یهكیَك له‌و كیَشانهى كه ئیَمه وه‌كوو نه‌ته‌وه‌ى كورد هه‌مانه، فهرامۆشبونى یهكیَكه له گرنگترین هۆكاره‌كانى ناساندن و خستنهروى كیَشهو ستراتیژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه له جیهاندا، كه ئه‌ویش هونه‌رى سینه‌مایه، هه‌تا ئیَستاش تهلهفیزیۆنهكانى ئیَمه به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه ئاسمانیانهن كه فیلمه جیهانى و عه‌ره‌بیه‌كان نمایشده‌كه‌ن، زۆرترین كاتى خۆمان به ته‌ماشاكردنى فیلم و زنجیره دراماى توركى و عه‌ره‌بى و فارسى و ئه‌مریكیه‌وه ده‌كوژین، به‌ڵام فیلمیَكى كوردى نییه كه نه‌ك ئه‌وه‌ى لهماڵهكانمانهوهو له ریَى ته‌له‌فیزیۆنه‌وه ته‌ماشاى بكه‌ین، به‌ڵكوو له سینه‌ماش ناتوانین بیبینین، بۆیه فیلمه كوردییه‌كان كاریگه‌رى فه‌رهه‌نگیان له‌سه‌ر خودى كوردیش نییه، چجاى له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوهرِاست و جیهان، ئیَمه به‌رده‌وام ده‌توانین تازه‌ترین فیلمى بۆكس ئۆفیس ببینین، به‌ڵام فیلمیَكى كوردى ته‌نها له سه‌ر روپهرى رۆژنامه‌كان ده‌بینین كه فڵان فیلم بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و فڵان فیلم ده‌ركراوه و هیَنده خه‌ڵاتى وه‌رگرتوه‌و به‌شدارى له ئه‌و فیستیڤاڵه‌دا كردووه، تائیَره كیَشه نییه، كه دۆخى سینه‌ما له‌م ئاسته‌دایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كیَشهیه ئه‌وه‌یه كه دنیایه‌ك فیستیڤاڵى فیلمى كوردیمان هه‌یه، ته‌ماشاى ئه‌و دۆخه بكه‌ن كه ئیَمه سینه‌مامان نییه، به‌ڵام فیستیڤاڵى ساڵانه‌ى فیلمى كوردیمان هه‌یه له هه‌ریه‌كه لهشارهكانى سلیَمانى ، ههولیَر، له‌نده‌ن، ماچسته‌ر، فرانفۆرت، نیۆرك ئوستورِاڵیا، به‌رلین، فستیڤاڵى كورته فیلمى ته‌وار و ده‌یان فیستیڤاڵى دیكه‌ش، من نازانم دهبیَت حیكمه‌تى ئه‌م هه‌موو فیستیڤاڵه لهچیدابیَت؟ به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم گه‌ر هه‌موو ئه‌م فیستیڤاڵانه له یه‌ك فیستیڤاڵى فیلمى كوردیدا كۆبكریَتهوه، هیچ دورنییه كه بتوانین، هه‌م فستیڤاڵیَكى سینه‌مایى له ئاستیَكى نیَودهوڵهتیدا بۆكورد به‌رهه‌م بهیَنین، هه‌م دۆخى سینه‌ما له‌م پهرشو بڵاوییه رزگار بكه‌ین.