زانا دزەیی: گۆرانیبێژ لانە زەنگەنە دەستی لەکار کێشایەوە لە رووداو تیڤی، بەڵام ئامادە نییە ھۆکارەکەی ئاشکرا بکات.
دوای دوو مانگ کاکردن لە رووداو تیڤی وەکو یەکێک لە پێشکەشکارانی پرۆگرامی (the cv)، گۆرانیبێژ لانە زەگەنە دەستی لەکارکێشایەوە، سەرچاوەیەک لە رووداو بە(سڤیل)ـی راگەیاند “لانە داوای کرد بەرنامەیەکی دیکەی دەکرد کە تەنیا خۆی پێشکەشکار بێت، بەڵام داواکارییەکەی لانە بۆ ئێستا پەسند نەکرا، دەکرا بۆ ئایندە کارێکی باش بوایە، بەڵام ئەو چاوەڕێی نەکرد”.
(سڤیل) پەیوەندی کرد بە لانە زەنگەنە، بەڵام گوتی “حەزناکەم لەسەر ئەو ھەواڵە ھیچ قسەیەک بکەم و ھیچ شتێکیش بڵاوبکەنەوە”.