كاتژمێر 3:30ی رۆژی شه‌ممه 14_4_2012 به بۆنه‌ی 24 ساڵه‌ی تێپه‌ربوونی به سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال .كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانی كتێب ، گه‌شتێكی هونه‌ریان به ناوی هاوڕێیانی رهنك بۆگوندی( گه‌ره‌وانی سه‌روو)ی سه‌ر به قه‌وای رواندز ئه‌نجامدا ، تیدا كۆمه‌ڵێك منداڵ ئه‌م گونده به‌شداریان له‌م چالاكیه كرد .
(ته‌یب موعته‌سم ) ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانی كتێب ، له باره‌ی ئه‌م گه‌شته وتی “به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له كاره‌ساتی ئه‌نفال ، ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانی كتێب چالاكیه‌كی هونه‌ریمان له گوندی گه‌ره‌وانی سه‌روو ئه‌نجامدا، سه‌ره‌تا باس له م كاره‌ساته‌مان كرد و دواتر به پێدانی نامیلكه‌ی هونه‌ری و قه‌ڵه‌م ره‌نگ به كۆمه‌ڵ به‌شداریان له‌م چالاكیه كرد‌و چه‌ند مامۆستایه‌كیش به ڕێنمایی و ئامۆژگاریكردن سه‌رپه‌رشتی كاره‌كه‌یان ده‌كرد ، ئه‌م گه‌شته به جیاواز له گه‌شته‌كانی تر ئه‌وه بوو 24 نه‌مامان له‌م گونده ناشت و تیدا منداڵان هاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئاگایان له سروشتی و ژینگه‌ی كوردستان بێت و ڕێز له خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان بگرن و ئه‌مه‌ش په‌یامێكه كه ئێمه‌ی كورد حه‌زمان له ئاشتی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاتی خۆمانه.