فه‌رید مه‌خموری
تۆ که‌سێکی له‌ناخه‌وه داڕماویت، بێ باوه‌ڕی
تۆ مامۆستای دواکه‌وتن و زڕه دارێکی بێ به‌ری
ڕۆژێک سپی و ڕۆژێکیش ڕه‌ش، ڕه‌نگی دڵخوازت کامه‌یه؟
هه‌ر مرۆڤێک ڕاستگۆ نه‌بێت شایسته‌ی ئه‌و ئاکامه‌یه
ئه‌فسوونێک له نێوانمانه، بێ کۆتایی و سه‌ره‌تایه
به‌ده‌ست تۆوه هێنده ماندووم وا ده‌مکوژێ ئه‌م په‌تایه!
ده‌ڵێی له(وانه)ی ئازاردان سه‌د له‌سه‌ر سه‌دت هێناوه
کۆشکی هیوام له‌گه‌ڵ تۆدا وێرانه وه‌کوو که‌لاوه
بێگوومانی ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ی هه‌مووی یاریی په‌ت په‌تێنه
که‌چی هێشتا ئاخافتنت هێنده ڕه‌قه، دڵشکێنه
هه‌رچی وته‌و بڕیارته لای من پوشێکی سووتاوه
هه‌رچی هه‌ست و ڕهفتارته له‌مێژه باویان نه‌ماوه
هێنده کۆشام و ئۆقره‌م گرت وشکبوو ده‌ریای ئارامم
بۆ نه‌مانی ئه‌م کێشه‌یه ده‌ست به‌تاڵ و بێ ئه‌نجامم
کوانێ ئێمه له‌یه‌ک ده‌چین، تۆ ژاوه‌ژاو، من ته‌نیای
گوناه نیه به‌دیار تۆوه دابنیشم تا کۆتایی؟!..
ئوسترالیا
28-9-2009