دانا ره‌زگه‌یی : مردنی دكتۆر هۆرجۆن كه ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی بوو لهدرامایهكی كۆریدا وبه‌زمانی كوردی دوۆبلاژكرابوو، نیگه‌رانی لای هاوڵاتیانی شاری رانیه دروستكرد‌و و بهلافیتهو جل وبهگی ره‌شه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه له‌ماڵه‌كانیان.
هۆرجۆن پزیشكێكی ئه‌فسانه‌یی خه‌ڵكی وڵاتی «جۆسۆن« كه كۆریایی باشوری ئێستا ده‌كات، دۆستی هه‌ژارانه‌و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانی له‌هه‌موو ده‌ستكه‌وتێكی ماددی‌و پۆستێك به‌لاوه گرنگتربوو.
درامایی هۆرجۆن، ساڵی 2000 له‌كۆریا به‌رهه‌مهێنراوه‌و له‌ئێستادا له‌كه‌ناڵی كوردسات په‌خش ده‌كرێت، دراماكه وێنه‌ی پزیشكێكی راسته‌قینه پیشانی خه‌ڵك ده‌دات.دراماكه بینه‌رێكی زۆری هه‌یه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه به‌تاسه‌وه سه‌یری دراماكه ده‌كه‌ن، خۆزگه ده‌خوازن كه پزیشكێكی وه‌كو دكتۆر هۆرجۆن، له‌كوردستاندا هه‌بوایه.
دكتۆر هۆرجۆن له‌كۆتای دراماكه‌دا كه ئێواره‌ی دووشه‌ممه 23 نیسان له‌هه‌رێمی كوردستان په‌خشكرا، له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی نهخۆشهكانیدابوو كه توشی په‌تا هاتبوون وژیانیان له‌مه‌ترسیدابوو، به‌ڵام دواتر دكتۆر هۆرجۆن توشی نه‌خۆشی تاعون ده‌بێت وله‌ساڵی 1615 كۆچی دوای ده‌كات.
وه‌ستا به‌ختیار هاوڵاتیه‌كی دانیشتووی شاری رانیه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و درامایه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كورد هه‌بووه .
وه‌ستا به‌ختیار به‌سایتی هاوڵاتی وت” ئه‌و درامایه له‌گه‌ڵ كورد ده‌گونجێت و باسی له‌و وهزحهی ئێستای كوردستان ده‌كات، به‌تایبه‌ت به‌شێك لهدكتۆرهكانی كورد ئێستا بازرگانی به‌خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن، بۆیه به‌راستی ئه‌و دكتۆره شایسته‌ی پرسه‌نامه‌یه نه‌وه‌كو ته‌نها لافیته‌یه‌ك” .