دیدار توانا ته‌ها: له‌یلا محه‌مه‌د – نووسه‌ر و چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نییه له‌بوارى ئافرهتانو هاواره‌كانى ئاگر یه‌كه‌م كاره‌كه‌یه‌تى كه بۆ ئافره‌تان ئه‌نجامى داوه‌و خاوه‌نى دوو به‌رهه‌مى وهرگێرِانه. له ساڵى 1983 له وڵاتى ئێران له دایك بووه و قوناغى سه‌ره‌تایى له ئێران ته‌واو كردووه و ده‌رچووى كۆلێژى كشتو‌كاڵى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددینه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى خۆسووتاندنى ئافره‌تان ئه‌نجامداوه.
بۆچوونى ئه‌م چالاكوانه له‌سه‌ر خۆسووتاندانى ئافره‌تان ئه‌وه‌بوو، كه “خۆسووتاندن كردارێك نییه كه بتوانین شى بكه‌ینه‌وه، یاخود هۆكارێكى هه‌بێت، به‌ڵكو هۆكاره‌كانى خۆسووتاندن له ژماردن نایه‌ن. مه‌رج نییه كه هه‌ر ئافره‌تێك خۆى بسووتێنێت ته‌نیا له‌به‌ر ره‌گه‌زپه‌رستى و پیاوسالارى بێت، به‌ڵكو هه‌ژارى و نه‌دارى و هۆكاره‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌خۆشییه‌كانى ده‌روونى و جه‌سته‌ییش پاڵنه‌رن بۆ ئه‌نجامدانى خۆسووتاندن. چونكه من ناڵێم كه هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه خۆیان ده‌سووتێنن ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه مه‌ترسى كوشتن‌یان له‌لایان ره‌گه‌زه نێرینه‌كانى خێزانیان هه‌یه، به‌ڵام زۆر ئافره‌ت هه‌ن كه له‌لایه‌ن پیاوه‌كان تا رادده‌یه‌ك ده‌خرێنه ژێر پاڵه‌په‌ستۆوه، كه هیچ رێگاچاره‌یه‌ك جگه له مردن بۆ خۆیان نابینن و رزگار بوون به خۆسووتاندن له‌م مه‌رگه‌ساته‌ى كه تێیدا ده‌ژین به باشتر ده‌زانن و ئاگر له جه‌سته‌ى خۆیان به‌رده‌ده‌ن.
له‌یلا محه‌مه‌د گوتیشى “ناتوانین بڵێین خۆسووتاندن نه‌خوشییه، به‌ڵام خه‌ریكه وه‌ك نه‌خۆشى لىَ دێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه چاره ناكرێت و رۆژ له دواى رۆژ خه‌ریكه په‌ره ده‌سێنێت و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دیارده‌یه‌كى دیاره، كه‌واته ناتوانین بڵێین نه‌خۆشییه، به‌ڵكو گرفتیكه كه تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه”. بهرِاى ئه‌م چالاكوانه‌ى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى “لایانه‌كان و رێكخراوه‌كانى ئافره‌تان په‌یام و دروشم بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مانه‌ش كاریگه‌رییان ده‌بێت، به‌ڵام نه‌ك ئه‌و كاریگه‌رییه‌ى كه ئه‌م كێشه‌یه به ته‌واوى چاره‌سه‌ر بكات. زۆرجار هه‌ر خودى ئافره‌ت له‌م باس و كێشانه تاوانبار ده‌بێت و هیچ كارێكى بۆ ئه‌نجام نادرێت. ناتوانین بڵێین كه هیچ كارێك بۆ ئافره‌تان ئه‌نجام نه‌دراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى كه مافى ئافره‌ت بووه‌ته باسى رۆژانه، به‌ڵام دیسان كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى به شێوه‌یه‌ك سته‌م ده‌كات و مافه‌كانى ئافره‌ت پێشێل ده‌كات”.
له‌باره‌ى ره‌گه‌زپه‌رستى پیاویش، ئه‌وه‌ى خستهرِوو كه “ده‌توانێت هۆكارێك بێت بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م كرده‌وه‌یه. هه‌رچه‌نده كه له‌م سه‌رده‌مه خه‌ریكه باشتر ده‌بێت و ئێمه‌ش نموونه‌ى ئه‌م یه‌كسانییه ده‌بینین، به‌ڵام هێشتا هه‌ر له كۆمه‌ڵگه، ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ى پیشكهوتووهكانیش دیاره. پیاوى كورد به كه‌م بوونه‌وه‌ى به‌هاى خۆى ده‌زانێت ئه‌گه‌ر یه‌كێك بڵێت كه پیاو و ئافره‌ت یه‌كسانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئه‌م ئافره‌تانه دایك و خوشك و هاوسه‌ر و كچى ئه‌وانن، به‌ڵام دیسان هه‌ر خۆیان به پله‌یه‌ك به‌رزتر له ئافره‌ت ده‌زانن و ده‌یانه‌وێت كه ئافره‌ت هه‌ر ژێرده‌ست و موحتاجى ئه‌وان بن، زۆرجار به‌هۆى ئه‌م جۆره بیركردهنهوهیه كێشه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى رووده‌ده‌ن و له ئه‌نجامدا كاره‌ساتى وه‌ك خۆسووتاندن روو ده‌دات، چونكه ده‌نگى ئافره‌ت ناگاته هیچ دادوهرێكو هه‌ر له چوارچێوه‌ى خێزان ده‌خنكێندرێت، یان ده‌بێت به‌م شێوه‌یه ژیان ببه‌نه سه‌ر، یان ده‌ست بۆ كوشتنى خۆیان ببه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و قسه‌یه‌ى كه هۆكارى زۆربوونى گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى پرِۆگرامهكانى خوێندنه، لاى خۆیه‌وه ئه‌م چالاكوانه ئه‌مه ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت “ناتوانین ئه‌مه بخه‌ینه ئه‌ستۆى پرِوگرامهكانى خوێندن، په‌روه‌رده‌ى خێزانى به بنه‌ماى یه‌كه‌م داده‌نرێت بۆ بنبرِكردنى هه‌ر كێشه‌یه‌ك. ئه‌گه‌ر خێزان كه بچووكترین كۆمه‌ڵگه‌یه كه مرۆڤ تێدا گه‌شه ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك مرۆڤه‌كان په‌روه‌رده بكات كه به‌چاوێكى كراوه ته‌ماشاى دونیاى ده‌وروبه‌ر بكه‌ن، هه‌موو جۆره كێشه‌یه‌كیش كه‌م ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه كاتێك كه ده‌چیه ناو كۆمه‌ڵگه، هه‌ست ناكه‌ى كه جیاوازى ره‌گه‌زى هه‌یه، كه‌واته پێویسته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه كه خێزانه‌كان به جۆره‌ها پرِۆگرامو میدیا و لهرِێى پیاوانى ئایینى هۆشیار بكاته‌وه، بۆ كه‌م كرده‌نه‌وه‌ى كێشه‌كانى خێزانى بۆ ئه‌وه‌ى كه هیچ گرفتێكى تر‌ى لىَ نه‌كه‌وێته‌وه.
به‌ڵكو پێیوابوو په‌روه‌رده‌كردن بۆ نه‌وه‌ى داهاتوو ته‌نیا پێویست نییه، ده‌بێت نه‌وه‌ى ئێستا و نه‌وه‌ى رابردووش په‌روه‌رده بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى كه یه‌كسانى پیاو و ئافره‌ت جێگیر ببێت له كۆمه‌ڵگه، له‌به‌رئه‌وه‌ى كه ته‌نیا په‌روه‌رده‌ى نه‌وه‌ى داهاتوو كاریگه‌رى نابێت بۆ قبووڵكردنى ئه‌م بیرۆكه‌یه و جێگیربوونى، چونكه بیرۆكه‌ى نادروست له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كى تر ده‌گوازرێته‌وه”. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌یلا محه‌مه‌د گوتى”به‌ر پاكردنى كۆرِ و سیمینار نه‌ك ته‌نیا بۆ ره‌گه‌زى مێینه پێویسته، به‌ڵكو بهرِاى من بۆ ره‌گه‌زى نێرینه پێویست تره. دروسته كه زۆر له ئافره‌تان هه‌ن كه ئاگادارى مافه‌كانى خۆیان نین و كۆرِ و سیمینار ده‌توانێت ئاشنایان بكات به مافه‌كانیان، به‌ڵام زۆر پیاویش هه‌ن كه ئاشنا نین به مافى ئافره‌ت و سوود له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێك وه‌رده‌گرن بۆ سته‌مكردن ئه‌گه‌ر ئاشنا ببن به مافاكانى ئافره‌ت و هه‌ڵوێستى یاسا به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر جۆره زوڵم كردنێك به ئافره‌ت، كاردانه‌وه‌یه‌كى باشترى ده‌بێت”. ئه‌و پێى وانه‌بوو كه رێكخراوه‌كانى ئافرتان بىَ رۆڵ بن به‌ڵكو پێچه‌وانه‌وه ده‌یگوت “به سه‌دان ئافره‌ت هه‌ن كه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌م رێكخراوانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه هاوكار نه‌بن ئه‌م رێكخراوانه‌ش ناتوانن كارێكى وا بكه‌ن بۆ ئافره‌تان، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه رۆڵیان كه‌م ره‌نگه له كۆمه‌ڵگه‌دا”. له‌باره‌ى كاریگه‌رى میدیا و راگه‌یاندنیش به‌گشتى نووسه‌رو چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌یلا محه‌مه‌د راگه‌یاند كه “رۆڵیكى گه‌وره‌ى هه‌یه له هۆشیارى تاكه‌كان. زۆرجار زهنجیرهیهكى ته‌له‌ڤزیۆنى یان فیلمێكى سینه‌مایى چه‌نده‌ها ساڵ له بیرى خه‌ڵك ده‌مینێته‌وه و كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵك، كه‌واته پرِۆگرامێكى هۆشیاركردهنهوه ئه‌گه‌ر له‌لایان یاساوانێك یاخود پیاوێكى ئایینى بێت ده‌توانێت كار بكاته سه‌ر بیرى خه‌ڵك، جا چ له رێگاى ته‌له‌ڤزیۆن یاخود رادیۆ یان رۆژنامه و گوڤاره‌كان بێت، یاسا مادده‌ى سزادانى تاوانباره‌كان له خۆوه ده‌گرێت، به‌ڵام زۆر جار تاوانباره‌كان ده‌ستنیشان ناكرێن و لێپێچینهویان لىَ ناكرێته‌وه و ئافره‌ت به تاوانبارى سه‌ره‌كى ده‌زانرێت. زۆر ئافره‌ت هه‌یه له‌به‌ر كێشه‌ى خێزانى و كومه‌ڵایه‌تى خۆى ده‌سووتێنێت، به‌ڵام زۆرجار به هه‌زار درۆ راستییه‌كان ده‌شاردرێنه‌وه و ده‌ڵێن قه‌زا و قه‌ده‌ر بووه‌و گرِى ئاگرى گرتووه، ناڵێم رووداوه له‌م جۆره نییه، به‌ڵام نه‌ك به‌و رێژه‌یه كه ده‌ڵێن، دروسته له كاتى خۆسووتاندن یان كوشتنى ئافره‌ت ئه‌وكه‌سه‌ى كه پاڵنه‌رى ئافره‌ته بۆ ئه‌م كاره له‌و شوێنه ئاماده نابێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه تاوانباره، چونكه لایه‌نى ده‌روونى ئه‌م ئافره‌ته‌ى به شێوه‌یه‌كى وا رووخاندووه كه په‌نا بردن بۆ خۆكوشتن و به‌خشینى گیانى، به‌ژیان به‌سه‌ر بردن له‌م نه‌هامه‌تییه به باشتر ده‌زانێت”. ئه‌وه‌شى خستهرِوو كه كۆمه‌ڵگه بكوژانى ئافره‌تان داڵده‌ده دات، چونكه ئه‌گه‌ر وه‌ك تاوانبارێكى راسته‌قینه سزا بدرێن، له‌وانه‌یه ئه‌م كرداره دووباره نه‌بێته‌وه. زۆر پیاو هه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كوژن، به‌ڵام دواى چه‌ند ساڵ زیندانى بوون ئازاد ده‌كرێن و هه‌موو هۆكاره‌كانیش ده‌خه‌نه بابه‌تى نامووسى، كه له كوردستان نامووسپارێزى گرنگترین بابه‌ته، زۆرجاریش سزاى توند هه‌یه بۆ بكوژان، یاسا كه‌مته‌رخه‌م نییه له سزادان، به‌ڵام ده‌ستخستنه ناو كارى یاسایه كه زۆرجار ناهێڵێت تاوانبار بگاته سزاى خۆى، هه‌ر له‌م رووه‌شه‌وه ئایینده‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى رروناك ده‌بینم. ئه‌گه‌ر به‌راوردى ئێستا بكه‌ین له‌گه‌ڵ 10 ساڵى رابردوو، ده‌بینین كه تاكه‌كان ئێستا زۆر باشتر بیر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆى باشتر بوونى گوزه‌رانى خه‌ڵك‌و كه‌م بوونه‌وى هه‌ژارى و نه‌خوێنده‌وارى، زیاتر ئاشنا بوونى خه‌ڵك به مافه‌كانى خۆیان و تاكه‌كانى تر، به هیواى ئه‌وه‌ى كه هه‌موومان به یه‌كسانى و دوور له هه‌ر گرفت و نایه‌كسانییه‌ك له‌م كوردستانه به‌ره‌و داهاتووێكى گه‌شتر هه‌ونگاو بنێین”.