ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
كێشه‌كانی كوردستان زۆرن و چه‌ندین ساڵه به هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی كوردستان و به‌رپرسانی هه‌ردوو حزب ( پارتی و یه‌كێتی) كه خاوه‌ندارێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی 70 و 80 ئه‌كه‌ن كێشه‌و گرژییه‌كان كه‌ڵه‌كه‌یان كردووه‌و رۆژ له دوای رۆژ ته‌شه‌نه ئه‌كه‌ن و به‌رپرسان به درۆ‌و ده‌له‌سه‌و پینه‌و په‌رۆوقسه‌ی هیچ و پوچ و بریقه‌دار خۆڵ ئه‌كه‌نه چاوی خه‌ڵكه‌وه‌و فریویان ئه‌ده‌ن و برینه‌كانیان قوڵتر ئه‌كه‌نه‌وه‌و بۆ نمونه ئه‌م خاڵه ساكار‌و سه‌ره‌تاییانه‌و كه له‌م رۆژانه‌دا كێشه‌و گرژییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته لوتكه‌و پێویستی به چاره‌سه‌ركردنی كتوپره ئه‌گینا ئه‌ته‌قنه‌وه‌و ئه‌و كات ته‌رو وشك پێكه‌وه ئه‌سوتێت و زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م هاوڵاتیانی كوردستانه.
به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات باس له ئازادی ئه‌كه‌ن به‌ڵام كام ئازادی؟ گرتنی هه‌ره‌مه‌كی رۆژنامه‌نووسان و چالاكه‌وان وخه‌ڵكی سڤیل، ئه‌وانه‌ی داكۆكی له راستی ئه‌كه‌ن و داوای موچه‌و مافی ره‌وای خۆیان ئه‌كه‌ن و داكوكی له خاكی كوردستان ئه‌كه‌ن و نایانه‌وێت نیشتمانیه‌كه‌یان بكه‌وێته ژێر ده‌ستی دوژمنان كه له زۆر قۆڵه‌وه چاویان برێوه‌ته خاك و سامانی وڵات.
له ساڵانی پێشوودا ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه له ناوبراون وه‌ك شه‌هیدان : به‌كر عه‌لی ، سۆرانی مامه حه‌مه، سه‌رده‌شت عوسمان، كاوه گه‌رمیانی، وداد حوسه‌ین و خه‌ڵكی تریش و، ئه‌وه‌ی سه‌یره هیچ بكوژێك نه‌گیراوه‌و، ئه‌وه‌ش زۆر مه‌ترسیداره‌و رێگا خۆشكه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چه‌په‌ڵترو، ئه‌وه‌تا به ئاشكرا‌و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه له دهۆك و هه‌ولێر ره‌شبگیرییه‌و، له هه‌موو شتێكیش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێن به پێی فه‌رمانی دادگا گیراون و، هه‌ر زوو خۆیان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان به‌درۆ ئهخهنهوهچونكه دادوه‌ر فه‌رمانی ئازادكردنی هه‌ندی كه‌سی داوه به‌ڵام تا هنوكه ئازاد نه‌كراون
نه‌وت كێشه‌ی سه‌ره‌كییه‌و،پێش هه‌موو شتێك نه‌وتی كوردستان هه‌رزان فرۆش ئه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی گیرفانی به‌رپرسان و خاوه‌ن كومپانییه‌كان گه‌رم بكاته‌وه‌و تا ئێستا خه‌ڵك داوا ئه‌كه‌ن په‌رده له سه‌ر نهێنییه‌كانی رێكه‌وتنه پر شهرمهزارییكه، پێشكه‌شكردنی ( نه‌وتی كوردستان به توركیا بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ) هه‌ڵماڵرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات له ئاستی ئه‌و پرسه گرنگه خۆیان مه‌ڵاس داوه‌و كار بۆ گه‌وجاندنی هاوڵاتیان ئه‌كه‌ن.
مۆچه هات ، مۆچه نه‌هات، موچه دوو هه‌فته دوا ئه‌كه‌وێت، به‌غدا پاره‌ی نه‌ناردووه، عێراق بریاریداوه مۆچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان وپێشمه‌رگه ره‌وانه بكات، ئه‌م قه‌وانه رۆژانه ئه‌بێسترێن و به‌رپرسان یاری به وشه‌و ده‌روونی خه‌ڵكه‌وه ئه‌كه‌ن و رایان ئه‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن مانگ له كوردستان زیاتر له 60 رۆژه‌و چونكه حكومه‌ت ئیفلیجه‌و ناتوانێت مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی خۆی بدات.
له رووی په‌روه‌رده‌وه رۆژێك خوێندنه له قوتابخانه‌كان و ، رۆژێكی تر خوێندن به ئۆنلاینه و، به ناوی كۆرۆناوه ده‌سه‌ڵات سه‌ری لێشێواوه‌و نازانن پرۆسه‌ی خویندن به‌رێوه به‌رن و،خوێندنی ئۆنلاین پێویستی به داتا ( كۆمپیوته‌ر) و ئێنته‌رنێت هه‌یه و ئه‌وه‌ش بۆ خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌م درامه‌ت زۆر ئاسته‌مه‌و زۆر جار كاره‌با نییه‌و ، له وڵاتانی پێشكه‌وتوو قوتابخانه‌كان كۆمپیوته‌ر بۆ قوتابیان ئاماده ئه‌كه‌ن و له كوردستان مه‌حاڵه‌و حكومهتناتوانێت ئه‌و كاره بكات و ته‌نانه‌ت بیریش له‌وه بكاته‌وه‌و، هه‌ر له میانی په‌روه‌رده‌دا مامۆستان داوای موچه‌ی مانگانه ئه‌كه‌ن له گه‌ڵ ئه‌و پاره‌و مافانه‌یان كه چه‌ند ساڵه راگیراوه.
له رووی ئاسایشه‌وه گرژی زۆره‌و په‌نگی خواردوه‌ته‌وه‌و داوا ئه‌كرێت رێ له ته‌قینه‌وه‌ی گرژییه‌كان بگیرێت و، هه‌موو ئه‌زانن له كوردستان ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌و، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه وه‌ك خۆیان باسیان كردووه‌و له 5 كه‌س پێكێێت دووانیان پارتییه و سیانیان یه‌كێتییه‌و، له هه‌فتی رابۆدوودا ئه‌نجومه‌نه‌كه راگه‌یاندراوێكی بڵاو كردووه‌و گوایه كاری تیرۆریستی ده‌رهه‌ق به‌م وبه‌و كراوه‌و، له پاش رۆژیك 3 كه‌سه‌كه‌ی یه‌كێتی به درۆیان خسته‌وه‌و وتیان ئێمه ئاگامان له‌و جۆره كارانه نییه‌و، راگه‌یاندنه‌كه‌ش راست نییه.
كاره‌سانه ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی درۆ بكات و ئاره‌زوومه‌ندانه تاوان دابه‌ش بكات و، هه‌موو لایه‌ك سوور ئه‌زانێت ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه پارتی دژایه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK ئه‌كات و، زۆر كه‌ره‌ت به‌رپرسه باڵاكانی پارتی پ.ك.ك یان به میوان داناوه‌و، له‌م رۆژانه‌دا به تایبه‌تی له پاش رێكه‌وتنی عێراق و هه‌ریم له سه‌ر شه‌نگال كه به فیتی ئه‌مریكا رێكخرابوو ئاڵۆزییه‌كان زیادیانكردووه‌و خه‌ڵكی شه‌نگال به‌و رێكه‌وتنه نارازین و ئه‌ڵێێن : ئێمه هه‌ر رێككه‌وتنێك به‌بێ خه‌ڵكی شه‌نگال بكرێت پێێ قایل نابین ئه‌مه له لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه پارتی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی جوله‌ی به هێزه‌كانی كردووه‌و بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت توركیا ده‌ستی باڵای هه‌یه له تێكدانی بارودۆخی كوردستان بۆیه پێویسته رێگا له به‌رده‌م شه‌ری كورد له گه‌ڵ كورد بگیرێت و چیتر توركیا خاكی تری كوردستان داگیر نه‌كات.
2/11/2020