“منداڵبووم دایكم له‌پارچه په‌ڕۆیه‌كی پێچابوومو ناردبومیهوه بۆ باوه‌ژنه‌كه‌م، له‌تاو جه‌ورو ستهمو چه‌وساندنه‌وه، باوكم به سیازده ساڵی له‌پیاوێكی ره‌زیلی مارهكردم، منداڵی سێیه‌مم لهپورزای مێرده‌كه‌م بوو، تا ئێستا سێ منداڵم دروستكردووه‌و له‌بارم بردون هی مێرده‌كه‌م نه‌بوون، به‌ڵام یه‌كێكیان لهسكمدا گه‌وره بوو بۆیه هێشتم گه‌وره ببێت‌و ئێستا داومه به شوو”. ئه‌مه قسه‌ی (روخسار)ی ته‌مه‌ن 42 ساڵه كه سه‌رۆكی باندێكی گه‌وره‌ی له‌شفرۆشییه له‌به‌ندیخانه‌یه.
ئه‌م ژنه، كچی پیاوێكی هه‌ژاری كرێكار بووه‌و دایكی لهشووی سێیه‌می ئه‌م كچه‌ی بووه، پاش ئه‌وه‌ی جارێكی تر له‌باوكی (روخسار)یش جیاده‌بێته‌وه‌و به ساوایی روخسار ده‌نێرێته‌وه بۆ باوكی، ئه‌و هه‌رگیز هه‌ستی به سۆزی دایكایه‌تی نه‌كردووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ “هه‌میشه هه‌ستم ده‌كرد ژیانی بێدایكی چه‌نده ئازاربه‌خشه، به‌ڵام قه‌ده‌ری من وابوو بۆیه له‌سیازده ساڵیدا ملمیان كرد به پهتهوهو لهپیاوێكیان مارهكردم كه زۆر زۆر ره‌زیل بوو، به بوكی له‌شاره‌وه بردمی بۆ لادێ، ئه‌وه‌نده منداڵ بووم، شه‌وی یه‌كه‌م كه پیاوه‌كه هاته‌لام بورامه‌وه تا مانگێك قه‌ده‌غه‌یان كرد كه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌م بخه‌وم” .
ئه‌و 27 ساڵ به‌ر له‌ئێستا شووی كردوه‌و سه‌ره‌تا كچ‌و كوڕێكی بووه، وه‌ك خۆی وتی مێرده‌كه‌ی له‌به‌ر ره‌زیلی چۆته ماڵی پورزایه‌كی خۆیه‌وه “ئه‌و پورزایه‌ی مێرده‌كه‌م ته‌نها 4 ساڵ له‌من بچوكتر بوو، ئه‌وكات كوڕێكی هه‌رزه‌كاری بێ دایك‌و باوك بوو وه‌زعی مادیشی زۆر باش بوو، سه‌ره‌تا به‌هۆی ئهوكوڕهوه كه‌وتمه هه‌ڵه‌وه، چونكه شه‌وێك مێرده‌كه‌م خه‌فه‌ر بوو ئه‌و له‌ژووره‌كه‌ی خۆی هاته ژووری ئێمه‌وه، ویستی له‌گه‌ڵم بخه‌وێ رێگه‌م پێنه‌دا، به‌ڵام پاش چه‌ند هه‌وڵێكی تر‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕووی مادیشه‌وه چاو به‌ره‌وژێری بووین، مه‌جبوربووم هه‌موو ته‌نازولێكی بۆ بكه‌م، ئه‌ویش سوێندی بۆ خواردم كه ئه‌وه نهێنی نێوانمان ده‌بێ، بۆیه منیش رازی بووم‌و سێكسمان ده‌ستپێكرد. نزیكه‌ی 5 ساڵ به‌رده‌وام بووین‌و له‌وماوه‌یه‌دا كچێك‌و كوڕێكم بوو، به‌ڵام 100% كچی سێهه‌مم له‌و كوڕه‌بوو، چونكه كه له‌دایك بوو، هه‌موو شتێكی له‌و ده‌چوو، ئیتر هه‌ستی پێكراو كه‌سوكار هه‌موو سه‌رزه‌نشتیان ده‌كردین، بۆیه رۆشت بۆ ههندهرانو كچه‌كه‌ی جێهێشت بۆم”. ئه‌و ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه مێرده‌كه‌ی به هه‌موو په‌یوه‌ندی ئه‌و پورزایهیو ژنه‌كه‌ی زانیوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی “زۆر ره‌زیل بوو ئه‌ویش هه‌موو مه‌سره‌فی ماڵه‌كه‌ی خستبووه سه‌رخۆی، بۆیه چاوپۆشی دهكردو رازی بوو پێی”. روخسار له‌دوای رۆشتنی ئه‌و كوڕه‌وه جارێكی تر ئه‌كه‌وێته‌وه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ره‌زیلی مێرده‌كه‌ی، بۆیه بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی تر دروست بكات تا بتوانێت بژێوی خۆی‌و خێزانه‌كه‌ی دابین بكات. ئه‌و باسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی تری ده‌كات كه ئه‌وه‌شی له‌ڕێگه‌ی هاوڕێی مێرده‌كه‌یه‌وه دروست كردووه، “له‌ڕاستیدا هه‌ر له‌به‌یانییه‌وه كه مێرده‌كه‌م ئه‌ڕۆشت منیش ئه‌ڕۆشتمه ده‌ره‌وه‌و منداڵه‌كانم ده‌یانزانی بۆ كوێ ده‌ڕۆم، چونكه كه ده‌هاتمه‌وه پاره‌م ده‌دانێ، بڕوا بكه‌ن مێرده‌كه‌م زۆر باش ده‌یزانی كه خه‌ریكی له‌شفرۆشیم، ئه‌و هیچ پاره‌یه‌كی نهئهدامێو مه‌سره‌فی نه‌ده‌كرد، كه‌چی داوای ده‌كرد كه مریشكی بۆ بكڕم، داوای پاره‌و جلوبه‌رگی لێده‌كردم، ئێ ئه‌گه‌ر پیاوێ پارهنهدا به ژنهكهیو ژنه‌كه‌ش بێكه‌س بێ، نازانێ كه ئه‌و پاره‌یه به نائاسایی په‌یدا كراوه؟”.
روخسار نزیكه‌ی 6 ساڵی تریش له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت كه نزیكه‌ی 11 ساڵ له‌خۆی منداڵ تر ده‌بێت، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ده‌یباته ده‌ره‌وه بۆ دهشتو ده‌رو ناو ئه‌و شوێنانه‌ی كه خۆڵ‌و پیسی تێدا دهڕێژرێتو لادێكان‌و له‌وێ سێكسی له‌گه‌ڵ ده‌كات تا ئاشكرا نه‌بن، له‌و په‌یوه‌ندییه‌شدا دوو گیان ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر زوو هه‌ستی پێده‌كات‌و منداڵه‌كه له‌بار ده‌بات. هه‌ر له‌كاتی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هاوڕێیه‌كی تری دۆسته‌كه‌ی ده‌ناسێت كه زۆر ههرزهكارهو ته‌مه‌نی 17 ساڵه كه نزیكه‌ی بیست ساڵ جیاوازی ته‌مه‌نیانه. روخسار له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌كاری لهشفرۆشیو په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز دروست ده‌كات به جۆرێك كه “هه‌موو رۆژێ سێكسی له‌گه‌ڵ نه‌كردمایه هار ده‌بوو، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو خه‌رجییه‌كی بۆ دابین دهكردمو هه‌ر شه‌ش منداڵهكهشمی به‌خێو ده‌ركرد، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌یوت ده‌ستت له‌ئاگردا بێ كه‌ی پێویستم پێت بێت ده‌بێ بێیت، كاتژمێر دووی شه‌وی مانگی ئۆكتۆبه‌ری پار بوو به‌سه‌رخۆشی ده‌رگای ماڵه‌كه‌مانی دایه به‌ر شهقو له‌قه‌و به مێرده‌كه‌می وت من هه‌موو كارێكی سێكسی‌و هه‌موو شتێكی خراپم له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌تدا كردووه‌و ئه‌گه‌ر گه‌واد نه‌بیت ته‌ڵاقی ده‌ده‌ی، بۆیه ئه‌ویش به‌و شه‌وه دهریكردمه ده‌ره‌وه‌و پێنج رۆژ له‌م شاره‌دا به ئوتومبێل سوڕاینهوهو له‌ناویدا خه‌وتین، كونێ نه‌بوو تیایدا سره‌وت بكه‌ین، له‌و ماوه‌یه‌ی پهیوهندیشمدا له‌گه‌ڵ ئه‌م كوڕه‌ی تردا، دوو جار دووگیان بووم، هه‌ردووكیانم له‌بار بردووه”. ئیتر لێره‌وه (روخسار)هه‌موو كه‌سوكاریشی حاشای لێدهكهنو منداڵه‌كانیشی جێده‌هێڵێت‌و یه‌كسه‌ر له‌وێدا مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاقی ده‌دات. ئه‌و دوای ئه‌و ماوه‌ی پێنج رۆژه، ژورێك ده‌گرن به 100 دۆلار‌و تیایدا داده‌نیشن، به‌ڵام ئه‌م دۆسته‌ی هه‌ر ئه‌و پاره‌یه نادات، بۆیه روخسار ته‌له‌فۆن بۆ مێرده كۆنه‌كه‌ی دهكاتو داوای ئه‌و 100 دۆلاره‌ی لێده‌كات، ئه‌ویش بۆی ده‌نێرێت. روخسار به ته‌نها هه‌ر له‌و ژووره‌دا ده‌مێنێته‌وه، بۆیه ئه‌م جاره ده‌ست ده‌كات به دهڵاڵیو ژنان ده‌دۆزێته‌وه‌و له‌شفرۆشییان پێده‌كات “كه ده‌ستم كرد به گه‌وادیی، یه‌كه‌م كه‌س لهكچهكهی خۆمه‌وه بوو”. دوای ئه‌وه دۆسته‌كه‌ی خانوویه‌ك به‌كرێ دهگرێتو ده‌یه‌وێت پێكه‌وه بژین، به‌ڵام زۆر زۆر هه‌ژار ده‌بن “بڕوا بكه‌ن پاره‌ی نۆكاوێكمان پێنه‌بوو بیخۆین، جگه له‌وه‌ی خه‌ڵك خێری پێده‌كردین هیچی ترمان نه‌بوو، كاتێك چووینه ئه‌و خانووه بچوكه‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی پورزای دۆسته‌كه‌م بوو، پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو هه‌وڵیدا ژیانمان بگۆڕێت”.
ئه‌وه‌ی روخسار ده‌یوست رزگاربوونی بوو له‌و نه‌هامه‌تییه بۆئه‌وه‌ی لایه‌نی كه‌م ژیانی رێكبخاته‌وه‌و بكه‌وێته خۆشییه‌وه، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ی زۆر جودا دهبێتو هه‌وڵ ده‌دات كچه‌كه‌ی بكاته قوربانی بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته‌ی، بۆیه “به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ كچه گه‌وره‌كه‌مدا كرد كه ژنی مێرداره، داوام لێ‌كرد بێت بۆ لام، له‌وكاته‌دا خاوه‌ن خانووه‌كه كه سهرمایهداربوو بینی‌و حه‌زی لێ‌كرد، كه به كچه‌كه‌م وته‌وه رازی بوو، چونكه له‌پێناوی مندا ئاماده‌بوو خۆی بخاته ناو ئاگریشهوه، بۆیه له‌ماڵه‌كه‌ی منداو له‌به‌ر چاوی خۆمدا سێكسی له‌گه‌ڵ كرد‌و له‌به‌رامبه‌ردا 1500 دۆلار پێداو كچه‌كه‌شم پاره‌كه‌ی به‌جێهێشت بۆ من”. روخسار له‌م كاته‌دا ده‌ستیكرد به گریان‌و وتی “كه هه‌ستێكی هێنده ناخۆش بوو هه‌رگیز ناتوانم له‌به‌رچاوم لابچێت، چونكه له‌به‌ر چاوی خۆمدا جهرگهكهمیان والێكرد، به‌ڵام له‌تاو هه‌ژاریی نه‌مده‌زانی چیبكه‌م، به‌ڵام خاوه‌ن خانووه‌كه ئه‌وه‌نده بێ غیره‌ت بوو له‌وه خۆش نه ده‌بوو كرێی خانووه‌كه‌ی نه‌ده‌ینێ، بۆیه ناچار كچه‌كه‌م له‌گه‌ڵیدا سێكسی ده‌كرد له‌جیاتی كرێ خانووه‌كه”.
ئیتر لێره‌وه روخسار ده‌ست ده‌داته ده‌ڵاڵی كردن‌و هه‌وڵ ده‌دات ماڵه‌كه‌ی بكاته جێی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له‌ش بكڕن، له‌دوای كچه‌كه، هاوڕێیه‌كی كچهكهیو كوڕێك ده‌هێنێته ماڵه‌وه له‌وێ سێكس بكهنو به‌رامبه‌ر ئه‌وه پاره‌یان لێده‌سه‌نێت، “ئیتر هێواش هێواش ماڵه له‌شفرۆشه‌كانی تر‌و گه‌واده‌كانی ترم ناسی، به‌ڕاده‌یه‌ك زۆر زۆر وه‌زعی مادیمان باشبوو، رۆژ هه‌بوو یه‌ك ملیۆن‌و دووسه‌د هه‌زارم به یه‌ك ئافره‌ت په‌یدا كردووه كه ته‌مه‌نی 16 ساڵ بوو”.
روخسار ته‌نها كچه گه‌وره‌كه‌ی توشی داوی له‌شفرۆشی ناكات، به‌ڵكو كچی دووه‌میشی كه ته‌مه‌نی ته‌نها 16 ساڵ دهبێتو له‌و پورزایه‌ی مێرده‌كه‌یه‌تی كه كاتی خۆی له‌ماڵه‌كه‌یاندا ژیاوه، له‌شفرۆشی پێوهدهكاتو جگه له‌ویش ژنی كوڕه‌كه‌ی ده‌هێنێته سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه تا بتوانێت پاره بۆ كوڕه‌كه‌ی په‌یدا بكات. روخسار باسی له‌وه‌كرد كه كوڕه‌كه‌ی زۆر هه‌ژاره‌و هیچی نییه‌و ئه‌و ژنه‌ی به‌سه‌ردا ساغكراوه‌ته‌وه، بۆیه هیچ گرنگ نییه له‌لای تووشی چیده‌بێت. “بوكه‌كه‌م خۆی باسیكرد كه رۆژێ له‌بازاڕ ویستویه‌تی په‌رده بكڕێت‌و پاره‌ی پێنه‌بووه، دوكاندارهكهش بردویه‌تیه ژوورێكی دواوه‌ی دوكانهكهیو سێكسی له‌گه‌ڵ كردووه، بۆیه ئێستا ئه‌ویش فێربووه‌و خه‌ریكه، بۆیه منیش هێنامه لای خۆم‌و به پاره ده‌مدا به خه‌ڵك، بووكه‌كه‌ی تریشم خۆی گه‌واده بووه‌و ئێستاش من ده‌یده‌م به خه‌ڵك واته ئێستا من كار به هه‌ردوو كچه‌كه‌م هه‌ردوو بوكه‌كه‌م ده‌كه‌م”.
روخسار باس له‌و دوو كچه دوازده ساڵ‌و سیازده ساڵانه ده‌كات كه بێلانه بوون‌و له‌ناو باخه‌كاندا خه‌وتوون “رۆژێ ئاگاداریان كردم كه دوو كچی له‌و جۆره ههنو جوانیشن، بۆیه هێنامنه لای خۆم‌و له‌شفرۆشیم پێكردن، له‌ماڵی خۆمدا هێشتمنهوهو بۆیه‌ك جار چوونه لایان 100 دۆلارم وه‌رده‌گرت كه 25 هه‌زارم ده‌دایه كچهكانو ئه‌وه‌ی تری بۆ خۆم بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ شه‌وێ بوایه 300 دۆلارم وه‌رده‌گرت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده له‌شفرۆش به‌س نه‌بوو، بۆیه له‌ڕێگه‌ی پیاوێكی ده‌ڵاڵی عه‌ره‌به‌وه ژنی عه‌ره‌بیشم بۆ ده‌هات كه هه‌مووی كه‌سوكاری خۆین، ئه‌گه‌ر موشته‌ریم بانگ كردایه هه‌موو ساڵه‌كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی لادههێشتمهوه”.
ئه‌و باس له‌و پیاوانه ده‌كات كه سه‌ردانیان ده‌كات، كار‌و پیشه‌ی جۆراوجۆریان هه‌یه كه هه‌ر لهبازرگانهوه تیایه‌تی تا ئه‌وانه‌ی كاسبكارن یان فه‌رمانبه‌رن یان كاری تریان هه‌یه‌و ته‌مه‌نیشیان له‌نێوان 17 ساڵ بۆ 65 ساڵدایه‌و زۆربه‌یان پیاون.
(روخسار) قازانجی زۆر له‌م كاره ده‌كات، به‌ڕاده‌یه‌ك كه رۆژ هه‌بووه 500 دۆلاری ده‌ست كه‌وتووه‌و مانگ هه‌بووه بیست هه‌زار دۆلاری به‌مكاره ده‌ست كه‌وتووه، چونكه ژنی لاههبووه ته‌مه‌نی 21 ساڵ بووه “له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا له‌گه‌ڵ بیست پیاودا خه‌تووه، ئه‌و ژنه مێرده‌كه‌ی خۆی ده‌یهێنا بۆ لای من، رۆژ هه‌بوو 1400 دۆلارم پێپهیداكردووه، به‌زۆری پیاوان حه‌زیان له‌كچه منداڵهكانهو ده‌یانه‌وێت زهعیفو پچكۆلهبێ، ئه‌گه‌ر كچێك بكرێت به ژن 1500 دۆلار له‌پیاوه‌كه ده‌سه‌نین كه 1000 دۆلار بۆ ئێمه‌یه‌و 500 دۆلاریش بۆ كچه‌كه خۆیه‌تی”. (روخسار) كه ماوه‌ی پێنج ساڵ زیاتره خه‌ریكی ئهمكارهیه، له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 12 ماڵی گۆڕیوه‌و هه‌ر ماوهیهكو خانوویه‌كی تازه‌ی گرتووه بۆئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بێ، “ئه‌و خانوانه‌ی كه ده‌مگرتن، بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كارم دههێنانو شوێنی دانیشتنی خۆم نه‌بوو، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تێدا ده‌مانه‌وه كه له‌شفرۆشییان ده‌كرد، زۆر جار له‌نێوان خۆماندا (واته گه‌واده‌كان) لهشفرۆشهكانمان ده‌گۆڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لهشكڕهكانمان لێنهتۆرێنو خه‌ڵكی تازه‌یان بده‌ینێ”. روخسار باس له‌وه ده‌كات كه زۆربه‌ی موشتهریهكانیان حه‌ب دههێننو پێش سێكس ده‌یخۆن، زۆرجار مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن‌و ژنه‌كانیش پێش ئه‌وه حه‌بی مه‌نع ده‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵیان نه‌بێ.
تێبینی: (روخسار) ناوی خوازراوی ئه‌و ژنه‌یه که ئێستا لهبهندیخانهیهو له‌چاوه‌ڕوانی یه‌کلایبونه‌وه‌ی دۆسیهکهیدایه.