و: ئیڤان محمد :
خۆناسین به پێی پێوانه زانستیه‌كان
له‌راستیدا خۆناسینی تاكه‌كان به‌پێی پێگه‌ی جوگرافی جیاوازه. ئه‌وانه‌ی له‌ناوچه گه‌رمه‌كان ده‌ژین له‌ته‌مه‌نێكی زۆر مناڵ‌دا خۆیان ده‌ناسن، به‌نمونه وه‌ك نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی كه كچانیان به‌زۆری له‌ته‌مه‌نی 9 ساڵی دا خۆیان ده‌ناسن و، كوڕانیان له‌ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا، به‌ڵام له‌ناوچه سارده‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه.
ئینسیكلۆپیدیای بریتانیكا له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریده‌خات كه له 97% ی كچان له‌وڵاته سارده‌كان له‌ته‌مه‌نی 11 تا 15 سالیدا خۆیان ده‌ناسن . كه‌واته ده‌رده‌كه‌وێت ناتوانرێت ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری دیاری بكرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆناسین په‌یوه‌سته به‌باری جوگرافی و سروشتی و، هۆكاری ته‌ندرووستی و، جۆری خواردنی كه‌سه‌كان. كه‌واته نابێت دیاری بكرێت و ببێته یاسایه‌ك به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا جێبه‌جێبكرێت، ئه‌م راستییه له‌قورئانی پیرۆزیشدا باسكراوه، له‌وێدا باسی خۆناسین كراوه، به‌ڵام ته‌مه‌نی باڵقبوونی دیاری نه‌كردووه.
جیاوازی له نێوان حوكم و بابه‌ت دا
له‌ئاینی ئیسلامدا حوكم جیاوازه له‌بابه‌ت، ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری بابه‌ته‌و پسپۆڕی خۆی هه‌یه، به‌و مانایه‌ی شه‌رعناس كاری ئه‌وه نیه ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كار دیاری بكات، به‌ڵكو كاری ئه‌و ڕونكردنهوهی حوكمه نه‌ك ڕوونكردنه‌وه‌ی بابه‌ت، به‌ڵێ كاری ئه‌وه به‌رپرسیارێتی هه‌رزه‌كار دیاری بكات نه‌ك دیاریكردنی كێ هه‌رزه‌كاره. پێویسته دوای حوكمی قورئان بكه‌وین، ئه‌گه‌ر به‌مێژوی بابه‌ته‌كه‌دا بچینه‌وه ده‌بینین زانایان حوكمیان نه‌داوه ته‌نها ڕێنماییكردن نه‌بێت به‌پێی نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، هه‌ر بۆیه ڕیوایهتهكانیش جیاوازیان هه‌یه له‌ڕوی كات و شوێنی جوگرافی، كه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له‌عراق و نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، له‌وانه‌شه ڕێنمایی نه‌بێت به‌ڵكو ڕێچكهگرتن بێت بۆ گه‌یشتن بهدیاریكردنێك.
هه‌رزه‌كاری وه‌ك ئه‌وه‌ی باو بووه له‌نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، كچ له9ساڵی و كوڕ له 15 ساڵیدا كه‌توونه‌ته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه‌وه. كه‌واته پێوانه‌ی ڕاستی حوكمكردن باڵقبوونی ڕاستی و سرووشتی كه‌سه‌كه بووه‌و، دیاریكردنی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری هیچ كاریگه‌ریه‌كی نه‌بووه له‌سه‌ر حوكمكردن.
جیاوازی نێوان خۆناسین و كامڵبوونی ژیری
هیچ په‌یوه‌ستییه‌ك نیه له‌نێوان ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و سێكسی و سرووشتی كه‌سه‌كان و به‌رپرسیارێتی سزا‌و یاساییه‌كان، به‌و مانایه‌ی هه‌ركه‌سێك باڵقبوو هێشتا له ڕوی ژیرییه‌وه كامڵ نه‌بووه. لێره‌وه چه‌ند پرسیارێك دێته پێش، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ساڵه‌كانی ماوه‌ی منداڵی چه‌نده؟ ئایا باڵقبوون پێوانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان گه‌شه‌ی ژیریان ته‌واو كردووه؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین ته‌مه‌نی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌مه‌نه نیه كه كه‌سه‌كان له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدان. ئه‌حكامه فیقهیه‌كان جهختدهكهنهوه له‌سه‌ر په‌یوه‌ستی ژیر‌و خۆناسین، هه‌ر بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ژیری ناته‌واوه (شێت) هیچ به‌رپرسیاریه‌ك نایگرێته‌وه هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریش تێبپه‌ڕێنێت. ده‌شێت ئه‌و ته‌مه‌نه واجبوونی نوێژ بێت، به‌ڵام مه‌رج نیه له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌رپرسیاری یاسایی بێت یا هاوسه‌رگیری بكات، چونكه پێویست ده‌كات ژیری ته‌واو بێت و هه‌ست به‌به‌رپرسیاری بكات، ئینجا به‌رپرسیاری وه‌رگرێت، بۆ نمونه كه‌سێك هاوسه‌رگیری ده‌كات ده‌بێت له ئاست بهرپرسیاریهكان هاوسه‌رگیری بێت.
جیاوازی له نێوان ته‌كلیفی شه‌رعی و په‌رپرسیاری سزایی
ئه‌م دوو زاروایه زۆر له‌یه‌ك دوورن به‌ڵام یه‌ك خراون، له‌ڕاستیدا جیاوازن، چونكه ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری پێوانه‌یه بۆ كه‌سی باڵقبوو هه‌ستێت به‌جێهێنانی هه‌ندێك واجبی ئاینی وه‌ك نوێژ‌و ڕۆژو، به‌ڵام گشتگیر ناكرێت و نابێته پێوانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیار بێت له‌ڕوی یاساوه، چونكه پێوانه‌ی ئه‌و به‌رپرسیاره‌تیه كامڵبوونی ژیرییه، ئه‌مانه‌ش له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه دركی پێكراوه‌و جیاكراوه‌ته‌وه كه له‌چ ته‌مه‌نێكدا كه‌سه‌كان به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر ئه‌ركه ئاینیه‌كان، وه له چ ته‌مه‌نێكدا به‌رپرسیارن له‌یاساو ئه‌ركه مه‌ده‌نیه‌كان .
جیاوازی نێوان خۆناسین و كامڵ بوون له قورئان دا
له‌ڕوی زانستیه‌وه جیاوازی هه‌یه له‌نێوان باڵقبوون و كامڵبوونی ژیری، قورئانی پیرۆزیش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كاتێك باسی بێباوك ده‌كات كه هه‌تا ته‌واو ژیری گه‌شه ده‌كات ئینجا به‌رپرس ده‌بێت له ماڵ و سامانی . هه‌ر له‌وبابه‌ته‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه منداڵه‌كان دوای باڵقبوون وخۆناسین پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه هاوسه‌رگیری ده‌خرێنه ژێر تاقی كردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توانستی ژیریان بزانرێت، تا چه‌ندێك لێهاتوون له‌به‌رهه‌مهێنان و پاراستنی سامان و به‌رپرسیاربوون له‌ئه‌ركه‌كانیان. ئه‌گه‌ر به‌هه‌موو ئایاتی قورئانی تایبه‌ت بهمنداڵدا بچینه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر كامڵبوون ده‌كاته‌وه نه‌ك باڵقبوون، كه‌واته كامڵبوونی عه‌قڵی پێوانهیهكهو قورئان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كات تا منداڵان لهسزاكان ڕزگاربكات كه جار هه‌یه سزای مراندنه، به‌مه‌ش ده‌گوترێت شه‌ریعه‌تی لێبوورده، ئایه‌ت هه‌یه لهقورئاندا ته‌مه‌نی 40 ساڵی به پێوانه‌ی كامڵبوونی عه‌قڵی داده‌نێت بۆ هه‌ر كه‌سێك له كاتێكدا زۆرینه‌ی زانایانی فیقهی پێشوو جۆره تێكه‌ڵییه‌ك یاخود یه‌كخستنی هه‌ردوو بابه‌تیان كردووه ته‌نها علامه‌ی حلی نه‌بێت باسی كامڵبوون ده‌كات كه لهباسێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌رپرسی منداڵ به‌رپرسه له هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌رزه‌كاریش بێت بۆ نموونه ئه‌گه‌ر تاوانی كوشتن له‌سه‌ر ده‌ستی منداڵێك ڕوبدات ئه‌وه پێویسته كه‌سوكاری به‌رپرس له‌منداڵه‌كه قه‌ره‌بووی تاوانلێكراو یا خاوه‌ن تاوانلێكراو بكات .
باڵقبوون و كامڵبوونی ژیری له‌یاسای مه‌ده‌نی ئێرانی
یاسای مه‌ده‌نی ئێرانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و زانایانی ئاینی په‌سه‌ندكراو دانیانا به جیاوازیكردن له‌نێوان باڵقبوون و كامڵبوونی ژیری داناوه. به‌ڵام شه‌رع دانه‌ری ئێرانی ڕه‌چاوی ئه‌م جیاوازیه‌ی نه‌كرد له‌یاسای سزاكاندا. له‌ماده‌ی 1210 له‌یاسای مه‌ده‌نی باس له‌وه ده‌كات ڕێگه نادرێت به‌ڕه‌هایی ڕێگرتنی هه‌ركه‌سێك له‌دوای باڵقبوون به‌ناوی كه‌م عه‌قڵی تا نه‌سه‌لمێنرێت.
كه‌واته بۆ پاره‌و داهات پێویسته ئه‌وكه‌سه عه‌قڵی ته‌واو بێت، به‌ڵام له‌یاسا مه‌ده‌نیه‌كانی چه‌ند ووڵاتێك مه‌رجی هاوسه‌رگیری كامڵبوونی ژیری كه‌سه‌كه‌یه نه‌ك ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری. لهئهحكامهكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام گونجاوه كه‌دوای باڵقبوون هاوسه‌رگیری بكرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زووش بێت گرنگ ئه‌وه‌یه هاوسهرگیریهكی خوازراو بێت له‌لایه‌ن هه‌ردوو لا، به‌ڵام هاوسه‌رگیری به‌زۆرو بێره‌زامه‌ندی لایك هه‌ردوو لا نه‌گونجاوه بگره نادرووستیشه به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام .
یاسای مه‌ده‌نی ئێرانی ته‌مه‌نی 18 ساڵی په‌سه‌ندكرد وه‌ك پێوانه‌یه‌ك بۆ به‌رپرسیاره‌تی وه‌ك بوون بهسهربازو وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی شۆفێری، به‌ڵام له‌دوای شۆڕشی ئیسلامی له‌ئێران ئه‌م یاسایه ده‌ستكاری ماده‌ی 1209 كرا كه له‌ساڵی 1935 ده‌رچوو بوو له‌جیاتی ته‌مه‌نی 18 ساڵی ته‌مه‌نی باڵقبوون كرایه پێوانه.
جیاوازی نێوان لێهاتوویی له ته‌كلیفه شه‌رعیه‌كان و لێهاتوویی له به‌رپرسیاریه سزاییه‌كان
هه‌ندێك له‌بیرمه‌ندان و زانایانی فیقهی ده‌ڵێن ته‌نها به‌س نیه كچان بگه‌نه ته‌مه‌نی 13 ساڵی و باڵقبوونهوه كوڕانیش بگه‌نه 15 ساڵی و باڵقبوون ئیتر بڵێین ئه‌وه ئاماده‌ن بۆ هاوسه‌رگیری چجای ئه‌گه‌ر له‌وته‌مه‌نه‌دا سزای مراندن بسه‌پێنین به‌سه‌ریاندا كاتێك تاوانێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت هاوسه‌رگیری یا مامه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌بواری داهاتدا بكات پێویسته چه‌ند مه‌رجێكی تیادا بێت وه‌ك باڵقبوون و ژیری توانا‌و هه‌ڵبژاردن و لێهاتوویی و كامڵبوون . به‌بروایی مورته‌زای موته‌هری هه‌موو مه‌رجه‌كان پێویسته بۆ كه‌سێك بۆ به جێهێنانی ئه‌ركی ئاینی ته‌نها كامڵبوون نه‌بێت كه ئه‌ویش مه‌رجێكی ئه‌ساسیه بۆ هه‌ركه‌سێك كهبهرپرسیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ركارێك واته ده‌بێت ژیری ته‌واو پێگه‌یشتبێت و د‌رك بهبهرپرسیاریهكانی بكات و تا ئه‌گه‌ر تاوانێكیشی كرد سزاكان شمولی بكات نه‌ك د‌رك به‌وه نه‌كات به‌واتایه‌كی تر كامڵ نه‌بوبێت له‌ڕووی ژیریهوهو سزای له داردان بیگرێته‌وه !
جیاوازی نێوان باڵقبوونی شه‌رعی و باڵقبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی
ده‌رئه‌نجامێكمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له بیڕوڕای موفه‌سیره‌كانی قورئان و بیڕوڕای زانایانی فیقهی كه دوو جۆر باڵقبوون هه‌یه:
یه‌كه‌م : باڵقبوونی سێكسی كه پێوانه‌یه بۆ واجب بوون به ئه‌ركه ئاینیه‌كان.
دووه‌م : باڵقبوونی جه‌سته‌یی و ژیری كه پێوانه‌یه بۆ به‌رپرسیاربوونی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه پێی ده‌ڵێن ته‌مه‌نی یاسای.
به‌پێی ئه‌م جیاوازیه 15 ساڵی بۆ كوڕان و 9 ساڵی بۆ كچان ته‌مه‌نی باڵقبوونی سێكس و به‌جێهێنانی ئه‌ركه ئاینیه‌كانه، وه ته‌مه‌نی 18 ساڵی بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ته‌واوبوونی جه‌سته‌یی و ژیری، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه موشهرعی ئێرانی ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵی بهناكامڵ داناوه له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ژیریه‌وه به‌ڵام موكهلفه بهبهجێهێنانی ئه‌ركه ئاینیه‌كانی. ماده‌ی 211 و 1214 له‌یاسای مه‌ده‌نی ئێرانی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه هه‌ركه‌سێك له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه بێت هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی پێناكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیری هێشتا ناكامڵه ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی بهخێوكاریا نوێنه‌ری یاسای هه‌بێت، وه ماده‌ی 1209 كه له‌ساڵی 1935 ده‌رچووه باس لهناكامڵی ژیری كه‌سێك ده‌كات كه خوار 18 ساڵ بێت، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی ئێران لابراو ته‌مه‌نی باڵقبوونی شه‌رعی كه 15 ساڵه بۆ كوڕان 9 ساڵه بۆ كچان كرایه پێوانه‌و ته‌مه‌نی به‌رپرسیاری یاسایی و سزایی، به‌ڵام ماده‌ی 1210 هیچ پهیوهستیهك له‌نێوان باڵقبوون و كامڵبووندا نابینێت، ته‌نانه‌ت إجتهادی قه‌زایش ههرتهمهنی 18 ساڵی به‌ته‌مه‌نی كامڵبوون ده‌زانێت وه جاریش هه‌یه كه‌سێك 18 ساڵ زیاتره‌و كه‌م عه‌قڵه، كه‌واته كامڵبوون جیاوازه لهباڵقبوون و خۆناسین چونكه له‌دوایی كامڵبوونی ژیره‌و به لێپرسراو ده‌زانرێت به‌رامبه‌ر ئه‌ركه كۆمه‌لایه‌تی و مه‌ده‌نیه‌كان .