ديمانة)ـي كارۆخ مەلائەسعەد: ئەو گۆرانیبێژێكی یۆنایە و كۆمەڵێك گۆرانی و كلیپی هەیە، ئێستایش لە شاری هەولێر بە كارە هونەریەكانییەوە سەرقاڵە. لەو چوارچیوەیەیشدا ڕۆژنامەی “هەولێر” دیمانەیەكی بە زمانی خۆی لەگەڵ ئەوخانمەگۆرانیبێژە ساز دا.
لە دەستپێكدا ئانفیسا ڤیتالی، دەڵێت: “چەند مانگێكە لێرە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان جێگیر بوومە و سەرقاڵی گۆرانیگوتنم.
هاوكات هاتنیشم بۆ باشووری كوردستا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئێمە لە دوورەوە دەبیستینەوە، كە ئێستا هەرێمی كوردستان لە ڕەوشێكی ئارام و سەقامگیردایە و ڕۆژ دوای ڕۆژیش هانگاوی باشتر دەهاوێژێت.
بەو پێیەیش كە من چەند مانگێكە لیرەم بۆم دەركەوتووە، باشووری كوردستان ئێستا هەموو تایبەتمەندییەكانی بوون بە دەوڵەتبوونی لەخۆ گرتووە.”
لێمان پرسی ئایا بیرت لەوە نەكردووەتەوە، كە لە داهاتوودا گۆرانی بەزمانی كوردی بڵێیت؟ ئەو گوتی: “بۆ من قورسە بڵێم بەڵێ بە زمانی كوردی گۆرانی دەچڕم، چونكە لەم كاتانەدا پەیوەندیم لەگەڵ هیچ هونەرمەندێكی كورد نییە بۆ ئەوەی هاوكاریم بكات. بەڵام هەر كاتێكیش زانیم كاتەكە گونجاوە، لە بری گۆرانییەك بە دەیان گۆرانیی كوردی دەڵێمەوە.”
ئانفیسا گوتیشی: “من زۆر حەزم لە خواردنی كوردییە تایبەت شێتی دۆڵمە و برینجە كوردەوارییەكەتانم. پۆشاكە كوردییەكانیشتانم زۆر لا جوانە، بۆیە بەڵێنیم بەخۆم داوە لێرە گەر هات و كۆنسێرتم كرد، هەر ئەم جلانە دەكەمە بەرم.”
لە كۆتاییدا گوتی: “لەمەدوا هەوڵ دەدەم لە سەرجەم كەناڵە هونەرییە كوردییەكان دەربكەوم و هونەرەكەی خۆم بە بینەر و بیسەری كورد ئاشنا بكەم.”