سالم ئه‌ی پیری ڕیش چه‌رموو
هه‌سته وا شار خرۆشاوه
ڕێژوانی موحیبه‌ت ئه‌مڕۆ
گوڵێکی سووری ژاکاوه
ئه‌گه‌ر سودفه‌ی بێکه‌ست کرد
پێی بڵێ هه‌ر به‌خوێن ئه‌درێ
ئاوی داره پیره‌که‌ی تۆ
وه‌لێ هه‌ر خاری خه‌م ئه‌گرێ
سالم ئه‌ی عاشقی ماندوو
جوابێ بنێره بۆ کوردی
بڵێ ئه‌مڕۆ گوڵێکی تر
باڕه‌شی بێدادی بردی
ئه‌گه‌ر ڕێبوارێکی شامیش
گه‌ڕایه‌وه بۆ لای نالی
پێی بڵی بێ نازه شار‌و
بێ وه‌عدو په‌یمانه والی
بەندی عەلی
٢٠١١