مەسعودی مەلا هەمزە :بڕیارە كاتژمێر 11,30ی رۆژی دووشەممە 10/5/2010 لە هۆڵی شانۆی كۆلیژی هونەرەجوانەكان بەشی شانۆی كۆلێژی هونەرە جوانەكان شانۆگەری كۆتایی گەمە لە نووسینی ساموێل بیكێت نمایش دەكا.
رەنج مستەفا دەرهێنەری شانۆگەرییەكە گوتی: ئەمساڵ وەكو خوێندكارێكی دواقۆناغی بەشی شانۆی كۆلیژی هونەرەجوانەكان شانۆگەری “كۆتایی گەمە” لە نووسینی سامویێل بێكیت بۆ تێزی دەرچوونم نمایش دەكەم، كە ناوەرۆكەكەی باس لە ژورێك دەكا كە دوو پەنجەرەی هەیە چوار كەسی تیا دەژی، ژن و مێردێك لە نێو زبڵداندا، كوڕەكەیان لەسەر كورسیەك دانیشتووە و ناتوانێت هەستێت، چوارەمین كەس بەردەستێكە ناتوانێ دانیشێت”، ئەكتەرانی نمایشەكەشم بریتین لە “یوسف غوسمان، بەهمەن حاجی، بارزان محمد ، چنار عزەدین”.
شیاوی گوتنە كۆمەڵێك لە خوێندكارانی بەشی شانۆ لەو شانۆگەرییە بەشدارن.