بۆ به‌رزراگرتنی رۆژی جیهانی منداڵان كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌رۆی رۆژی 1_6_ 2011 كۆمه‌ڵه‌ی هاورێیانی كتێب له سێیه‌مین گه‌شتی پرۆژه‌ی( هاورێیانی ره‌نگ )سه‌ردانی دۆلی خاناقای كرد و له گوندی رهژووكهریان دیاری به سه‌ر كۆمه‌ڵێك منداڵ ئه‌م گونده دابه‌شكرد كه پێكهاتبوون له قه‌ڵه‌م ره‌نگ ونامیلكه‌ی وێنه كێشان و گۆڤاری منداڵان و فه‌رهه‌نگی زمانی كوردی ئینگلیزی ،
له سه‌ره‌تادا له لایه‌ن مامۆستا(زرار محه‌مه‌د) باس له رۆژی جیهانی منداڵان كرا و ئامانجی گه‌شته‌كه‌و سوودی خوێندنه‌وه و چۆنیه‌تی وێنه‌كێشان بۆ منداڵانی خسته روو ، دواترمنداڵهكان دابه‌شی چه‌ند گرووپ كران و به كۆمه‌ڵ به‌شداریان كرد له كێشانی وێنه‌و خوێندنه‌وه‌ی گۆڤاره‌كان .منداڵانیش به چه‌ندین گۆرانی و سروود گه‌شته‌كه‌یان رازانده‌وه، هه‌روه‌ها له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان (فازیل ئیبراهیم و مه‌روان ئه‌نوه‌ر) چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌كیان پێشكه‌ش به منداڵه‌كان كرد.
له‌م گه‌شته‌دا نزیكه‌ی 80 منداڵ به‌شداری تیداكرد ، تیدا به‌هره‌و تواناكانی خۆیان ده‌رخست ، كاتێكی خۆشیان تا ئێواره به سه‌ر برد.