که‌من هاتم چۆنت زانی
خۆ له‌و دیوو چه‌شنی ڕوو
بێگه‌ردی ئاوێنه‌یی نه‌بوو
هاڕه‌ی بازنگ و هه‌یاسه‌ی
پاو پوز مه‌چه‌ک نه‌بوو
یان بۆنی هێل و مێخه‌کی
سه‌ر سنگ و سینه‌م نه‌بوو
نهچهپکێ نێرگز‌و نه گوڵی
سوور به‌م جور نه‌بوو
چمه بلهنگاز بلباسی خێله‌کی
بنسۆلی که‌وشی ته‌قته‌قی نه‌بوو
خۆ به‌رگی ره‌ژوو یان جانقۆچی
کلێسا یان قانقۆشی پاکێتی نه‌بوو
تۆفانی کینه به‌چه‌شنی خاچی
ڕههاکاری ئه‌م خاتوونه پڕ به‌دڵ نه‌بوو
زیندهقی یاخوا نه‌ناسی کافری
چونکه له‌و زه‌نگۆله‌ی مهحشرو
داڵانی خۆزگه‌م سه‌رنج ده‌رمانی
ئێشوو ئازاری بۆ من نه‌بووی
فه‌رهه‌نگ
لاوابوون. گومان
جور. ڕه‌نگ
بلهنگاز. هه‌ژار. به‌دبه‌خت
چمه. چۆن
بلباس. پێنچ خێلی کوردین
بنسۆڵ. ژێر که‌وش
ڕه‌ژوو. خه‌ڵوز
جان قۆچ. زه‌نگی کڵێسا
جانقۆش.ئه‌و که‌سه‌یه کهلهدهرگاکان ده‌دات مزگێنی کات و کاتژمیر ده‌دات
زیندهقی. خوانه‌ناس
10/2009
سارا ره‌شید ئه‌فه‌ندی