ڕۆژی 10-6 سەعات 7ی ئێورەو بە سپۆنسەری بەڕێوەبەرایەتی هونەرەكانی میوزیك لە سلێمانی كۆنسێرتی باند لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی سازكرا. لەم كۆنسێرتەدا كە 13 میوزیكار بە ئامێرەكانی فلوت، كلارنێت، گیتار، باص گیتار، ڤۆلێۆن، درامس، ڤۆكاڵ، توانیان جوانترین كۆنسێرتی تایبەت بە میوزیك پێشكەش بكەن، لەهەمانكاتدا كچە گۆرانیبێژ (Balen Leon Garrido) دوو گۆرانی بە زمانی ئینگلیزی پێشكەشكرد كە جێگەی خۆشحاڵی ئامادەبوان بوو.
لەم كۆنسێرتەدا میوزیكاران (شیلان عوسمان ڕەحیم، هەرێم سەلاح، سروە شەهاب، بڕیار ئیسماعیل، میران مسەفا، ڕزگار فەتحوڵڵا، كارزان سابیر، پشكۆ مستەفا، شێركۆ مستەفا، دیار بەكر، پێشەوا محەمەد، ئاری جەبار) بەشداری تێداكردو جوانترین پارچە میوزیكیان پێشكەش بە ئامادەبوان كرد.