ئه‌مزانی ئه‌مشه‌و وه‌ک شێتکی
بێ بیره‌ی سه‌رجاده
وه‌ک به‌ڕه‌ڵایه‌کی بێماڵی
کۆڵان و
وه‌ک پێ پهتیهکی بێ
په‌ناگه‌و
وه‌ک ڕیشۆڵه‌که‌ی باڵ شکاوی
بێلانم ئه‌بینی
ئه‌مزانی چونکه ئه‌م ئێواره‌یه
له‌سه‌ر ڕۆنیشتهکی
دڵم له‌ناو ده‌ریا دانیشتبووی
له‌وێدا له‌گه‌ڵ شه‌یتانه
میهرهبانیهکان
بۆ لای نه‌هه‌نگی ئه‌هریمه‌ن ئه‌چوی
له‌وێدا
له‌سه‌رلاپه‌ڕه‌ی دڵم له‌و که‌ناره‌ی
که له ژێر سێبه‌ری پهرچهمتدا
ئه‌یخوێنیته‌وه
ئه‌شقێکه
وشه‌کانی وه‌ک ئایه‌تن
کاڵ ئه‌بن
هێمن ئه‌بن
ئه‌وسا
ئه‌نوسرێته‌وه
تۆ که له سێبه‌رتدا من
و
وشهکانمت به که‌مه‌ری نه‌هه‌نگێک سپارد
بۆ ناپرسی له‌و نه‌هه‌نگه
چی ئه‌کا له جه‌سته‌یه‌کی بێ ده‌نگ ومات
؟
ئاخر ده‌ریا من نامخنێکنێ
شه‌پۆله‌کانی لولم
ناده‌ن
قردیله‌ی ماسیه‌کان
ختوکه‌ی جه‌سته‌م ناده‌ن
بیرت چوو من ده‌ریام
من که‌ژێکی بێ ئاسمان
و
گه‌ڕۆکه شهوگاریکی بێهاوتام
بۆیه‌ش هه‌موو شه‌ووێک
له ژێر تارمایی قژه بۆنکراوهکهی خۆتدا
هه‌رچه‌ندی ده‌ری بکه‌ی
ئه‌و دڵه‌م
دواجار شیته ئه‌زانی
هه‌ر وا له‌به‌رده‌رگا
هاوڕێ ڕه‌ش
26.7.2011