(گۆران بورهان) كه به (گۆران كه‌ی) ناسراوه، كوردێكی دانیشتووی بهریتانیانیه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی رۆژهه‌لاتی كوردستانه، (گۆران) یه‌كێكه له‌و گه‌نجه بلیمه‌تانه‌ی كورد توانی كه له‌ماوه‌یه‌كی كورت ناوبانگییه‌كی زۆر له به‌ریتانیا په‌یدا بكات، ئه‌ویش به ریگه‌ی دانانی چه‌ند پارچه موزیك بۆ چه‌ند شیعرێكی ئینگلیزی بكرێته گۆرانی له لایه‌ن چه‌ند گروپێكی ناوبانگی ئینگلیزییه‌وه.
گۆران له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ”باس” ئاشكرای كرد كه ئێستا خه‌رێكی ئاماده‌كردنی دوو گۆرانییه بۆ هونه‌رمه‌ندی ناوداری جیهان (سیلین دیون)، كه ره‌نگه له ئه‌لبوومی داهاتووی ئه‌و هونه‌رمه‌نده دوو گۆرانییه‌كی تێدا بێت.(گۆران) زیاتر له سه‌ر دوو گۆرانییه‌كه دوا گوتی: ماوه‌ی پتر له ساڵێكه دوو گۆرانیم ئاماده كردووه كه تێكست و ئاوازه‌كه‌ی هی خۆمه، كه بریارم له‌گه‌ڵ بیده‌م به سیلین دیۆنی خاوه‌نی گۆرانی تایتانیك، گوتیشی وه‌ك ده‌زانرێت سیسته‌می پێدانی گۆرانی بۆ هه‌ر گۆرانیبێژێك له ئه‌وروپادا بریتیه له‌وه‌ی كه سه‌ره‌تا گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن دانه‌ره‌كه‌ی ده‌درێته كۆمپانیای سپۆنسه‌ری گۆرانیبێژه‌كه ئینجا دوای رازی بوونی كۆمپانیاكه‌یش گۆرانییه‌كه ده‌درێته گۆرانیبیێژهكه تا ئه‌ویش رازی ببێت به گوتنی، جێگای خۆشحاڵییه‌وه كه دوو گۆرانییه‌كی من گه‌یشتۆته قۆناغی كۆتایی و خۆدی سیلین دیون گوێی له گۆرانییه گرتووه و حه‌زی كردوو كه بیلێت، بۆیه ره‌نگه له ئه‌لبوومه‌كانی داهاتووی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌م دوو گۆرانییه‌ی بلاو ببێته‌وه.
(گۆران) له درێژه‌كانی قسه‌كانیشدا باسێكی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كرد كه چه‌ند له‌مه‌به‌ر به‌شداری تێدا كردوو گوتی:دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌ناڵێكی (bbc) به‌شی موزیكه‌وه داوایان لیًَكردم كه گۆرانییه‌كی شاد ئاماده بكه‌م، تاوه‌كو به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌كی موزیكی جیهان بكه‌م به‌ناوی (فیرزیاڵ)، ئیدی منیش گۆرانییه‌كه‌م بۆ ئاماده‌كردن و ناردم بۆ كه‌ناڵه، دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه له نێو چه‌ندین هه‌زار تراك موزیكه‌كه‌ی من یه‌كێك بوو له‌و شه‌ش موزیكه كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و به نوێنه‌رایه‌تی كه‌ناڵه به‌شداری له‌و به‌رنامه‌یه كرد.
(گۆران) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندی كوردیش كاری موزیكی كردووه و له‌وانه (چۆپی و شه‌هین تاله‌بانی) له منداڵیشدا گۆرانییه‌كی بۆ نه‌ورۆز ئاماده كردووه.
كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌مان له گۆران كردوو كه كورده به‌لام كار بۆ موزیك غه‌یره كورد ده‌كات، له وه‌لامدا گوتی: موزیك ره‌نگدانه‌وه كه ئه‌و كلتوورهیه كه مرۆڤ تێیدا گه‌وره ده‌بێت، بۆ كه‌سێكی وه‌كو منیش له منداڵییه‌وه چه‌ند شارێكی ئه‌وروپیدا گه‌وره‌ببم ئێدی ره‌نگه شاره‌زاییه‌كم چاكم له‌سه‌ر موزیكی ئه‌و وڵاتانه هه‌بێت، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵ له ریگه‌ی موزیكه‌وه خزمه‌تێك به ناوی كورد بگه‌یه‌نم و ئه‌و كاتانه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی جیهانی كارم كردووه وه‌كو كوردێك خۆم پێشكه‌یش كردووه و ناساندنی ناوی كوردیش به جیهاندا ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی منه.
ئاریان ده‌رگه‌ڵه‌یی