گه‌مژه‌ییه كڕینی ئه‌شق
هه‌رچیمان پێ‌بوو له كونیله‌كانی زاكیراوه هه‌ڵوه‌رین و
ئێستا ئه‌شق سفر هیچ به‌ده‌سته‌وه
ئێستا گه‌وره‌ین
دور له‌چاوی هه‌تاو
به‌دوای ئه‌شقا
بن سێنه‌ری گووڵه كێویلهییهكان ئهگهڕیین
به‌دزی پایزه‌وه
خۆمان ئه‌ده‌ینه ده‌م لوتفی ( با )
پێمان شه‌رمه لێو ته‌ڕكه‌ین به ماچێكی شه‌ماڵ و
له‌باوه‌شی ئه‌ستێره‌دا ڕوتبینهوه
به‌دوای ئه‌شقا
دێڕ به‌دێڕی ڕۆمانسییه‌ت ئه‌گه‌ڕێین و
نیگاكانمان له چاوی پاڵه‌وانێكی وه‌همی تێرئهكهین
ئێمه‌ی گه‌وره ..
فێری ئهلف بای ژیان نه‌بوین
كه‌چی ئاشق به‌باڵای شاخ ئه‌بین
له‌درزی چاوه‌ڕوانییه‌وه
چاوبڕكێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ری مانگ ئه‌كه‌ین
به‌مناڵیش
له ماڵه‌باجێنه‌ی ژیاندا ئولفه‌تمان به چێشته‌قولێ و
گسكه كۆتهرهوه گرتبو
ڕۆژێك نه‌هات بهنقورچك لاڕانی چێشتههنگاوێكمان نه‌پچڕێ و
به‌مسته‌كۆڵه ئێواره‌یه‌كمان سهركوتنهكرێ
كه ئه‌شق لێمان ئه‌تۆرا ده‌ستمان ئه‌نایه گیرفان و
به‌جووتێ پێڵاوی گه‌وره‌وه
كاتمان به خه‌تخه‌تێن ئه‌كوشت
ئێستا گه‌وره‌ین
ئاره‌زومان ئه‌شقه
نازانین به‌دوای ئه‌شقا بۆ كێ هانا به‌رین
له هه‌ناوی كام گووڵه گه‌نما
پارویه‌ك ئه‌شق نۆشكهین
له‌وێ له‌مه‌مله‌كه‌تی زاخوخوێن
تولهڕێكان نهئهچونهوه سه‌ر ڕوناكی
ئه‌شق دایك بوو
پریاسكه‌یه‌ك موروی ڕه‌ش و چارۆكه‌یه‌ك قه‌زوانی كوێر
ئه‌شق ئاوێنه‌یه‌ك بوو پر لهوردوخاشی سیما
دارسنهوبهرێكی كورته‌باڵا
ڕستێ فیشه‌ك و چه‌پكێ نارنجۆك
له‌وێ …
ئه‌شق سێداره‌ی ئه‌رخه‌وان بوو
جوتێ پێڵاوی ڕه‌ش و ڕهبیعهیهكی سیخناخ به‌یاساوڵ
له‌و نیشتمانه فیرارهدا
شاخ نه‌زیف بوبهئهشق
باخ ئه‌شقی لهبارئهچوو
ڕووبار ئاشقی سه‌رونگوم ئه‌كرد
بۆیه ئه‌شق لهمناڵیمانا شین نه‌بوو
تا به‌گه‌وره‌یی
به‌رچنه‌یه‌ك موحیبه‌ت بچنینه‌وه
ئای كه‌ماندووین
چه‌ن ئولفه‌تمان به گریانه‌وه گرتووه
له‌ترسی مشتێ تاریكی
قه‌ده‌رمان ته‌سلیم به ئاگر ئه‌كه‌ین
هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵا و سه‌فه‌ری هه‌ورمان ناوه‌ته ئه‌ستۆی زریان
تینوێتی كانی به‌زه‌ردی بیابان ئه‌شكێنین
خنكاندنی باران ئه‌نێینه گه‌ردنی ڕووبار
ته‌نهایشمان له باوه‌شی مناڵیدا ئه‌خه‌وێنین
ئێستا گه‌وره‌ین
كه‌چی .. گڕۆزیمان
به‌ده‌نكی نوقڵی خه‌یاڵی داپیره ژیرئهكهینهوه
لاساریمان ئهپێچین له‌فه‌قیانه‌كه‌ی دایه و
نهزانیشمان … گوناهه‌كه‌ی به‌ئه‌ستۆی مامۆستا !؟
كهحهزمان به‌ئه‌شق بوو’به جوتێ قاپقاپه‌وه
شه‌قامه‌كان شه‌رم پرژێن ئه‌كه‌ین
هه‌ركه ئه‌شق ده‌سخه‌ڕۆی كردین
دیسانه‌وه
به‌دوو قردێله‌ی سپییه‌وه له‌باوه‌شی بوكهشوشهیهكا
خۆمان پر ئه‌كه‌ینه‌وه له‌مناڵی
ئای له‌ئێمه
ئێمه‌ی گه‌وره ..
چه‌ن گوناهین
له كۆڵانه نسرمه‌كانی یهئسا
دهرگابهدهرگای قاوهگرهوهكانی به‌خت ئه‌كوتین
بۆ گه‌یشتن بهتالع
نوشته و موروه چه‌وره ئه‌نێینه ناو سهرینهكانهوه
هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ڕووه‌و قیبله
ئاههكانمان ئه‌سپیرین به زه‌رده‌په‌ڕ و
هه‌ركه چوینه ژێر ڕه‌شماڵی شه‌و
گه‌وره‌بوون جینگڵمان پیئه‌دات
به‌ده‌م هه‌نسكه‌وه مناڵیمان هه‌ڵئه‌خه‌ین به‌ته‌نافی زاكیره‌دا و
به‌دوای ئه‌شقا
گیرفانه بچوكه‌كان ئهتهكینین
ئاخر ئێمه كه‌ی به‌مناڵی ئاشق بووین ؟
ئه‌شقی خاك و نیشتمان و ژیان
له‌حیكایه‌ته تهحریمكراوهكانا خه‌وتبوون
بۆ موتاڵای كتێبه یاساخهكان
ئاوێزانی شه‌وێكی ئه‌نگوسته‌چاو ئه‌بووین
دڵمان هێنده‌ی دڵی گه‌ڵا له‌ژێر باڵی به‌فرا سڕ بوو
ئێمه مناڵیمان به پێكێ خۆشاوی تاڵه‌وه نۆشكراو
هیواكانمان وه‌ك پرچی با
به‌سه‌ر شانوملی دره‌ختا هه‌ڵوه‌رین
گرێكانی به‌ختمان كوێر بوون
سه‌رچاوه‌ی ژیانمان به مشتێك خۆڵه‌مێش لیخن كرا
ئێمه نه گۆرانیمان به‌سه‌ر لێواری كهمانچهیهكهوه سه‌مای كردوو
نه په‌نجه‌كانمان به دیواری ده‌فا هه‌ڵسپارد
ئه‌شقی ئێمه وه‌ك حیكایه‌ته‌كانی ( با ) سهرهڕۆبوو
مناڵیمان سه‌رشێتی چه‌م بردی به‌ره‌و عه‌ده‌م
ئێمه ته‌نها ئاشقی به‌ردوكانی وردهواڵهفرۆشهكان بووین
فیكرمان به‌دوای هاتنی خاڵه‌ی قاورمهفرۆش و
مامه‌ی عهنبهروهریدا وێڵ بوو
ساڵمان به‌ساتێ گوزه‌ری ئه‌كرد له‌چاوه‌ڕوانی هاتنی جه‌ژنا
ئێمه ئاشقی ده‌رسی ( ڕه‌سم ووه‌رزش و سروود بووین ) !!
ئه‌شقی ئێمه سه‌ره مقه‌ست و
سووركردنی نینۆكه‌كانی قه‌هر بوو
كه‌چی ..
هه‌ر كه ئه‌شق بابهخولێمان پێ ئه‌دا و
پڕمان ئه‌كا له تامی بێخه‌وی
به كلی مناڵی چاوی یاقوتی به‌ر په‌نجه‌ره ئه‌ڕێژین
به‌ده‌سته‌سڕی مناڵی
گوناهه جوانه‌كانی گه‌وره‌بوون ئه‌سڕینه‌وه
لوغزی گه‌وره‌بوون
بهكییمیای مناڵی شیئه‌كه‌ینه‌وه
شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی زاكیره به دارولاسیكی مناڵی ئه‌كوژین
به‌بازنی مناڵی
مه‌چه‌كی هێڵه لاتهریبهكان ئه‌شكێنین و
ههرناگهینه هێشوویه‌ك موحیبه‌تی وه‌نه‌وشه‌یی
٨-٦ / ١٦-٩
٢٠٠٩
كه‌ژاڵ ئیسماعیل
هۆڵندا