به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی مناڵان چرا تیڤی سه‌ردانی بچووکترین شێوه‌کاری کوردی له هۆڵه‌ندا کرد. لانۆ له‌تیف عومه‌ر تا ئێستا له چه‌ند پێشانگایه‌کی قوتابخانه و کتێبخانه‌ی گشتی و هۆڵی شاره‌وانی له هۆڵه‌ندا به‌شداری کردووه. لانۆ چه‌ندین تابلۆی سه‌رنجڕاکێشی کێشاوه‌و چه‌ند جارێکیش له میدیاکانی هۆڵه‌ندا ده‌رباره‌ی کاره‌کانی له‌سه‌ری نووسراوه‌و به ڤان خۆخی بچووک ناوبراوه. لانۆ له هۆڵه‌ندا له‌دایک بووه‌و حه‌زیش ده‌کات وه‌ک ڤان خۆخ به‌ناوبانگ بێت .
video