاقا پێئه‌كه‌نی و، ئه‌یوت هێشتا دوو مانگ نییه بوویت به پێشمه‌رگه، كه‌چی له باتی نازناوه‌كه‌ت به ره‌جه‌ب بانگت ئه‌كه‌ن!.، له پێشمه‌رگایه‌تی زوربه‌مان ناوێكی ترمان هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن به ئاسانی نه‌مانناسێت.
له پاش چه‌ند رۆژێك به رێگایه‌كی جێی متمانه براده‌رانی دیموكرات گه‌رانه‌وه بۆ لای پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات و، جێی ئاماژه‌یه له پاش چوار مانگ من هاورێ شیخ ره‌سول چووین بۆ مههابادو، له‌وی هه‌والی كه‌مالمان پرسی و له پاش ماوه‌یه‌ك هات و به زۆر ئێمه‌ی برد بۆ ماڵه‌وه‌و به دایك و كه‌سوكارو خزمه‌كانی وت : ئه‌مانه ژیانی من و سێ پێشمه‌رگه‌یان پاراست و، له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌مال و براده‌رانی تر زۆر یارمه‌تی و خزمه‌ت من و هاورێیان كرد‌و، ئه‌و كات مه‌هاباد به ده‌ستی حزبی دیموكراتی كوردستان بوو، له‌و رۆژانه‌دا ئێمه له مه‌هاباد بووین میتنگێك بۆ ره‌هبه‌ری چریكهای فدایی خلق ایران ( ئه‌شره‌ف ده‌هقانی) رێكخرا ( مانكی شوبات 1980) بوو.
رۆژێكیان به ئۆتۆمبێل ئاردمان بۆ هات بۆ دێی هێرتاو، داوا له‌و هاورێیان كه توانایان هه‌یه كرا برۆن ئارد بگوێزنه‌وه بۆسه‌ر سیروان و نزیكه‌ی په‌نجا پێشمه‌رگه رۆیشتین و، له‌وێ زۆر له هاورێیان حه‌زیان كرد خۆیان بكه‌ن به لێپرسراوو، منیش به‌بێ گویدان به‌م و به‌و فه‌رده‌یه‌كی په‌نجا كیلۆییم هه‌ڵگرت و، به‌ره‌و سه‌ر سیروان رۆیشتم و له رووباری سیروان له گه‌ڵ ئارده‌كه په‌ریمه‌وه ئه‌و به‌رو، گه‌رامه‌وه بنكهكهی خۆمان.
له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م / ئوكتۆبه‌ر 1979 له‌و رۆژه سه‌خت و دژوارانه‌دا مه‌فره‌زه‌یه‌كی 47 كه‌سی به 5 چه‌كه‌وه‌و، به سه‌رپه‌رشتی وفه‌رمانده‌یی هاورێ ته‌وفیقی حاجی یادی به‌خیر كه‌وتینه‌ری له هه‌زارپه‌س بۆ تووژه‌ڵه‌و ناوزه‌نگ. ( ماویه‌تی).
27/6/2020