پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێك له فرۆشگا به‌ناوبانگه‌كانی جلوبه‌رگ له شاری سلێمانی، چه‌ندین پارچه جلوبه‌رگی گرانبه‌های كچانه‌ی لێده‌برێت، دواتر له نێو كامێرای چاودێری ئه‌و بازاڕه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و جلوبه‌رگانه له لایه‌ن دوو خوشكه‌وه براوه كه یه‌كێكیان گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه ده‌ست لڤین پرێس كه‌وتوه، ئه‌و بازاڕه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه هونه‌رمه‌نده‌یان ناسیوه‌ته‌وه، داوای یاسایان له‌سه‌ر تۆمار كردون و دواتر ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌و خوشكه‌كه‌شی ده‌ستگیر كراون و ئه‌مرۆ به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون.
ناوی هونهرمهندهكهو خوشكه‌كه‌ی و ئه‌و بازاڕه‌ی روداوه‌كه‌ی تێدا رویداوه لای لڤین پرێس پارێزراوه، به‌لام له‌به‌ر هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ناكرێته‌وه.