زانا دڵشاد دزەیی: لانە زەنگەنە قوتابییە تازەکەی ھەڵکەوت زاھیرە، لەم نزیکانە یەکەم گۆرانی خۆی بڵاودەکاتەوە، بەمەش دەبێتە نوێترین کچە گۆرانیبێژی ھەڵکەوت زاھیر بۆ ساڵی ٢٠١٣.
لانە حەزی لەکاری ھونەری و گۆرانیگوتنە، بڕیاریداوە لەلای ئاوازدانەر دەست بەگۆرانیگوتن بکات، کە یەکەم گۆرانی ئەو بەناوی “ئەڤین” لەئاوازی ھەڵکەوت زاھیر و تێکستی مەھاباد قەرەداغییە. بڕیارە لەم نزیکانە کاری کلیپی بۆ بە ئەنجام بدات.