بورهان شێخ ڕەئوف
پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا كه باكگراوندێكی ئیسلامی هه‌یه له 14 ئابی 2001 دامه‌زرێنرا له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری ئێستا و سه‌رۆكی پێشوو عه‌بدوڵڵا گویل و هاوڕێكانیانه‌وه، ئه‌و پارته نۆزده ساڵه بێ بچڕان ده‌سه‌ڵاتداره، پێنج یه‌كی حوكمڕانی ته‌مه‌نی كۆماری توركیای كردووه كه ساڵی 1923 دامه‌زراوه و كۆتایی به خه‌لافه‌تی ئیسلامی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هێناوه، ئه‌م حزبه توانی جێ په‌نجه‌ی خۆی به‌سه‌ر مێژووی توركیاوه بەجێ بهێلێت به باش و خراپیه‌وه. دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به خۆیه‌وه بینی له هه‌موو شار و بازنه و ناوه‌نده‌كانی حزب، دوای نوێكردنه‌وه‌ی متمانه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان، حزبەکە زۆر گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌بینی هه‌ر له په‌یكه‌ری حزب و ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان له كۆنگره‌ی حه‌وته‌می حزبه‌كه کە له رۆژی 24/3/2021 له ئه‌نقه‌ره له ژێر دروشمی (متمانه و سه‌قامگیریی له پێناوی توركیادا) . هه‌ر له كۆنگره‌دا ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی حزب نه‌خشه‌ڕێی حزبه‌كه‌ی خسته‌ڕوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2023 یان هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی تری پێشوه‌خته كه بێته پێشه‌وه له ژێر گوشاری ئۆپۆزسیۆندا، جگه له‌وه‌ش تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارودۆخه سیاسی و ئابوورییه سه‌خته‌ی كه توركیای پێدا ده‌ڕوات و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ئه‌و جیابوونه‌وه و لێكترازانانه‌ی كه حزبه‌كه‌یان له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌خۆیه‌وه بینی. گرنگترین گۆڕانكارییه‌كان له داد و گه‌شه‌پێداندا
1. مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان به سه‌رۆكی حزب و به ده‌ستهێنانی ده‌نگی هه‌موو ده‌نگده‌رانی كۆنگره كه 1428 كه‌س بوون، له كاتێكدا ئۆپۆزسیۆن داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغانیان له سه‌رۆكایه‌تی حزب ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك مه‌ودا به‌رامبه‌ر به هه‌موو لایه‌نه‌كان بووه‌ستێت.
2. ده‌ركه‌وتنه‌وه و دانانه‌وه‌ی بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی ئیستانبوڵ شكستی هێنا به‌رامبه‌ر بە كاندیدی جه‌هه‌په ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلو به جێگری سه‌رۆكی حزب له گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی نو‌عمان قورتولموش.
3. زیادكردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی باڵای سه‌ركردایه‌تی حزب له 50 كه‌سه‌وه بۆ 75 كه‌س، له‌وانه 28 كه‌سیان له سه‌ركردایه‌تی پێشوو ماونه‌ته‌وه له جێگه‌ی خۆیان، 47 كه‌سی نوێ هاتنه سه‌ركردایه‌تی كه له ناوچه و شاره جیاجیاكانه‌وه هاتوون و گه‌نجی زۆریشی تێدایه.
4. رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ژنان له كۆمیته‌ی باڵای سه‌ركردایه‌تی حزب به‌رزبۆوه بۆ 19 ژن.
5. كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی فراوانكرا بۆئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئایین و ئتنیكه جیاوازه‌كانی توركیا بگرێته‌خۆ.
6. هه‌ر له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له‌په‌یكه‌ری حزبدا كراوه، پێشبینی ده‌كرێت گۆڕانكارییه‌كیش له كابینه‌ی حکومەتدا بكرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك له چاودێرانی بارودۆخی ئاكه‌په و توركیا له‌و بڕویهدابوون كه زاواكه‌ی ئه‌ردۆگان (بەرات بەیرەق) كه پێشتر وه‌زیری دارایی و گه‌نجینه بوو له‌م كۆنگره‌یەدا بگه‌ڕێته‌وه و پێگه و پۆستی حزبی وه‌ربگرێت، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو له‌به‌رئه‌وه وادیاره هێشتا ناكۆكییه‌كان هه‌ر ماون له نێوانییاندا و كاتی زیاتری پێویسته. په‌یامی ئه‌ردۆغان بۆ ده‌ره‌وه و ناوخۆ ئه‌ردۆغان وتاره‌كه‌ی له كۆنگره‌دا ئاڕاسته‌ی ده‌ره‌وه و ناوخۆش كردبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و ریفۆرم و گۆڕانكارییه سیاسی و ئابووریی و مرۆییانه‌ی خسته‌ڕوو كه وه‌كو نه‌خشه‌ڕێی حزبن بۆ یادی 100ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا له ساڵی 2023، هه‌روه‌ها باسی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كرد كه حزبه‌كه‌ی له ماوه‌ی 19ساڵی فه‌رمانڕه‌واییدا بۆ گه‌لی توركیای به ده‌ستهێناوە. بۆ به‌ره‌ی ناوخۆ داوای له هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كرد كه هاوكاریان بن بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ توركیا دوور له هه‌ر بیربۆچوون و ئایدیۆلۆژیایه‌ك، له كاتێكدا ئه‌ردۆغان ئه‌م داخوازییه ده‌كات له ساڵی 2017 ده‌ستووری توركیایان هه‌موار كرده‌وه و سیستمی حوكمڕانیی وڵاتەکەیان گۆڕی له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی. هه‌ر له‌و وتاره‌دا پێداگریی كرد له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی گه‌ل ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كه ئه‌كه‌په و مه‌هه‌په‌ی ناسیۆنالیست و ره‌گه‌زپه‌رست پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و پێکەوە ده‌ستووریان گۆڕی، وتیشی له ساڵی 2023 پێكه‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌ده‌ست ده‌هێنین له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی.
په‌یامه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌ردۆغان له په‌یامه‌كه‌یدا روو له وڵاتانی ده‌ره‌وه وتی: ئاماده‌ین ژماره‌ی دۆسته‌كانمان زیادبكه‌ین، كۆتایی به حاڵه‌تی دوژمنایه‌تی بهێنین له ماوه‌ی داهاتوودا و ناوچه‌كه بكه‌ینه مێرگێكی ئارام، په‌یوه‌ندییه‌كانمان داده‌ڕێژینه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و روسیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و یه‌كێتی ئه‌وروپا كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا و ئامانجه‌كانی گه‌لی توركیادا بگونجێت. له كاتێكدا ئه‌ردۆغان ئه‌م لێدوانانه ده‌دات كه وڵاته‌كه‌ی تێوه‌گلاوه له زۆرێك له كێشه و ململانێكانی ناوچه‌كه هه‌ر له عیراق و سوریا و لیبیا و یه‌مه‌ن و لوبنان و سۆمال و قه‌ته‌ر و شوێنی تریشه‌وه. مه‌به‌ستی ئه‌ردۆغان له‌م باسوخواسانه ناوه‌نده‌كانی راپرسی دۆخی ناله‌بار و باری خواری ئه‌كه‌په و هاوپه‌یمانێتی گه‌لییان ده‌رخستووه له ماوه‌ی رابردوودا، به تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ساڵی 2019 كه ئه‌كه‌په شاره‌وانیی شاره گه‌وره‌كانی ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره و ئه‌ده‌نه و ئەزمیریان له‌ده‌ستدا له به‌رامبه‌ر كاندیده‌كانی ئۆپۆزسیون به سه‌ركردایه‌تی جه‌هه‌په، هه‌ربۆیه ئه‌و ریفۆرم و گۆڕانكارییه سیاسی و ئابوورییانه له ده‌وڵه‌ت و په‌یكه‌ری حزبی ئه‌كه‌په‌دا مه‌به‌ست لێی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌یه كه له‌ده‌ستیداوه و ئاشتكردنهوهیانه. ئه‌ردۆغان و پرسی ژنان ئه‌ردۆغان له كاتێكدا پاشه‌كشه‌ی كردووه له رێكه‌وتنامه‌ی ئیستانبوڵی تایبه‌ت به مافی ژنان و پاراستنی خێزان، كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ناڕه‌زاییه‌كی زۆری ژناندا روبهڕوبۆوه، له‌و كاته‌دا رێژه‌ی ژنانی زیادكردووه له كۆمیته‌ی باڵای سه‌ركردایه‌تی حزبدا، له‌لایه‌كی تره‌وه رێژه‌ی كورد له كۆمیته‌ی باڵای سه‌ركردایه‌تی حزبدا زیادده‌كات بۆ راكێشانی سۆز و ده‌نگی كورد له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، له‌ولاوه له هه‌وڵی داخستنی (هه‌ده‌په)دایە به هاوكاریی مه‌هه‌په.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ردۆغان له‌ڕێگه‌ی دانانی هه‌ندێك گه‌نج و لاو بۆ سه‌ركردایه‌تی حزب ده‌خوازێت سۆز و ده‌نگی گه‌نجانی وڵات بۆلای خۆی رابكێشێت ئه‌وانه‌ی كه ژماره‌یان حه‌وت ملیۆن كه‌سه و بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شداریی ده‌نگدان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناتوانێت قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، چونكه ئه‌مانه له‌وه‌ته‌ی له دایكبوون هه‌ر ئه‌م حزبه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا بینیووە و حه‌زیان به گۆڕانكاریی و ده‌موچاوی نوێیه.
پێناچێت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئه‌ردۆغان و ئه‌كه‌په بتوانن باری لاری هاوپه‌یمانێتی گه‌ل راست بكه‌نه‌وه، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو قه‌یران و ته‌نگژانه‌ی كه به‌رۆكی توركیایان گرتووه به تایبه‌تی دوای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا ڤایرۆس و دۆسێكانی مافی مرۆڤ و ئه‌و گرفتانەی به‌هۆی كشانه‌وه‌ی لە رێكه‌وتننامه‌ی ئیستانبوڵی تایبه‌ت به پاراستنی مافی ژنان و خێزان به‌ره‌وڕووی بۆته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵدانیان بۆ داخستنی (هه‌ده‌په)، ئه‌و لێكترازان و جیابوونه‌وانه‌ی كه ئه‌كه‌په‌ی گرتۆته‌وه، ئه‌ركی ئه‌ردۆغان و ئهكهپهیان قورسكردووه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا له به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆن كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان بهێنن. كۆتایی به‌م باسوخواسته به وته‌یه‌كی نووسه‌ری توركیا (حوسنی مه‌حلی) ده‌هێنم، كه له دوا وتاریدا ده‌رباره‌ی ئه‌كه‌په نووسیوێتی «دوای بیست ساڵ له دامه‌زراندنی داد و گه‌شه‌پێدان، دادپه‌روه‌ریی ونبووە و گه‌شه‌پێدانیش شكستی هێنا».