له‌و ڕۆژه‌وه‌ی له‌تۆ دوورم
له‌مێرگی حه‌زێک ئه‌گه‌ڕێم
دڵه‌ی زیزم لهئامێزکا
پڕبێت له په‌پوله‌ی باڵ شین
پربێت له خه‌می سه‌وزایی و
چه‌پکه خۆزگه‌ی عه‌شقێکی پاک
وه‌ک عه‌شقی خاک
وه‌ک بڵێسه‌و
گڕو کڵپه‌ی حه‌زێکی شێت
خۆشمبوێت..
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی له تۆ دوورم
له مێرگی سۆزێک ئه‌گه‌ڕێم
له‌م غوربه‌ته سۆزم ژیرکا
ده‌ستی نازی
به‌سه‌ر شان و ملما بێنێت
ته‌نیایی ژیان و ژووره‌که‌م
هه‌ڵوه‌شێنێت
هه‌زار هێنده‌ی
زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕانی ڕوخساری
ئه‌وڕۆژانه‌ی
ویژدانی تیا هه‌ڕاج ده‌کراو !
گوڵه‌کان ناو دۆزه‌خی
کاکه(حه‌مه)یان سه‌رده‌بڕی
گه‌وره‌تربێت..
فراوان و فراوانتر
لێوانلێوو لێوانلێوتر
له(خه‌نین)ی لهخهمڵانی خه‌مه به‌هاریه‌کان
له( ماچی خودایی )( هێمن ) و
له گۆرانی و سروود بۆ ژیان
له‌و خه‌ونانه‌ی به‌سه‌ر پشتی شه‌وه‌کاندا
ڕێچکه ده‌به‌ستن بۆ سبه‌ینێ و
باوه‌ش ده‌که‌ن به ئاسماندا ..
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی له تۆ دوورم
ڕۆحم نامۆیه به‌جه‌سته‌م
بێ هه‌ست وه‌کوو
کۆته‌ره‌دارێک بسوتێ و
بهچزهچز
زاخاو بکات به پشکۆدا..
تووڕه‌م وه‌کوو
ئه‌و ڕوباره‌ی ماسیه‌کانی ژه‌هراوی بوون
بێ‌توانا وه‌ک گوڵه جۆیه‌کی شکاوه
له‌ژێر بارانی ناوه‌ختا
وه‌ک جۆگه‌یه‌کی قڵیشاو
شه‌قار، شه‌قار بۆ قومێ ئاو
وه‌ک مه‌لێکی لانه شێواو
که نه‌توانێت
له ژێر سێبه‌ری گوڵێکدا
چینهبکاو
پڕ به‌سینه‌ی بجریوێنێ
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی له تۆ دورم
له‌خۆم دوورم
له‌ڕۆح دوورم
له‌ڕۆح دوورم..
خاڵه‌حه‌مه/1/2005
تێبینی
ــــــــــ
1)( گوڵه‌کانی ناو دۆزه‌خ ) نازناوی کتێبێکی شیعری ( حه‌مه‌ی حه‌مه باقی ) یه.
2)( خه‌نین ) پێکه‌نین .. خه‌نده .
3)( ماچی خودایی ) نازناوی شیعرێکی( هێمن موکریانی ) یه.