دوای ڕەخنەبارانکردنی هەریەک لە هونەرمەند (چنار وە ئەمەل سەعید کوردە) لە لایەن هەوادارانیان سەبارەت بە بەرهەمێکی گۆرانی بە ناوی (کوردستان) کە لەلایەن هەردوو هونەرمەند بەهەمان ئاواز و تێکستی گۆرانی وتراوە و هەر بەرهەمێکیان ناوی ئاوازدانەرێکی جیاوازی بۆ دانراوە، بۆیە بۆ بەدوواداچوونی ئەم بابەتە من (باوان ڕزگار) وەک میدیاکارێک پێداچوونەوە و بە دوواداچوونی خۆمم ئەنجام دا و گەیشتم بەم دەرئەنجامە :
هونەرمەند چنار لە ساڵی ٢٠٠٧ گۆرانیێکی بە ناوی (کوردستان) تۆمار کرد کە لە ئاوازی هونەرمەند خۆی بوو، دابەشکردنی هونەرمەند بژار دیلان و لە هۆنراوەی ئیسماعیل خورماڵی کە ئەم هۆنراوەیەی لەلایەن خورماڵییەوە تایبەت بۆ هونەرمەند چناری نووسیبوو.
دوای بڵاوکردنەوەی ئەو گۆرانییە، لە ساڵی ٢٠٠٨و بە پێی ڕێککەوتنێک لە نێوان هونەرمەند چنار وە کۆڕەک موزیک ئەلبومی یەکەمی چنار کە لە ١١ تراک پێکهاتبوو بڵاوکرایەوە و لە تراکی ٧ ی سیدیەکەش گۆرانی (کوردستان) جێگیرکرا.
دوای شەش ساڵ لەبڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە، کەسێک هەڵساوە بە دابەشکردنی هەمان گۆرانی بە هەمان ئاواز و تێکستەوە داویەتی بە هونەرمەند (ئەمەل سەعید کوردە) وە بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویکردۆتەوە. ئەم کەسەش ئەم بەرهەمەی بە ئاوازی خۆی داناوە بێ ئەوەی ئاماژە بە ئاوازی هونەرمەند چنار بکات !!؟ هەروەها ئەوەی جێگای باسە لە کلیپەکەدا سوودی لە کۆمەڵێک دیمەن وەرگرتووە کە ماوەیەک بەر لە ئێستا دیمەنەکان لە کلیپی (کوردستان)ی هونەرمەند (ئاراس) بڵاوکراوەتەوە .
زۆر جێگای داخە ئەم ستافە هەڵساون بە
دزینی چەندین دیمەنی ئەو کلیپە و لە بەرهەمێکی خۆیاندا دایانناوە بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی هیچ لایەنێک بکەن !!؟
ئایا خزمەتکردن بەم شێوەیەی ئێستا دەکرێت !؟ ئایا دەکرێت بەم شێوەیە زەقە مافی هونەرمەندان بخورێت بێ ئەوەی هەست بە ماندوبوونیان بکەین ؟؟
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم
باوان رزگار
كوردستان / http://www.youtube.com/watch?v=a2d_1k9Al6o
ووتن و ئاوازی : چنار
هونراوه: ئیسماعل خورماڵی
دابهشكردن و كورس : پژار دیڵان
كوردستان / http://www.youtube.com/watch?v=O2bRbBHc2NE
ووتنی : ئهمهل سهعیده كورده
ئاواز : ئهفشین شوكری
دابهشكردنی عهلی شهریف زاده