هه‌روه‌كو ده‌زانین كاتێك كه هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه بمانه‌وێت بچینه هه‌ر ڕایه‌ڵه‌ی ماڵپه‌ڕ و وێب سایتێكی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه و به‌دوای زانیاری‌دا بگه‌ڕێین ئه‌وا سێ پیت وه‌ك سه‌ره‌تای هه‌ر ماڵپه‌ڕێكی ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنین كه ئه‌وانیش (WWW)ن،
به‌ڵام نازانین كه ئه‌و سێ نیشانه‌یه مانای چییه و چی ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ڕاستیدا ئه‌م سێ پیته به‌شێوه‌یه‌كی متمانه پێكراو وابه‌سته‌ن به‌ناوی زانای به‌ریتانی (تیم بیرنز لی) (Tim Berners Lee)، ئه‌م سێ پیته‌ش كورتكراوه‌ی وشه‌ی (تۆڕی به‌رفراوانی جیهانییه یاخود تۆڕی جیهانی) (World Wide Web)، هه‌ر وه‌كو ده‌زانین بڵاوبوونه‌وه و به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه جموجوڵی به‌خۆوه‌بینی، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م داهێنانه له ساڵی 1980دا له‌سه‌رده‌ستی تیم بیرنز لی هاته كایه‌وه.
له‌و كاته‌دا لی تازه له زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانی خوێندنی ته‌واوكردبوو، له‌وه‌ودوا وه‌ك شارازهیهكی پرۆگرامسازی و له‌پێناو ئاسانكاری كاره‌كه‌یدا په‌یوه‌ندی به مه‌ڵبه‌ندی سێرنه‌وه كردبوو (كه ئه‌مه‌ش تاقیگه‌یه‌كی فیزیایی به‌ناوبانگ بوو له جنێف له سویسرا)، چونكه ئه‌م تاقیگه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو توێژه‌ره‌وه‌كانی جیهاندا مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد و په‌یوه‌ندی ده‌به‌ست.
له‌وێدا به‌رنامه‌یه‌كی به ناونیشانی (میمۆری جێگره‌وه) دامه‌زراند ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی بتوانێت گه‌وره‌ترین و زانیاری و په‌یوه‌ندی به‌ستن به توێژهرهوهكانهوه به‌ده‌ست بهێنێت به ئاسانترین شێوه، لی ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كانی له سێرن ته‌واو كرد و ئه‌وێی به‌جێهێشت، جارێكی دیكه له ساڵی 1984 گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وێ، به‌ڵام به پله‌وپایه‌كی گه‌وره‌تر و به‌رزتر وه‌رگیرا.
به‌جۆرێك كه ئه‌م جاره توانی په‌ره به‌و به‌رنامه و پرۆگرامه‌ی بدات كه چه‌ند ساڵێك له‌وه‌وبه‌ر دایمه‌زراندبوو، به‌شێوازێك په‌ره‌ی پێدا كه توانی بگۆڕێت بۆ تۆڕێكی جیهانی كه له‌توانایدا بێت په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ر ئامێرێكی كۆمپیوته‌ر له‌جیهاندا به‌یه‌كه‌وه گرێ بدات، به‌جۆرێك هه‌لی ئه‌وه‌ی ڕه‌خساندبوو كه هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی ئامێره كۆمپیوتهرییهكه بتوانیت زانیاری به‌رده‌ست و خهزنكراو له‌و كۆمپیوته‌ره‌دا به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام كاركردن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌مه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی نایاب، ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی خستبووه سه‌ر شانی لی، له‌ڕاستیشدا توانی له‌گه‌ڵ كۆتایی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا ئه‌م ئاواته بێنێته‌دی. بۆ نموونه ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه ده‌بووه‌وه كه له‌گه‌ڵ سێرندا كاریان ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه‌دا بكردایه كه تایبه‌ت بوون به سه‌نته‌ره‌كه‌وه له‌ڕێگه‌ی ئامێرێكی پرۆگرام كراوه‌وه كه به به‌رنامه‌یه‌كی جیاوازتر له‌وه‌ی كه له تاقیگه‌ی جیهانیدا هه‌یه و به‌كارده‌هێنرێت به‌رنامه كراوه، ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌م له‌لایه‌ن كه بتوانن ئه‌و زانیارییانه به‌ده‌ستبهێنن.
به‌مجۆره تیم بیرنز لی بڕیاریدا كه به‌رنامه‌یه‌كی ساده دابهێنێت به‌جۆرێك بتوانێت گشتگیری بكات و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌كاری بهێنێت، به‌وشێوه‌یه‌ش پرۆتۆكۆڵی گۆڕانی زانیارییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی دامه‌زراند (Hyper Text) كه له‌وه‌ودوا له‌ته‌واوی هه‌موو ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ردا به‌كارده‌برا و پێیده‌وترا (HTTP)، له‌كۆتایی ئه‌و ساڵه‌شدا توانای پێناسه‌یه‌ك بۆ ناونیشانه ئه‌لیكترۆنیه‌كان دیزاین بكات (Universal Resource Identifier URI)، له‌هه‌مان ساڵدا توانی یه‌كه‌مین ناونیشانی ئه‌لیكترۆنی دامه‌زرێنێت كه له‌وه‌ودوا جیهان له ده‌سته‌واژه نوێیه‌كه‌یدا ناسی كه ڕێگه به‌هه‌ركه‌سێك ده‌دات له‌هه‌ر كوێیه‌كی جیهاندا بێت، بتوانێت بچێته نێو پێگه‌كانی (وێب سایت) ئه‌لیكترۆنیه‌وه و تیایاندا بگه‌ڕێت و چاویان پیابخشێنێت، ئه‌مه‌ش ناونیشانی داتای تایبه‌ت بوو به تاقیگه‌ی سویسری جیهانی، ئه‌و ناونیشانه‌ش (info.cern.ch) بوو، به‌مه‌ش گواستنه‌وه‌یه‌كی جیهانی گه‌وره له‌بواری پرۆگرامسازی و ئامێری كۆمپیوته‌ریی و تۆڕی زانیاری‌دا به‌دیهات.
كورته‌ی ژیانی تیم بیرنز لی:
تیم لی له‌ڕۆژی (8)ی حوزه‌یرانی ساڵی 1955 له شاری له‌نده‌ن له به‌ریتانیا له دایكبووه. له ساڵی 1976دا له كۆلیژی (Queen)ی زانكۆی ئۆكسفۆرد له له‌نده‌ن خوێندنی ته‌واوكردووه و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا یه‌كه‌مین كۆمپیوته‌ری له ته‌له‌فیزیۆنه كۆنێك و (TTL gates) و پرۆسێسه‌رێكی (M6800) دروستكردووه.
*بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له كۆمپانیای (Plessey Telecommunications Ltd ) كاری كردووه كه كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی به‌ریتانی به‌رهه‌مهێنی ئامێری تێلی كۆمیونیكهشن بوو.
*له ساڵی 1978دا ئه‌م كۆمپانیایه‌ی جێهێشت و په‌یوه‌ندی كرد به كۆمپانیای (D.G Nash)وه. له‌وێدا ساڵ و نیوێكی وه‌ك ڕاوێژكارێكی سه‌ربه‌خۆ به‌سه‌ربرد.
* ساڵی 1980دا په‌یوه‌ندی كرد به مه‌ڵبه‌ندی سێرنه‌وه و وه‌ك ڕاوێژكاری سۆفتوێر ده‌ستبه‌كاربوو.
* به‌داهێنه‌ری تۆڕی ئینته‌رنێتی جیهانی (World Wide Web) داده‌نرێت.
* له ساڵی 1989وه خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی ئه‌م پرۆگرامه‌یه و به‌رده‌وامه له‌كاركردن له‌و بواره‌دا.
ئەم بابەتە لە ڕێگای فەیسبووکەوە بۆمان هاتووە و ناوی وەرگێڕ یان نووسەری بابەت نازانین.