ره‌نج سه‌نگاوی
18/9/2010
هه‌موو ساڵێ له‌م رۆژه‌دا..
فرمێسك ئه‌گری
هه‌ناسه ئاخ هه‌ڵئه‌كێشێ
خه‌م ده‌روونی ئه‌خواته‌وه
نا ئارامی وه‌كو زۆرجار
سه‌ر له‌پارچه به‌پارچه‌ی ئه‌م كوردستانه ئه‌داته‌وه
هه‌موو ساڵێ له‌م رۆژه‌دا..
گۆڕستان ته‌نگ ئه‌بێ دڵی
باخچه بێڕه‌نگ ئه‌بێ گوڵی
گۆرانی پڕ ئه‌بێ له‌ژان
زه‌رده‌خه‌نه ئه‌بێ بهههنسك و گریان
رۆژنامه تووشی شۆك ئه‌بێ
هه‌واڵ باوه‌ڕناكا به‌خۆی
نه‌ی بهكوڵتر شیوه‌ن ئه‌كا
ده‌ف خۆی ئه‌دا له‌سنگی خۆی
هه‌موو ساڵێ تا ئه‌م كاته
رۆژهه‌لاتی نیشتیمانم
لهسنگیا كۆی ئه‌كاته‌وه
هه‌نسك و قوڵپی گریانی
له‌م رۆژه‌دا
ئه‌یهێنێ بۆ سلێمانی
هه‌موو ساڵێ له‌م رۆژه‌دا..
هه‌رچی شاری كوردستانه
هه‌موو دڵیان لای سه‌یوانه
هه‌موو ساڵێ لهههژدهی نۆ
ته‌می ناسۆرێكی تریش
له‌سه‌ر دیه‌ی هونه‌ری كورد دایه‌ته‌وه
مه‌رزه گیان بهجێماندێڵێ و
بۆ ئه‌به‌دی نایه‌ته‌وه