حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
1
تا سۆزی، گه‌رموگوڕ
به یه‌کتر، ببه‌خشین،
به‌رده‌وام جوان ده‌بین.
2
گه‌ر به ده‌م، هاواری، ژنه‌وه
زوو نه‌چین،
ده‌روونمان، خاڵییه، له ئه‌وین.
3
ئه‌و ده‌رسه، گرنگه‌ی
پێویسته، فێری بین،
ئه‌وه‌یه، به‌بێ مه‌رج
عاشقی یه‌کدی بین.
4
ئه‌گه‌ر ژین
ته‌رخان که‌ین، بۆ ئه‌وین
ده‌توانین
به تاقه، وشه‌یه،
یان ته‌نیا، خه‌نده‌یه،
له گه‌لێ، دژواری، ده‌رباز بین.
5
جیاوازیی، نێوانی،
ئه‌وین و ئاره‌زوو، ئه‌وه‌یه،
یه‌که‌میان
سهلاره و له‌سه‌رخۆ،
دووه‌میان
سه‌رچڵه و به په‌له، دێته گۆ.
6
گه‌ر توانیمان
شه‌پۆل و با
که‌وی بکه‌ین،
ده‌بێ هێزیان، بۆ خزمه‌تی
خۆشه‌ویستی وه‌گه‌ڕ بخه‌ین.
7
خۆشه‌ویستی
سه‌فه‌ره به ده‌ڤه‌رێکدا
که‌س پێشتر پێی تێ نه‌ناوه،
هیچ ڕێگه‌وبانی لێ نییه،
قیبلهنماشمان پێ نییه.
8
شتێ نییه پڕماناتر بێ له ئه‌وین،
ئێمه هه‌ر به ئه‌وین ده‌ژین،
ته‌نیا ئه‌وانه‌ی بوێرن،
ڕێگه‌ی ئه‌وین هه‌ڵده‌بژێرن،
خۆشه‌ویستی هێزێکی هێنده زیندووه
ژین ده‌به‌خشێ،
له‌ناو گه‌نجینه‌ی دڵماندا
شتێ نییه،
وه‌کوو ئه‌وین
هه‌میشه به‌های هه‌ڵبکشێ.
9
خۆشه‌ویستی ده‌ستی هه‌یه
یاریده‌ی هه‌ژاران ده‌دا،
چاوی هه‌یه
ڕێ پیشانی
غه‌ریب و ڕێبواران ده‌دا،
لاقی هه‌یه
فریای لێقه‌وماو ده‌که‌وێ،
گوێچکه‌ی هه‌یه
ناڵه‌ی خه‌مباران ده‌ژنه‌وێ.
10
گه‌ر له دڵماندا
کانیاوێ هه‌بێ، له سۆز و ئه‌وین،
ده‌توانین ده‌ستی
کۆمه‌ک درێژ که‌ین،
برینی قووڵی دڵان ساڕ‌ێژ که‌ین.
11
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ
خۆشه‌ویستی فێری کردین
هه‌موومان دار و ده‌وه‌نی هه‌مان گردین،
هه‌موو په‌ڕه‌ی هه‌مان گوڵین،
هه‌موو گه‌ڵای هه‌مان چڵین،
ئه‌وسا ئیدی
له بێدادی
قوتار ده‌بین.
12
ئه‌وه هیچ بایه‌خی نییه
چی شک ده‌به‌ی له باخه‌ڵتا،
گرنگ ئه‌وه‌یه چی هه‌یه
له‌ناو دڵتا.
13
دڵمان ژوورێکه، تاریک و نووته‌ک
به تیشکی ئه‌وین، ڕوون ده‌بێته‌وه،
هیچ به‌رگه‌ی زه‌بری زه‌مان ناگرێ
به‌س خۆشه‌ویستی، ده‌مێنێته‌وه.
14
ئه‌وین ئه‌وه‌یه، نیگای یه‌کتری
بخوێنینه‌وه،
مرواریی تازه
له ناخی یه‌کدا، بدۆزینه‌وه.
15
هه‌ر ئه‌و وه‌ختانه، له خه‌مدا نوقمین
که داوێ نییه
به کۆمه‌ڵه‌وه، گرێمان بدا،
ئه‌گه‌ر که‌سانی، دیمان خۆش بوێ،
ده‌که‌وینه به‌ر، ڕێژنه‌ی بارانی
به‌زه‌ییی خودا.
16
ته‌نیا به هۆی ئه‌وینه‌وه
بوونی خۆمان ده‌سه‌لمێنین،
ئه‌وه عیشقه، بڕیار ده‌دا
ئێمه ده‌مرین، یان ده‌مێنین.
2011. 04. 19
Helen Exley, Tänkvärt om kärlek, Svensk översättning: Agneta Renshult 2000 trykt i Kina